له‌نده‌ن/ ئایاری 1996
(6) وه‌کو خوێندکار ، سزا ئه‌درێم ڕۆژی یه‌کشه‌مه نه‌گه‌شتێک ، به‌ره‌و به‌فری باکوور نه‌سه‌فه‌رێکیش به‌رو ده‌ریای باشوور نه‌پێ گوزارێ بۆ سه‌رچاوه گه‌وره‌کان نه‌فرسه‌تێکیش تاکو پێنچ خوله‌ک بنووم له‌ژێر ئاوریشمی پرچ و پێنچ خوله‌کیش له‌سه‌ر سیسه‌می شازاده ده‌سا ئه‌ی ئه‌و ژنه‌ی شرۆفه‌کانی ته‌مه‌نمت له‌ده‌ستایه ئه‌بێ من کێ بم ئه‌گه‌ر هاتوو وورده‌کارییه‌کانت لێ بردم.
(7) واهه‌ست ئه‌که‌م ڕۆژنامه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌مه له‌به‌یانیدا وه‌ک گه‌رده‌لوولێکی شێت ئابڵۆقه‌م ئه‌ده‌ن هه‌ست ئه‌که‌م،بێ تۆ هه‌نگێکی ڕووتم به ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای له‌نده‌نا وون ئه‌بم و سۆزم هه‌ر له‌لای (بادیه) ئه‌مێنێ.
(8) درێژ .. درێژه ڕۆژگاری یه‌کشه‌مه قورس .. قورسه ڕۆژگاری یه‌کشه‌مه له‌نده‌ن سه‌رقاڵه به‌ته‌ڵاقی (دیانا)و ترسا‌و، له‌ده‌ردی شێتێتی مانگا نه پاسه‌که دێ ، چۆن جاران ئه‌هات وه نه‌شیعر دێ، چۆن جاران ئه‌هات نه‌گواره درێژه ئاڵتونییه‌که‌ت داوه‌تنامه‌یه‌کم ئاڕاسته ئه‌کات بۆ گه‌شت و سه‌فه‌ر.
(9) زۆر ..خۆشم ئه‌وێی واهه‌ست ئه‌که‌م له‌وه‌ته‌ی گه‌یشتووین شارستانێتی له‌نده‌ن بانگمان ئه‌کات و شه‌قامه‌کانیشی له‌بان ده‌ستمان یه‌کتری ئه‌بڕن وه هه‌وره‌کان و کۆتره‌کان و پرده‌کانیشی وه شووشه‌کانی که‌نیسه‌کانی و گوڵانی ماڵان ، گیای باخچه‌کانی کاتێ که ئه‌ڕۆین ئیشاره‌ت بۆ ئێمه ئه‌که‌ن.
(10) به‌ره‌و کوێ هه‌ڵدێین له‌شمشێری تامه‌زرۆییمان ڕۆژگاری ئه‌کشه‌مه نه‌قاوه‌یه‌ک ئه‌نۆشین ، له‌شوێنێ و نه‌گوڵه نێرگز ئه‌کڕین ، نه‌ئه‌قحه‌وان وه نه‌کتێبه شیعره‌کان له‌ناو ده‌ستمانا پێئه‌که‌نن نه‌له‌مسێک له‌سۆز نه‌پێکێ شه‌راب ڕه‌نگه‌کانی چاوکانت ئه‌گۆڕێ له چرکه‌ساتێ و سنووری زه‌مان ئه‌سڕێته‌وه.
(11) گه‌ر تۆ نه‌بارێی ئه‌ی ئه‌بێ باران له‌کوێنده‌رۆ بێ و ئه‌گه‌ر تۆ نه‌یه‌یت سا گرنگی نیه،هاتنی به‌شه‌ر.
یولیی 2008
|