١٠\٥\٢٠٢٢
خۆت بشاره‌وه له
ژیان.

فەرهاد مازێ
خۆم ده‌شارمه‌وه.. نامه‌وێ ژیان بمبینێ به ژانه‌وه،
هه‌موو شتێکی له باره‌وه ده‌زانم، تینووبێ خۆشمناوێ و برسیبێ
خۆشیناوێم، خه‌نده‌ی له گیرفانمدایه و له ناخمدا مردنی ژیان.
داوای قه‌رزه‌کانی بکاته‌وه له هیچی دێمه ده‌ره‌وه و مه‌رگی خۆم به
گۆڕێ وه‌رده‌که‌م، نازی چ به سه‌رمه‌وه ده‌کا ژیان، له سه‌گه‌که‌م
که‌متر ماچی کردووم و هه‌میشه ئازار و ژان بووه بۆم.
من و سه‌گه‌که‌م له یه‌کده‌چین، له‌تێ نوستن.. قومێ ئازار.. دڵۆپێ خه‌نده‌مان
هه‌بێ به‌شیده‌که‌ین لەگەڵ یه‌کدی.
ژیان قوونی به ده‌ره‌وه‌یه، له نێوان نوستن و راکردن فێڵێک فێربه..
له هاویندا سه‌رمات نه‌بی و له زستانیش گه‌رما، مرۆڤ هه‌میشه رووته
و خه‌ریکی راهێنانه له ناوه‌وه‌ی خۆیدا بۆ رووتکردنەوەی ژیان.
به ژیان بدۆڕێی باشتره له‌وه‌ی مردن لێت بباته‌وه، له ناو زماندا
گۆرانییه‌کی نوێ فێربه بۆ هێوربوونه‌وه.
ئاین فێره خودا بکه و خودا بکه سه‌ربازی خۆت بۆ په‌ڕینه‌وه.
ره‌نگ و زمان و ده‌نگ و چرایه‌کت ده‌وێ، تا مردن و ژیان لە تاریکیی و
رۆناکیی جودابکەیەوە.
سه‌گه‌که‌م په‌ناگەیه‌ک ده‌دۆزێته‌وه بۆ گووکردن دوور له بینین.
شوێن نه‌ماوه لێینه‌ڕیم، سه‌گه‌که‌م له خۆم بەڕ‌ێزتر و ژیرتره له
ئاکار و نواندن، قوونم دڕا هێنده‌ی شه‌قی ژیان بخۆم، ئه‌وه‌ی ده‌شمزانی
بیریبردمه‌وه.. له ژیان
ریم.
ئاڵووده مه‌به به هیچ، ژیان ره‌ش و سپییه و مردنیش ره‌نگاوڕه‌نگ،
ئاڵووده‌بی ره‌نگ ده‌تگرێ.
تۆی ره‌ش و سپی به ناو ره‌ش و سپی‌دا تێپه‌ره و نابیندرێی، له ناو ره‌نگدا
ده‌مری و بزرده‌بی، ونبوونێک ژیانیش به دواتدا بگه‌ڕێ ناتدۆزته‌وه،
گووی وا گه‌وره ناخۆی جارێکی تر باسی ژیان و بیری ژیان و گه‌ڕانه‌وه
ناکه‌ی، به ناو ره‌ش و سپی تێپه‌ڕه و ره‌نگ ناتگرێ.
من ده‌بیندرێم.. سه‌گه‌که‌م نا
سه‌گه‌که‌م به ناو ره‌ش و سپی‌دا تێپه‌ڕی.. من نا
سوور زه‌رد سه‌وز شین.. که‌وتمه ناو ره‌نگه‌وه
بینین و بیستن و رۆینت
ئاین و خودا و ره‌نگت ره‌نگ
به‌ربوومه‌وه.. که‌وتمه ناو ژیان
ژیان ره‌نگی گرت
مرۆڤ ئاین و خودای ره‌نگ کرد
چرایه‌کت ده‌وێ ره‌نگ و زمان و ده‌نگت جودابکاتەوە
سه‌ربازی خۆتبه بۆ په‌ڕینه‌وه
یه‌ک رێ هه‌یه بۆ ژیان
له ناو ره‌نگدا وه‌ره ده‌ره‌وه
به ناو تاریکیی و رۆناکیی تێپه‌ڕه
فێنکیی ئاوه‌دانییه
چرایه‌کت پێویسته مردن دوورخاته‌وه و جه‌نگ و ره‌نگ بگۆڕێ
چرایه‌کت پێویسته ئاین و خوا و ره‌نگ دوورخاته‌وه
له تاریکیی و رۆناکییدا مرۆڤ بگۆڕێ و ره‌نگ نه‌گرێ
ره‌نگ شه‌ڕێکه له ناو ره‌نگدا
ئه‌و جه‌نگه ته‌واونابێ
خۆم له ژیان ده‌شارمه‌وه
مرۆڤ پێویستی به پشووێکه دوور له گووخواردن.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|