په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

خۆت ناوی بنێ.

فەرهاد کەریم  

(١)
 

دەم نادەمێک رەنگم زەرد هەلدەگەرێ وهەلوەسەیەک
دەکەم ودەشلەژێم چاوێک بەخۆما دەگێرم ،بۆنم لێنایەت
گیانم تەرنەبووە،دەست لەگیرفانەکانم دەنێم وچاوەرێی دەست تەربوونم. رەنگ هەلبزرکانیشم بەردەوام سەرم لاردەکەمەوە،تەماشای یەخەی کراسم دەکەم،دوای بن هەنگلم ،بێ ئەوەی هیچ شتێک ببینم ،وەک بلێی لە غەیبەوە
پێم دەلێن تۆ لە ناو(گوو) هەلێنجراوی.......


(٢)


لەناو گیرفانەکانم دەنووم پێلاوەکانم سەرینمە ، ژیان بەگوو
پێچراوە.. لەسەرمان رەق بووتەمەوەوچاوەرێی تیشکی رۆژم منی چلوورەبتووێنێتەوە ببم بە ئاو.


(٣)


بەسەرخۆما بەربوومەوەو شکام ..هەموو شتێ لەگەلما روودەچێ ،ئاو،بالندە،رووناکی،کەوتنم کەوتنی هەموو
شتێکە تا شتەکانی ئەو دیویش ،تارمایی،سەرما،سێبەر
ئەرێ پێم نالێن کامە رێگا بۆ باوەشی دایکم دەست پێدەکا؟


(۴)


کوژراوم ،لەدەم رووبارێک فرێدراوم .دالەکان بەری ئاسمانیان تەنیەوە،دەوروبەرم بۆنی مەرگ .تەنها ئاو زیندووە،کێ دەلێ مردوو هەست بە بەختیاری ناکا؟ بەلێ
هەست بە بەختیاریی دەکا گەر بکرێتە ناو قوتوو ببێتە ژەمی چەند برسیەک،،،،،،،،


(٥)


جارێ بەسووتان ،جارێ فرێم دەدەنە بیرێک هاتنە دەرەوەم
نەبێ .جێم ناهێلن بەردێ دێنن تۆزێ لەدەمی بیرەکە بچووکتروفرێی دەدەنەسەرم، بەمەش وازناهێنن یەکێ بەگوریس شۆردەکەنەوەتا لە کوشتنم مسۆگەربن، ئینجا هەریەکەو میزێک بەسەر تەرمەکەم دا دەکەن و عیرت وهۆر
پێدەکەنن ،منیش لە گەل پێکەنینیان بە شێتی زیندوو دەبمەوە ،تا دەمرن بە روویان پێدەکەنم هاهاهاهاها .......

 

 

farhad4hamad@yahoo.com