خۆزگەم بەو کچانەى
کە هەموو بەیانیەکى زوو لە خەو هەڵدەسن و دەچنە قوتابخانە.
- چیرۆکى کچێک کە خوێندن و قوتابخانە خەونێتى -
ئا: شوان جەلال
(پ.ح) کچێکى تەمەن 16 ساڵە تاوەکو یەکى ناوەندى لە شارى داقوق تەواو
کردووە، دواى ئەوە یەکى ناوەندى بەشێوەیەکى سەرکەتوویی تەواو دەکات
لەسەر داواى خاڵەکانى باوکى لە قوتابخانە دەریدەکات، ئێستا تاکە خەونى
ئەم کچە گەڕانەوەیە بۆ قوتابخانە.
" خۆزگەم بەو کچانەى کە هەموو بەنییەکى زوو لە خەو هەڵدەسن و، دەچنە
قوتابخانە." ئەمە سەرەتاى قسەکانى (پ. ح) تەمەن 16ساڵە. کە لە شارى
داقوق سەر بە پارێزگاى کەرکەوک دەژێت.
(پ) کە خەڵکى شارۆچکەىى داقوقی سەربەپارێزگاى سڵاحەدینە، ئەم شارۆچکەیە
کە لە سەرەتاى ساڵانى حەفتاکانى سەدەى رابردوو لە درێژەى شاڵاوەکانى
سیاسەتى تەعریب لە پارێزگاى کەرکوکەوە خرایە سەر پارێز تکریت. ( پ ) کە
کچە تاقانەى ماڵى خۆیانە هەروەک باسی لێوە دەکاتە " تاکە هیوا و خەونم
خوێندن و قوتابخانەیە"، ( پ) باس لەوە دەکات زۆر (زیرەک) بووە لە
قوتابخانە تاوەکو پۆلی یەکى ناوەندى بەبێ هیچ کەوتنێک و مانەوە بۆ خولی
دووەم ئەو ساڵانەى لە خوێندن بووە بەشێوەیەکى سەرکەوتووانە بڕیوە.
بەڵام لە کۆتایی ساڵی یەکى ناوەندى باوکى پێی دەڵیت: ئیتر نابێ بچیت بۆ
قوتابخانە، ( پ.ح) بەشێوەیکى خەمارانە باسی لەو کاتە دەکرد " هەموو
تاقیکردنەوەکانى کۆتایی ساڵم لەگەڵ تەواو کرد، من خۆم دەم زانى زۆر
بەباشی وەڵامى هەموو پرسیارى تاقیکردنەوەکانم داوەتەوە، بۆیە هەر ترسی
دەرنەچوون و شتی لەوانەم نەبوو ، دڵنیا بووم لە دەرچوون، بۆیە دواى سێ
رۆژ لە پاش دوا تاقیکردنەوەم لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەى درواوسێ و نزیکى
ماڵمان بوون چووین بۆ وەرگرتنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانمان."
ئەم کچە گەنم رەنگە بەرودەوام لە قسەکانى ، " من کاتێک کارتەکەم وەرگرت
بەڕێوەبەرەکەمان بە گاڵتەوە پێی وتم: ئۆو (پ.ح) تۆ زیرەک بووى بەداخەوە
کەوتوویتە، بۆچی ؟ منیش هەربەگاڵتەوە پێم وت: مامۆستا گیان ئەى چی بکەم!
هەروا ئەوندە توانم هەبوو، بەڕیوەبەرەکەمان پێکەنى و، ووتى : نا کچم
گاڵتەت لەگەڵ دەکەم، ئافەرین بە دووەمى سەر پۆلەکەت دەرچووى، لە رێگاى
گەرانەوەمان بۆ ماڵ یەکێ دایکى یەکێ لە کچە هاوڕیکانم کە فەرمانبەرى
بانکى داقوقە تەماشاى کارتى کچەکەى کرد کە لە وانەى بیرکارى و زانست
دەرنەچوو بوو ماوەوە بۆ خولی دووەم، بە منیشی وت: کوا کارتەکەت منیش
کاتێک کارتەکەم پێ دا بینیەى من لە بیرکارى 87 و لە زانست 93ێم هێناوە
ئاگرى تێ بەربوو ( پێدەکەنێ - ئا -) کارتى کچەکى کردە چەند پارچەوە
تێرقسەى پێ کرد من بە دڵ خۆشییەوە گەرامەوە بۆ ماڵەوە، بە دایکم وت:
دەرچوومە، دایکیشم دەست خۆشی لێکردم."
ئەم کچە باس لەوەکات کە شەوێک پاش ئەوەى ئەنجام تاقیکردنەوەکانى کۆتایی
ساڵ وەردەگرێت ماڵ باپیر و خاڵەکانى دێن بۆ ماڵیان و کاتێک باسی
دەرچوونى (پ) دەکرێت لە تاقیکردنەوەکانى کۆتایی ساڵ خاڵەکانى (پ) بە
(ح) باوک و (ن) دایکى دەڵین: " ئەو (پ) خەریکە گەورە دەبێت و ئیتر
مەینێرن بۆ قونابخانە عەیبە."، (پ) خۆى لەو بارەیەوە وتى: " بەینى
باوکم و خاڵەکانم زۆر خۆشە، ئەوان هەرچی بکەن پرسی باوکم دەکەن،
تەنانەت بچوکترین شت بکڕن پێشئەوە بە باوکم دەڵین و راى وەردەگرن ئینجا
ئەو شتە دەکرن، لەم رۆژانە خاڵە (م)ــم سەیارەیەکى کڕێ دواتر باوکم
بینى بە دڵی نەبوو، وتى: کاکە تۆ ئەمەت سەیارەت بۆ چییە بە کەڵکى تۆ
نایەت، خاڵم راستەخۆ بە بەیانیەکەى سەیارەکەى گەڕانەوە.
باوکى (پ) وەستاى بیناسازییە بە (ئەبو .....) ناسراوە، ئێستا ماڵی (پ)
بە شێوەیەکى کاتى هاتووە بۆ شارى کفرى لەبەر ئەوەى باوکى (پ) لە
پرۆژەیەکى دروست کردنى خانوو بەرە کە لەلایەن کۆمپانیایەکى خۆماڵی
وەبەرهێن دروست دەکرێت، کار دەکات. ماڵی (پ) ژیانێکى سادەیان هەیە،
گوزەرانیان خراپ نابینرێ.
(پ) وەختى باسی قوتابخانەى بۆ دەکات، بەشێوەیەکى زۆر سەرسامانە و ورد
باسی لێوەدەکات، ئەو تەنانەت بە وردى باسی چۆنێتى خاوێن راگرتنى کتێب و
دەفتەرەکانى دەکات. ئەو هەروەها دەڵێت: " هەمیشە کە لە داقوق پاش ئەوەى
لە قوتابخانە دەهاتمەوە، نانەکەم دەخوارد و دواى دەستم دەکرد بە خوێندن،
هەروەها چاودێرى خوێندنەکەى برا بچکۆلەکەم دەکرد، من ئێستا کە ئەو پۆلی
پێنجى سەرەتاییە هەموو وانەکانى پێدەخوێنم." ( پ) بەردەوامە لە قسەکانى:
" زۆر جار کچەکانى درواسێمان دەهاتن بۆ لام من پێیانم دەخوێند و
دەرەسەکانم بۆیان باس دەکرد، ئێستا هەندیکیان لە پۆلی سێی ناوەندى و
چوار و پێنجى ئامادەیین."
(پ) ئەم کچە هێشتا ئومێدى بەوە ماوە باوکى رازی بکات بۆ ئەوەى جارێکى
تر بچێتەوە بۆ قوتابخانە.
(پ) وتى: " ساڵی پار دایکم بەمنى زانى من زۆرخەفەت بەهۆى نەچوونم بۆ
قوتابخانە دەخۆم بە باوکمى وت: با (پ) بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە، ئەى
ئەوە نیە خوشکە بچوکەکەى خۆت وەک (پ) وایە دەچێت بۆ قوتابخانە، باوکم
وتى: ئێمە دەسەڵاتى زڕ دایکەکەمان نیە ئەو دەینێرت.بۆ قوتابخانە.
(پ) هەروەها وتى: " لەم رۆژانە بە دایکم وت: هەوڵێکى تر لەگەڵ باوکم
بدە بەڵکو ئەمجارە رازى بوو بۆئەوەى بگەڕێمەوە بۆ قوتابخانە. ئەگەر
باوکم رازیی بێت بگەڕێمەوە، ئەوا دەتوانێت خاڵەکانم قەناعەت پێبکات،
دایکمیش وتى : پێی دەڵێمەوە هەوڵی زۆرى لەگەڵ دەدەم کچم."
|