په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٤\٢٠١٢

    خۆزگه‌ قه‌ره‌ج بام.

حه‌یات مه‌جید

خۆزگه‌ قه‌ره‌ج بام
هه‌موو ده‌می ئێواره‌یه‌ک

ده‌ستم ده‌گرتی
    تا شل شل ده‌بووین له‌ سه‌ما
خۆ هیچ نه‌بێ وه‌ک لاولاو
    سێبه‌رمان

          لێک ده‌‌ئاڵاند
    جوانیمان

          ده‌‌به‌خشی به‌ ئێواران.
 

ئای چه‌ند تامه‌زرۆم قه‌ره‌ج بام
تا له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێکدا
هه‌موو هه‌ینییه‌‌ک
ته‌سبیحێک ماچ و سه‌به‌ته‌یه‌ک سێوم
                 ده‌‌به‌خشی
ئه‌وه‌یه‌‌ به‌خشنده‌یی قه‌ره‌ج..
بۆیه‌ نه‌ک خۆم

    خۆزگه‌م ده‌‌خوارد
        تۆش قه‌ره‌ج بای.

hayat.qader@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک