٦\٦\٢٠١٧
خودا.

سمکۆ ئەحمەد
ئەی
ئەوانەی
لە پێناوی، لە ژێر ناوی
خوداکاندا
چەند سەدەیە خوێن دەڕێژن
کەی تێدەگەن؟
هیچ خودایەك نەبووە و نابێ
هیچ کڵێسایەك یان مزگەوتێك
نەبووە و نابێ
خودا لە دەرگای دابێ!
هیچ پەرتووکێک نەبووە و نابێ
پێنووسی خودایەکی پێدا خشابێ!
گەر دەتەوێ خوایەك ببینی؟
بڕۆ لە نێو پەڕەی گوڵێ
لە نێو شادەماری دڵێ
لە نێو باڵی پەپوولەدا
لە نێو رەزا
بۆی بگەڕێ!
٢٠١٧
- لەندەن
ماڵپهڕی سمکۆ ئهحمهد
|