په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٤\٢٠١٦

خودا گومانی هەیە!

جەمال عەزیز     

خودا گومانی هەیە! (رُبَّمَا).


قورئان تاقانە کتێبی مسوڵمانان وەک سەرچاوەی هەموو زانست وزانیاریەک، هەرچی مەلا و بانگخوازی ئیسلامی هەیە دەڵێن زانستی قورئان هێندەی دەریا فراوانە، تێگەشتنی مرۆڤ لەقورئان بە قەترەیەک ئاو لەدەریا دەزانن، زۆرجار گوێبیستی مەلاو بانگخوازانی ئیسلامی دەبین دەڵین ئەوزانستەی ئێمە هەمانە تەنها قەترەیەکە لەدەریای زانستی قورئان، هەموو مەلاوبانگخوازێکی ئیسلامی خۆیان بەزانا(عالم الدین)دەزانن، هەندێکجار لەکاتی گفتووگۆی تووند ڕوودەکەنە کەسی بەرامبەریان ودەڵێن تۆ کێیت تابتوانی قسە لەسەر علمی قورئان بکەی یان ڕەخنە لەقورئان بگری، دەیانەوێ بڵێن قورئان هەموو زانستی خودایە هەروەها تێگەشتن لەقورئان زانیاری تەواوی دەوێ، کێشەی ئێمەی کورد تێنەگەشتنمانە لەقورئان لەبەر ئەوەی بەزمانی گەل ونەتەوەیەکی بێگانە نووسراوە، مەلا کوردەکانیش بەویستی خۆیان لێکدانەوە بۆئایەتەکان دەکەن، گەر پرسیارێک بکەین بەدڵیان نەبێ بەدەرچوو لەدین ناوزەندمان دەکەن.


ئیسلام دەڵێ خودا مرۆڤ نیە، هیچ شتێک لەخودا ناچێ هەموو شت دروستکراوی خودایە، هەموو زانستێک لای خودایە، خودا ناخەوێ، ماندوونابێ، بەڵام لەزۆرئایەتەکانی ناو قورئان دەبینین خودا پشوو دەدات، خودا تووڕەیە، خودا دەیەوێ تێبگات، خودا دەیەوێ فێربێت، خودا بێتاقەتە(ندم) وەک لەسورەتی رحمان ٣١ دەبینین.( سَنَفْرُغُ لَكُمْ أَيُّهَ الثَّقَلَان ِ+ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ) دەبینین ئێستا خودا سەرقاڵە! ئاگاداریان دەکاتەوە کاتێک دەستی بەتاڵ بوو لێکۆڵینەوە دەکات! ئاخر چۆن دەبێت ئێستا خودا سەرقاڵ بێت! یان دەبێت سەرقاڵی چی بێت؟ پێویستە مەلاو بانگخوازی ئیسلامی بەسنگی فراوانەوە هەموو پرسیارەکان وەربگرن، ئەگەر کەسێک گومانی هەبوو بەزانست گومانەکان بڕەوێنەوە نەک فتوای کوشتن بدەن!، طبری بۆ تەفسیری ئەو ئایەتە دەڵێ(حدثني عليّ، قال: ثنا أبو صالح، قال: ثني معاوية، عن عليّ، عن ابن عباس، قوله: (سَنَفْرُغُ لَكُمْ أَيُّهَا الثَّقَلانِ)، قال: وَعيد من الله للعباد، وليس بالله شغل، وهو فارغ.


حدثنا ابن عبد الأعلى، قال: ثنا ابن ثور، عن معمر، عن قتادة أنه تلا(سَنَفْرُغُ لَكُمْ أَيُّهَا الثَّقَلانِ) قال: دنا من الله فراغ لخلقه. خودا بەڵێن دەدات کاتێک دابنێ بۆ لێپرسینەوە لەئنس وجن، مانای خودا وەک مرۆڤ بەڵێن دەدات، کاتی پێویستە تاکو دەست بەتاڵ بێت بۆ لێکۆڵینەوە لەئنس وجن.


ئەگەر خودا خاوەنی هەموو زانیاریەک بێت، هەموو زانستەکانی دیارونادیار لای خودا بێت بەڕاستی گونجاو نیە خوداگومانی هەبێ! یان شک بکات لەکەسانێک! نابێت خودا نەزانێ کێن ئەوانەی ئاوەتاخوازن لەدنیادا مسوڵمان بوونایە، لەو ئایەتەی خوارەوە وشەی(ربما) مانای گومان دەریدەخات خودا گومانی هەیە یان شک ئەکات، مانای یەقین نیە(الر تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ وَقُرْآنٍ مُّبِينٍ (١) رُّبَمَا يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ كَانُوا مُسْلِمِينَ (٢) مسوڵمانان دەڵێن هیچ گومان لەبوونی خودا نیەو هیچ گومانیش لەکاری خودا نیە، بەڵام لەئایەتی دووهەم سورەتی الحجر خوداکەمێک گومانی هەیە، لەوانەیە بێباوەڕان ئاواتەخوازبن کەخۆزگە مسوڵمان بوونایە! ئەتوانین بڵێین ئەوە خودا نیە گومانی هەیە بەڵکو ئەوە پەیامبەری ئیسلامە لەدڵی خۆیدا یان بۆڕاکێشانی سەرنجی مسوڵمانان ئەوقسانە دەکات، تا ئاگاداریان بکات لەکاتی بەهێزبوونی ئیسلام کارێک بەبێ باوەڕان دەکات ئاواتەخوازبن خۆزگە مسوڵمان بوونایە.


خودای مسوڵمانان زانای هەموو زانستە دیارونادیارەکانە، ئاخر چۆن دەبێ خودا ئەرک بخاتە سەرشانی مسوڵمانان کەلەتوانای ئەواندا نەبێت وپاشان ئەوئەرکەیان بۆ ئاسان بکات، ئاخر چۆن دەبێت خودا لەدوایدا بزانێ مسوڵمانان هەیە ئیمانی لاوازە، لەسورەتی ئەنفال ٦٥( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُواْ مِئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّائَةٌ يَغْلِبُواْ أَلْفًا مِّنَ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَفْقَهُونَ) خودا بە محمد دەڵێ هانی مسوڵمانان بدە بۆ شەڕ دژ بەکافران ئەگەر ٢٠ کەسی خۆڕاگربن دەتوانن بەسەر ٢٠٠کەسی بێباوەڕان سەربکەون، ئەگەر١٠٠کەس بن دەتوانن بەسەر ١٠٠٠ی بێباوەڕان سەربکەون، مانای١ مسوڵمان بەرامبەر بە ١٠ بێباوەڕ، مسوڵمانەکان توڕەبوون وتیان چییە؟ خودا کارێکمان پێدەکات کەلەتواناماندا نیە(کیف یحملنا اللە مالاطاقة لنا) ئەوەبوو بەخێرایی ئایەتی ٦٦ لەهەمان سورەت هات وبەمسوڵمانانی وت خودا ئەرکەکەی لەسەر سوک کردن لەبەر ئەوەی زانێ کەئێوە لاوازن، یان زۆرخۆڕاگر نین ئەمجارە ١٠٠ مسوڵمانی خۆڕاگر بەرامبەر ٢٠٠ کەسی بێباوەڕ بجەنگێ خۆئەگەر ١٠٠٠ مسوڵمانی خۆڕاگر بن دەتوانن بەڕووی ٢٠٠٠ بێباوەڕ بوەستن مانای ١مسوڵمان بەرامبەر بە ٢ بێباوەڕ،(الآنَ خَفَّفَ اللَّهُ عَنكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفًا فَإِن يَكُن مِّنكُم مِّائَةٌ صَابِرَةٌ يَغْلِبُواْ مِئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُمْ أَلْفٌ يَغْلِبُواْ أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ اللَّهِ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ) ئاخر چۆن دەبێت خودا پێش گلەیی وگازندەی مسوڵمانەکان دەرک بەلاوازی مسوڵمانان نەکات، بەئاشکرا دیارە محمد بوو دەرکی کرد مسوڵمان ئەوتوانای نیە ١کەس بەرامبەر بە١٠ کەس بوەستێ، ئەوەبوو لەڕۆژی دوایی ئەم ئایەتەی نووسی ولەبۆڵەبۆڵی مسوڵمانەکان ڕزگاری بوو. طبری دەڵێ ئایەتی ٦٥ لەسورەتی الانفال بە ئایەتی ٦٦ لەهەمان سورەت نەسخ بۆتەوە هیچ کاریگەریەکی لەسەر ئیسلام نیە، بخوێنرێتەوە یان نەخوێنرێتەوە وەک یەکە.


کاتیک پەیامبەری ئیسلام قیبلەی گۆڕی لە(بیت المقدس بۆ بیت الحرام) وقیبلەیەکی تایبەتی بۆمسوڵمانان دەست نیشانکرد، مسوڵمانەکان تووڕە بوون وتیان ئەوهەموو نوێژەی کردمان ڕوولەبیت المقدس بەهەدەرچوو، هەندێکیان لەئیسلام هەڵگەڕانەوە،هەندێک لەناحەزانی پەیامبەر تانەیان دەدا دەیانووت محمد خۆشی نازانێ چی دەکات! بۆدامرکاندنەوەی ناڕەزاییەکان ئەم ئایەتە نووسرایەوە کەخودا دەیەوێ بزانێ کێ لەگەڵ پەیامبەر دەمێنێتەوەو کێ لەئیسلام هەڵدەگەڕێتەوە(وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا وَمَا جَعَلْنَا الْقِبْلَةَ الَّتِي كُنتَ عَلَيْهَا إِلاَّ لِنَعْلَمَ مَن يَتَّبِعُ الرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَى عَقِبَيْهِ وَإِن كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلاَّ عَلَى الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَؤُوفٌ رَّحِيمٌ) لەخوێندنەوەی ئەم ئایەتە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کەخودا تاکو گۆڕینی قیبلە نەیزانیوە کێ ئیسلامی شوێنکەوتەی پەیامبەرەو کێش هەڵئەگەڕێتەوە، وشەی(الالنعلم) لەزمانی عەرەبدا مانای تاکو بزانین لەداهاتوودا، ئەگەر بنوسرایە(نعلم) مانای ئەمانزانی پێشتر ئەیانزانی، هەروەها لەبەر ئەوەی پیتی ن نووساوە بەعلم مانای لەیەک کەس زیاتر دیارە مەبەست لەخوداو پەیامبەرەکەیەتی. لەسورەتی الصافات ئایەتی ١١-١٢ خودا تووشی سەرسوڕمان دەبێت کاتێک بێباوەڕان گاڵتە بەمحمد وبەدروستکراوەکانی خودا دەکەن، ئاخر چۆن دەبێت خودای ئافرێنەری ئەرزو ئاسمانەکان، ئافرێنەری هەموو گیانلەبەران، نەزانێ ڕۆژێک بێباوەڕان گاڵتە بەمحمد وهەموو داهێنانەکانی خوداش دەکەن، بەڵام کاتێک زانی تووشی سەرسوڕمان بوو (فَاسْتَفْتِهِمْ أَهُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَم مَّنْ خَلَقْنَا إِنَّا خَلَقْنَاهُم مِّن طِينٍ لَّازِبٍ (١١) بَلْ عَجِبْتَ وَيَسْخَرُونَ (١٢) عجبت سەرم سوڕما، شۆک بووم ، یسخرون گاڵتەدەکەن، گاڵتەپێکردن نەک گاڵتە بۆخۆشی وکات بەسەربردن، ئەبێت ئەوڕاستیانە تێبگەین مەرج نیە هەموو فتوای کوشتنێک سەرچاوەی باوەڕی یەقین بێت بەڕاست ودروستی ئەومەبەستەی کەدەمانەوێت بیگەیەنین، چونکە ڕاستیەکان هەرئاشکرا دەبن چەندە کاتیش بخایەنێت.


٢
\٣\٢٠١٦

ماڵپه‌ڕی جه‌‌مال عه‌زیز

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک