١٠\٥\٢٠١٤
''خود''
لە ناو فەنتازیاى رۆماندا.

بەنگین پیرۆت نورى
کاتێک تێکەڵ بە جیهانى خوێندنەوە دەبیت،"پەرتووک نەک گۆڤار و ڕۆژنامە"
جیهانبینى دنیاى ناو پەرتووک وات لێدەکات پێت وابێ دوو جیهان هەیە،
جیهانێک فەنتازاى دەرەوەى جیهانى واقع،
جیهانێکى تر واقع لە ناوەوەى
فەنتازیا، ئەم دوو جیهانە لاى خوێنەرە
جدیەکان مەڵموسە.
هەندێک ڕاستى رووداوەکانى ناو هەندێک پەرتووک،لەگەڵ ژیانى خوێنەر یەک
ناگرێتەوە،بۆیە وا لەخوێنەر دەکات ئەوە "خود" ى خوێنەرە پێش چونە ناو
جیهانى پەرتووک پێشتر بە "خەیاڵ" تێکەڵ بە ژیانى فەنتازى بوە نەک
ناوەوەى پەرتووکەکە پڕیەتى لە فەنتازیا،بۆیە زۆر جار لەوە بێ ئاگاین کە
واقعى جیهان لەناو حەقیقەتى بووندایە.
ئەوەى لە دەرەوەى ژیان دەگوزرێت لە
نموونەى "خەیاڵ" و ژیانى ناو "جیهانى
پەرتووک - هەر چەند راستیش یبێت" هەر
فەنتازیایە مرۆڤ بۆ ڕاکردن لەژبان دروستى دەکات،چونکە ژیان لەناوخەیاڵ
و جیهانى ناو پەرتووک لە دەرەوەى واقع و
حەقیقەتى بوونى تۆدان، ڕەنگە بپرسن کەوایە
بۆچى هەست و نەستمان پەلکێشى ئەو جیهانە سیحریە دەبێت و چێژى لێدەبینین
یان خەمى بۆ دەخۆین یان تێڕامان و بیرکردنەوەمان لەم ڕێگەیەوە فراوان
دەبێت؟ ئایا دەکرێت هزر بەبێ پەرتووک گەشە بکات؟ بەڵێ ئەکرێ چەنکە
پەرتووک بەرهەمى هزرە نەک هزر بەرهەمى پەرتووک بێت،
کەواتە ناکرێت ئەو پرسیارانە بەبێ وەڵام بن.
کاتێک ڕۆمانى "سەت ساڵ تەنیایى" ڕۆماننوسى کۆلۆمبى "گابرێل گارسیا
مارکز" دەخوێنینەوە فەنتازیاى ڕیالیزمى سیحرى ئەوەندە زاڵە باوەڕ ناکەى
ئەو جۆرە مرۆڤانە لە واقعى ژیاندا بوونیان هەبێت،
ئایا ئەوە وەڵامەکەیە؟ "گریمان لەسەر ئەرزى واقع بونیان
سەلمێنراوە".
کاتێک ڕۆمانى "تاوان و سزا"ى دۆستۆفسکى دەخوێنینەوە،
خۆمان لە ناو کارەکتەرەکانیدا
دەبینینەوە، ئایا ئەوە وەڵامەکەیە؟ بەڵێ،
بۆچى؟ چونکە ڕاست و ڕەوان ئێمەى مرۆڤ و ڕووداوەکانى ژیانى
ڕاستەقینەى ئێمەیە بووە بە کارەکتەرى
دروستکردنى ڕۆمانى تاوان و سزا نەک خەیاڵە فەنتازیاکانى ناو ڕۆمانى سەت
ساڵ تەنیایى، لەبەر ئەوە زۆربەى مرۆڤەکان ئەو گرێیە دەرونییەیان هەیە
دوور و نزیک هەستى پێ بکرێت یان نا. ئەو
باسى ناخى مرۆڤەکان دەکات، ئێمەى خوێنەریش
مرۆڤین کەواتە باسى ئێمە دەکات.
بۆچى پێت وایە گابرێل لە رۆمانى سەت ساڵ تەنیایى باسى مرۆڤ ناکات؟
بێگومان باس دەکات بەڵام کارەکتەرەکان مرۆڤانە بیر ناکەنەوە بونەوەرێکى
خەیاڵین لە ناو جیهانى فەنتازیادا.
پاشان ئەوەى بڕیاردەدات کەسێکى فەنتازى یان واقع بینى،
ئەوە "خود"ى خۆتى، ئەوە تۆى،
مرۆڤ دەکەیتە دەرەوەى ژیان و واقع بە ڕووتى دەبینى. کاتێک
ڕۆمانە تەنز ئامێزەکانى "عەزیز نەسین" دەخوێنینەوە هەست بە قورسایى
ژیان دەکەین کە چەند ئەرکێکى قورس کەوتۆتە سەرشانمان بەڵام گاڵتە
پێوەرە بۆ سوککردنى کۆڵە قورسەکەى ژیان. لە
ڕۆمانەکانى سادقى هیدایەت ئەوە نابینین،
رۆمانەکانى سادقى، زۆر پڕ خەم و کەسەریشن،
بەڵام مرۆڤەکانى ناو ڕۆمانەکانى عەزیز نەسین ژیانیان ناهەموار
ترە، بەڵام نەسین بەگاڵتەیەکى پڕ لە
خەم باسى ژیانى مرۆڤەکان دەکات و سادقیش بە خەمێکى پڕ لە گاڵتە
ئامێز.
ماڵپەڕی بەنگین پیرۆت نوری
|