خونچه هه‌ڵوه‌ریوه‌كانى شیعر.
که‌ژاڵ
ئیبراهیم خدر
1
هاوریَكه‌م
نه من وون بوم و نه‌گوڵ
و خونچه‌ى شیعره‌كانم
بۆنیان كزه
تۆ نه‌شاره‌زای هاتوویت و ماڵى شیعرم پىَ
نازانیت
بۆ ئه‌وه‌ى بمدۆزیته‌وه..
برِۆ تیَر تیَر بۆنى ده‌سته ماندووه‌كانى
باوكم بكه‌و
ته‌نیا دوو دڵۆپ له‌فرمیَسكى نیگا
كاڵبووه‌كانى دایكم و
شه‌رمى قه‌یره كچه‌كانى وڵاته‌كه‌م
بخۆره‌وه
من وام له‌وىَ..
دواتر له‌نیَو سۆزى هه‌ناسه به‌گوڵ چیَنراوه‌كانى
كۆرپه‌كانمدا هه‌ناسه‌كانم به‌دى بكه‌و
له‌نیَو باخچه ره‌نگینه‌كانى هاوسه‌ره‌كه‌مدا
ساباتیَكم هه‌یه بۆ پشوو
وه‌ره له‌ویَم ..
2
سوراو
كچه ناسكۆڵه‌كه ..
به‌م وشه خه‌ڵه‌فاوانه برِوا مه‌كه
كه پیاوه‌كان
مه‌ستی نیگات ده‌بن و پیَت ده‌ڵیَن
وه‌ك مه‌جنون بۆ عه‌شقی له‌یلیَ
عاشقم به لیَوه‌كانت ..
ئه‌وان تامه‌زرۆن به ئاڵی سووراوه‌كه‌ت
نه‌ك لیَوه‌كانت
وه‌ك هه‌نگیَك
له یه‌ك ساتدا دوا سووراوی لیَوه‌كانت ده‌مژن و
بیَ باكانه
په‌ره‌ی گوڵی لیَوه‌كانت جیَ ده‌هیَڵن
3
مه‌رقه‌د
ئه‌گه‌ر كه‌سیَ له خه‌ویشا
نیگا‌و روخسارت ببینیَ
من زیز ده‌بم
گه‌ر مناڵیَكی بیَ نازی شاره‌كه‌م
ماچت بكا
خه‌م له ناخم ده‌باریَ و
وه‌كو دره‌ختیَكی بیَ ئاو
ووشك ده‌بم
لیَم ببووره ، من پیَم وایه
تۆ مه‌رقه‌دی رۆحی منی
نابیَ هیچ كه‌س بۆنت بكا
له‌خه‌ویشا سه‌یرت بكا
4
ره‌نگ
ره‌نگى سوورم كرده به‌رم
شه‌هید وتى خویَنى منه
ره‌نگى زه‌ردم كرده به‌رم
حزبیَك وتى ره‌نگى منه
ره‌نگى سه‌وزم كرده به‌رم
خاكیَك وتى بۆنى منه
ره‌نگى مۆرم كرده به‌رم
گوڵیَك وتى په‌ره‌ى منه
ره‌نگى سپیم كرده به‌رم
چه‌ندان شمشیَر
له‌سه‌ر سه‌رم هاتنه وه‌ڵام
خیَرا ئه‌و به‌رگه فرِیَده
ئه‌م ره‌نگه ره‌نگى ژن نییه
ئه‌مه ره‌نگى په‌ڵه‌ى هه‌وره
ره‌نگى هه‌موو فریشته‌كان
ره‌نگى ناسنامه‌ى مردووه‌كان
5
ریَم بده
ریَم بده بیَمه دڵته‌وه
تا بزانم له‌نیَو دڵتا
خه‌م و گریانى ژن هه‌یه
ئه‌ى تۆ بڵێی له‌نیَو دڵتا
وڵاتیَكى جیاواز هه‌بیَت
بۆ عاشقانى وڵاته‌كه‌م
ژوانگه‌یه‌كى ئازاد هه‌بىَ..
6
یاد
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى یادت نه‌كه‌م
گشت ویَنه‌كانتم نارده‌وه
كتیَبه‌كه و كراسه‌كه‌ت
و پیَنوسه‌كه‌تم
شارده‌وه
كه شه‌و داهات، له‌دوورى تۆ
خه‌م دایگرتم
شنه‌ى شیعرىَ لاى تۆوه هات
خۆى خزانده ئامیَزمه‌وه
ئه‌م ئازارانه‌ى پیَ رشتم
7
كۆچ
كه رۆیشتى
گوڵى ناو ئینجانه‌ى ماڵه‌كه‌م
كزوومات بوو
ده‌مى نا به گویَچكه‌مه‌وه
به ئه‌سپایى پیَی ووتم
ئه‌مشه‌و هه‌تاكوو به‌یانى نه‌خه‌وتم
بۆ ژوانیَكتان ئیَشكگربووم
8
ئیره‌یى
میَژووى ژیانى من وایه
قه‌ت ئیره‌یى به‌كه‌س نه‌به‌م
هه‌ر به ته‌نیا
به‌و چڵه گوڵه نه‌بىَ
چوار وه‌رزى ساڵ، عاشقانه
ده‌ستى كردۆته، ملى ویَنه‌كه‌ت و
بیَ باكانه بۆن به‌قژته‌وه ده‌كا..
9
پیاو
هه‌رگیز برِوا ناكه‌م
پیاوان رقیان له‌ژن بیَ
ته‌نها ئه‌و كاتانه نه‌بىَ
كه ده‌بینن ژنیَك
له‌وان گه‌وره‌تره..
10
ماچ
كه‌س هیَنده‌ى دایكانى وڵاته‌كه‌م
رقیان له‌ماچ كردن نیه
چونكه به دریَژایى ته‌مه‌نیان
فیَرنه‌بوون
باوكه‌كان ماچیان بكه‌ن؟
Kazhal_3@hotmail.conm
|