٢١\١٢\٢٠٠٩
غوربەتی حوسێن و
تیرۆکردنی عادل.

سەلام عەبدوڵا
ئیمڕۆ موحەرەمەو سەرتاپای پۆشاکی ئەو پیاوە کە بە رێکەوت بینیم چڵکن و
دڕاوە، پێڵاوێکی بێکەڵکیش بە چەکی لەپێکردووە. ئەم وێنەیە لەگەل
نیگاکەی ناگونجێ کە تا ئەودیوی شتەکان بڕدەکات. لە چرکەیەکدا عالەمێکی
بێ سنوور لە چاوی پیاوێکی نەخوێندەوار، نەگبەت و پەراوێزخراو بەرجەستە
دەبێ. لێرەوە پەیوەندی نێوان مرۆڤ-نامۆیی، سنوور- ئازادی،
خۆشەویستی-قین دەردەبڕدرێت و پرسیاری(یە چەیگە...چی روویداوە...من لە
کوێم....تۆ کێی؟)دەگاتە لووتکە!
-
سوب وەخێر
- سوب وەخێر
وەک بڵێ100ساڵە یەکتر دەناسین، بەبێ هیچ کێشەیەک وەڵامی پرسیارەکانی
دایەوە:
- ناوت چییە؟
- حوسێن محەمەد
- کاری چی ئەکەی؟
حوسێن: عەرەبانە دیرم.
- چەند منداڵت هەیە؟
حوسێن: تەنیام...خۆشگەکەم لە رومادی شوی کردیە عەرەویگ و نایەدەو.
- ماڵتان لە کوێیە؟
حوسێن: کەلاوە شڕەکەم لە کاریزە!
- مۆبایلت هەیە؟
حوسێن: مۆبایل چە برا، لە لی نێزانم.
پرسیارو وەڵامەکان وەک ژیانی خودی هەژارەکان وشک و رەق رێگای خۆیان
دەگرتە بەر و، هیچ دەرفەتێک بۆ خەندەیەکی رۆمانتیکی، گاڵتەجاڕی یان
پرۆتێست بەشێوەیەکی سوریالی نەبوو...هەموو حەواسەکان گرژبوون و
دابڕانێک لەگەل جوانی روویدا و مرۆڤ تەنها بەشێوەیەکی نائارام بەتەمای
کۆتاییهاتنی گفتوگۆکە دەبێ.
خۆزگا یەزیدی کوڕی مەعاویە لە بری ئیمام حوسێن، باپیرەی منی بکوشتابا...ئەمە
چ قوڕبەسەری و فەرتەنەیەکە بۆمان ماوەتەوە؟
زیاتر لە1000ساڵە براکانم بەبێ ئەوەی هیچ گوناهێکیان کردبێ، لەخۆیان
دەدەن...ئەوە یەزید چ(گ...یەکی)خواردووە!
حوسێنیش هەر وا بە تەنهایی ماوەتەوەو لەناو کەلاوە شڕێکدا دەژێ و هیچ
یەک لەوانەی بۆ حوسێن لەخۆیان دەدەن و"هەیوەشێرە"ی بۆ دەکەن، حیسابی بۆ
ناکەن.
ئەمە حوسێنی زەمانەو منیش داوای لۆکسۆسی بۆ ناکەم و تەنها دەمەوێ روو
بە پیکەنین و جلوبەرگی پاک ببینم...
ئێوارە، وەلی پێی وتم: ئەزانی چی؟ دوێنێ عادل مرد!
عادل نەخۆش بوو، بەڵام لەبەر هەژاری نەیتوانی سەردانی پزیشک بکات، ئیدی
خواوەند-حکومەتی دۆلارو نەوت- بە بێدەنگی کوشتی بەبێ ئەوەی هیچ
دادگایەک سزای بدات!
حوسێن بە ئەمری خودا لەدەشتی کەربەلا کۆتایی بە ژیانی هات، بەڵام ئێستا
لەدەشتی بەختیاری سەر بە خانەقین(358)مرۆڤ بە بێ ساکارترین ماف وەک
دەستبەسەرەکان ژیان بەسەر دەبەن و ئەمەش ناوەکانیانە:
ئەحمەد خەڵەف یارە عەلی(5سەر خێزان)، خەڵەف یارە عەلی(2سەر خێزان)،
عزەت خەڵەف یارە عەلی(2سەر خێزان)، حەسەن وەلی ساڵح(5سەر خێزان)، لەتیف
عەلی موراد پاشا(3سەر خێزان)، موشتاق لەتیف عەلی موراد(4سەر خێزان)،
قەیس لەتیف عەلی موراد(5سەر خێزان)، نورە سلیمان وەلی(3سەر خێزان)،
سەفییە جاسم مەهدی(2سەر خێزان)، سەعەد منکور محمود(4سەر خێزان)، ئەحمەد
موسا حەمید(2سەر خێزان)، موسا حەمید روستەم(7سەر خێزان)، حەیدەر موسا
حەمید(3سەر خێزان)، کازم عەلی حەسەن(6سەر خێزان)، عەلی ئەکبەر
زەمان(8سەر خێزان)، عەلی عەزیز موراد(3سەر خێزان)، چیا عەزیز
موراد(6سەر خێزان)، عامر جوامیر عەزیز(5سەر خێزان)، حوسێن سایە خان
کەمال(2سەر خێزان)، ئەسلام حوسێن سایە خان(3سەر خێزان)، سەرمەد حوسێن
سایە خان(4سەر خێزان)، سیامەند حوسێن سایە خان(6سەر خێزان)، ئەسماعیل
عەزیز موراد(4سەر خێزان)، زەینەب حوسێن جەبار(1کەس)، خالدە زیارە
جاسی(4سەر خێزان)، حەسەن عەلی عەسکەر(4سەر خێزان)، کولکییە عەلی
ئەمین(1کەس)، کەریم عەلی تەهماز(1کەس)، سەباح کەریم داود(2کەس)، سەنا
کەریم داود(2کەس)، حبریە عەزیز عەرەب(1کەس)، حوسێن عەزیز عەرەب(1کەس)،
عەلی حوسێن عەزیز(3سەر خێزان)، ساڵح مەهدی عیسا(3سەر خێزان)، سەباح
مەهدی عیسا(4سەر خێزان)، زەینەب عەلی حوسێن(3سەر خێزان)، ناتق عەلی
ئەکبەر(3سەر خێزان)، جەعفەر محەممەد سلیمان(4سەر خێزان)، سەباح جاسم
عەلی(3سەر خێزان)، جاسم حەسەن ئەحمەد(2سەر خێزان)، عەباس جاسم
حەسەن(7سەر خێزان)، ئەحمەد عەلی حەسەن(5سەر خێزان)، زەهرا ئەحمەد
مەلک(2سەر خێزان)، جاسم عەلی حەسەن(7سەر خێزان)، جەمال عەلی حەسەن(6سەر
خێزان)، محەممەد ئەدهەم محەممەد(1کەس)، خەیروڵڵا رەئیس برجلی(5سەر
خێزان)، یاز شەمی ئیمکە(4سەر خێزان)، ناسر شوکور کەریم(3سەر خێزان)،
یاسر شوکور کەریم(3سەر خێزان)، سەلاح عیسا عەلی(3سەر خێزان)، فەلاح
حەسەن وەلی(4سەر خێزان)، کافیە موراد نەسرەت(3سەر خێزان)، عەباس عەلی
نوری(4سەر خێزان)، حەیدەر عەباس عەلی(2سەر خێزان)، سافیە هەواس
موراد(2سەر خێزان)، یوسف حوسێن مەلک شاهی(4سەر خێزان)، ئەمیر حوسێن
محەممەد(1کەس)، حەمزە عەبد جەمشیر(5سەر خێزان)، حاتەم عەلی مرای(5سەر
خێزان)، خەلیل عەلی شوکور(4سەر خێزان)، کەریم غەیدان شەمە(3سەر خێزان)،
خەدیجە محەممەد حوسێن(1کەس)، سلیمان عەلی مرای(7سەر خێزان)، ئەیاد
جزمعە عەسکەر(3سەر خێزان)، جومعە عەسکەر حەسەن(4سەر خێزان)، جەلیل
حەبیب سەعەد(4سەر خێزان)، حەیدەر ئاغا باباجان(3سەر خێزان)، نعمە عەلی
ئەمیر(4سەر خێزان)، حەمزە جوامیر داود(4سەر خێزان)، ئیسماعیل خەلیل
عەلی خالد(3سەر خێزان)، شاە رەزا حوسێن ئەمە خان(3سەر خێزان)، عەلی
عەبدولکەریم نیاز(5سەر خێزان)، هەواس عەلی حەسەن(6سەر خێزان)، سەلاح
حاتەم(2سەر خێزان)، عەلی ئەحمەد مەلکشاهی(1کەس)، باسم حەمەد حەسەن(4سەر
خێزان).
مەرجی ژیانی ئەم بێکەس و نەگبەتانە لەخوارەوەی هەموو مەرجەکانە وتا
ئێستا بەشێوەیەکی عەمەلی بایەخی جددی بە ژیانیان نەدراوە، بەڵام رەنگی
توتییەکە سپیکراوەتەوە، بەبێ ئەوەی لە ئاژانسە جیهانی و ناوخۆییەکان
حیکمەتی ئەم"گۆڕانە"، ئاشکرا بکرێت، لێ پێدەچێت دەستێکی شاراوە بەدوای
رەنگکردنی ئەم حەیوانە هەبێت ومەبەستیان ئەوە بێت وەک داهێنانێکی نوێ
بە(توتی ئاشتی) شوێنی کۆتری ئاشتی لەق بکەن!
لەو رۆژەوە کە لە بەرپرسێکی شوعی بیستوومە کە بۆ دەنگهێنان لە
هەڵبژاردنی پەرلەمان لە خانەقین پشت بە دەنگی عەشرەتێک، دەبەستن، ئاخر
پاڵێوراوە هیچ لەبارو بێکەڵک و زمان و ئەقڵ تاڵ کە لەهەموو شتێک دەچێت،
شوعی نەبێت و ئەندامانی حزبەکەی نە خۆشیاندەوێت و نە دەنگی پێدەدەن و
تا ئیمڕۆ دەکرا بیگۆڕن و کەسێکی شیاو لە جیاتی دابنێن...چەند سەیرە
حزبێک سەرەڕای گشت کارو چالاکی رۆژانەو موچیاری و پێشنیاری شوعییانەو
بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچی لێبکرێت وەک دەستکەوتی شەخسی، هەر سوورە
لەسەر ئەوەی خۆی رسواو عیبرەت بکات. لەو رۆژەوە بڕوا بە هەموو شتێک
دەکەم و ئەوەندەی تر بڕوام بتەوتر بوو بەوەی کە رزگاری کرێکاران و
هەژاران بەرهەمی خودی خۆیانە!
حوسێن بۆ لای عارەبانەکەی رۆیشت، تیرۆرکردنی عادل وەک مەرگێکی سرووشتی
رەفتاری لەگەل کرا، چادرنشینەکان بەسەرسوڕمانییەوە چاوەڕوانی دەکەن، ،
بەرپرسەکان لەپشت مێزەکەیانەوە بەم لەشکرەدەڵێن"ئێمە ئەم هەموو لات و
پاتانە"پێ بەخێو ناکرێت"، پاشقولدان و کەڵەکەبازی پاڵاوتن و هەڵبژاردنی
حزبەکان خەریکە پێدەگات، نووسەرێکی قوتابخانە وتی: هەرەسی عیراق بەدەست
یەهود و ئابلۆقەدانەکەشی لە حەدیسەکانی پێغەمبەر هاتووە...لەناو ئەم
زەلکاوە، دەگەڕێم بۆ ناسنامەو ئەدرەسی هیواو، (ئەڵوەن)یش لەدوورەوە
پێمدەڵێ: باوکە ناتوانی زووتر سەردانم بکەیت؟....
هێشتا بەم زووانە هیچ ناگۆڕێت و مێژوو بەشێوەی گاڵتەجاڕی خۆی دووبارە
دەکاتەوەو لەگەلیدا فەرمانڕەواکان بەسەر لاشەی مرۆڤ دەڕۆن
ورۆشنبیرەکانی باسی خەیاڵ دەکەن!
|