په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٦\٢٠١٠

خورمژ !*


فەرهاد کەریم  

 

زۆر جار شتەکان تێکەڵ و پێکەڵ دەبن ... دوور لە ویست و پلاندانان.. وەک مێروولە و باگوردان، ورچ و لێژایی، نوێژ و هەوراز، پەرستگا و سەما، خوا و جەللاد، حەج و ژان، تەلەفۆن و گالدبەبەم، قورئان و حەقچێ، سەرزەمینێمە و خوداحافیز، تورک وئاشتی... کوردە دەست بە لووتت بگرە بۆنی هات، غەززە دەهۆل دڕا تەقەی بڕا ..ماشه‌ڵا، باش بوو هەڵنه‌پەڕیت و نەتکردە ئەغام ئەغام و ئەگلەنجە و قوون بادان.. ئه‌لحمدولیڵا..


کۆشک سپی جامانە سۆر، تورکیا وەک رەنگی ئالاکەت، مانگت سۆره‌ پڕیت لە ئەشک و تژیت لە خین، لە جوانیی بێشکچی و گەورەیی حیکمەت و باڵای پامۆک و خەندەیی ئاڵتان... شێت بووم بە دەست سەرەکانی پڕ لە شمشێری خوا و خەنجەری نێو زامی رەگەزپەرستیی و باوەڕدارانی کلاو لەسەر.. بێچارە و پەرێشان،(بێ دکتۆر دەوا و دەرمان، شێتت کردم سەرگەردان)** ..

 

بچووکبوومەوە چوومە ناو بوتلێکەوە بووم بە ئاوی حەیات... وەرنەوە هەرزانمان کرد، لە مرۆڤ و لە کورد هەڵدان، دێینەوە ئێمە دێینەوە.. کەرامەت کەربه‌لا، قوون قوم، ئەتک ئەنقەرا، سیر سوریا، بە دەهۆڵی ئیسلامیی و زورنای سەرمایەی ئازادیی، کوردی هاودینم چاوت داخە و سەیری بەهەشتی پڕ لە مێ و لە شەراب کە، هەر مەست بە و بۆ خۆت تێکوتە، پارووت پڕ لە هەنگوین بێ و چاو نەکەیتەوە و دەمت داخە، گوێگرێکی کارامە بە هەرچیم گوت ته‌نیا بێژه‌ بار بە ملم ئەشهەدوبیلا راستە، کوردی هاوبیرم جەنگت ژینم.. گوللەت بیرم.. هەر فیکەم لێدا تۆش بیتەقێنە و تا لە خۆشیاندا بە عه‌‌قڵت پێبکەنم .....

_____________________________________
* ناونیشانەکە لە نوکتەی خورما و مێوژەکە وەرگیراوە.

** چەپکێ گوڵ بۆ سەر گلکۆی (حەسەن زیرەک).

 

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد که‌ریم