په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٦\٢٠١٠

یاداشت و واژۆی ناڕەزایەتی (٦٨) که‌س له‌ له‌نده‌ن

له‌ به‌رامبه‌ر به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.

بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق..
سەرۆکی هەرێمی کوردستان..
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان..


پاش سڵاو...


ئێمە ئەمرۆ ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی و نوسەر و رۆناکبیر و و لایەنی سیاسی لە شاری لەندەن کۆبووینەتەوە "لە یادی تیپەربوونی 40 ڕۆژ بەسەر تیرۆری سەردەشت عوسماندا قوتابی و ڕۆژنامەنووس" لە بارەی خراپی ڕەوشی پەنابەرانەوە دەمانەوێت پەیامی ناڕەزایەتی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە بکەین لە پەیوەند بە مامەڵەیەک کە لە بەرامبەر ژیان و چارەنووسی هاوڵاتیانی خۆتان گرتووتانەتە بەر لە هاوکاری و ئاسانکاری بۆ سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران و وەڵام نەدانەوە بە خواست و داواکاریەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان و کەسوکاری ئەوانەی منداڵیان وونبووە یان گیانی لەدەستداوە یان بە هۆی زەخت و فشاری ژیانی پەنابەرییه‌وە دەستیان بردووە بۆ خۆکوژیی.


لەماوەی ڕابردوودا شەپۆلێکی بەرفراوان لەسیاسەتی گرتن و ڕاونان و بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی کوردو عێراقی لەلایەن حکومەتی بەریتانیا و سویدو بەلجیکاو نەرویج ودانیمارک وسویسرا.. دەستیپێکردوە تا ئێستا بە دەیان پەنابەری کوردو عێراقی یان بە شێوازی ئەوپەری ناشارستانیانە دور لە هەموو پێوانە نیودەوڵەتێەکان لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و مافی پەنابەران، وە دور لە بنەما مۆراڵیەکان ، تەواوى ماف و یاسا مەدەنییەکان، ووڵاتانی ئەوروپا کەوتوونەتە زەخت و زۆر هێنان بۆ پەنابەرانی کوردوعێراقی و بەزۆر دیپۆرتی بەغدا و هەولێرو سلیمانی یان دەکەنەوە.


دوای ئەوەی بە هەوڵ هیمەتی فیدراسیۆن و ڕێکخراو لایەنەکان ناردنەوەی 70 پەنابەری کورد بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی شکستی خوارد و ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانە لەگرتووخانە دەستبەسەرەکاندا ئازاد کران ، جارێکی دیکە حکومەتی بەریتانیا ڕەوشێکی تر و تاکتیکێکی تریان گرتووتەبەر تا بتوانن سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران دریژە پێبدەن و زەختو فشارە ونارەزایەتیەکانی پەنابەران لەسەر شانی خۆیان کەم بکەنەوە ،ئەمجارەیان راِستەوخۆ لە ڕێگای هێنانی وەفدی ڕەسمی حکومەتی عێراقی لەناوخۆی عێراقەوە، دەیانەوێت ڕێکەوتننامەی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران ببنە پێشەوە.بۆ ئەم مەبەستە لەماوەی ڕابردوودا وەفدێکی حکومەتی عیراقی لەژێر چاودیری حکومەتی بەریتانیا سەردانی گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیایان کردوە ژمارەیەک لە پەنابەرانیان بینیوە بۆ تەئکیدکردن لە ناسنامەی عێراقی بونیان تەنانەت پەنابەرانێک لە کاتی چاوپێکەوتنەکانیان بەزمانی ناشارستانیانە تهدید کراون ..پاشان هەر دوای چاوپێکەوتنەکەیان لەگەڵ پەنابەراندا تیکتی دیپۆرتیان بە پەنابەرەکان داوە رۆژ 9-6-2010 نزیک بە 40 پەنابەر لەسویدو بەریتانیاوە دیپۆرتی بەغدا کراونەتەوە وابڕیارە بەیانی 16-6 زیاتر لە 50 پەنابەری دیکە دیپۆرتی بەغدا بکرێنەوە.


ئێمە ئەوپەری نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە و سیاسەتەی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم گرتۆتیانەتەبەر بەرامبەر بە پەنابەران ، هاوکات داواکارین لە ئێوە بە خێرایی لەم کێشەیەدا بەرپرسیاریتی خۆتان نیشان بدەن و بەشداری بکەن لە پێناو ڕاگرتنی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران و راِگرتنی ئیهانەو سوکایەتی بە پەنابەرانی کوردو عێراقی. داواکارین:


1. ئەو پەنابەرەی بەزۆرەملی ڕەوانەی بەغدا یان کوردستان دەکرێنەوە لەلایەن فرۆکەخانەکانەوە وەرنەگیرێنەوە.
2. ڕاگرتنی دەستبەجێ ئەو ڕێکەوتننامانەی کە لەسەر ناردنەوەی پەنابەران ئیمزاکراوە وەبەڕەسمی ڕابگەیەنرێت.


جێبەجێکردنی ئەم داواکاریانە لەخزمەتی خەڵکی عێراق و کوردستان و بەرژەوەندیەکانی پەنابەرانە لە دەرەوە.


ناوه‌کان:
1- ئاسۆ گۆران
2- کاوە قرەداغی
3- دارا منزر
4- ئاکۆ محمد
5- سردار ئەمین
6- محمد عەلی
7- چۆمان هەردی
8- پیشرەو مەجید
9- گونا سەعید
10- ئالان محمد احمد
11- دیاری کوردی
12- عبدالخالق پالای
13- محسن کریم
14- سامان گە کریم
15- سۆزان مولود
16- ئارین میرودەلی
17- فه‌ریدون ممند رسول
18- رقیە محمد
19- دڵشار ئەسعەد
20- کرمانج محمد
21- هیوا ئەحمەد
22- لقمان حمە رەش
23- شیرین کالو
24- فه‌زیله‌ سالح
25- پرشنگ
26- میدیا زەهاوی
27- رابیحە موفتی
28- رێزان توفیق
29- ریواس فتاح
30- ئەنۆر حمە رەش
31- بەهرە محمد محمد
32- نازەنیین ئەحمەد سەعید
33- بەختیار عمر
34- کەمال حمە عەلی عبدولا
35- باهر غریب فرج
36- سه‌لاح بایز
37- فواد سلام
38- ئەحمەد عەلی
39- شەپۆل علی
40- سلام مجید
41- سمکۆ ئەحمەد
42- شیروان عەلی
43- دلێر گیب
44- خالد کریم
45- عپمان فتاح
46- رێبوار حامد
47- شۆرش حەمید
48- ئامانج خالد
49- عبدەالکریم ممند
50- رزگار ئەمین
51- نجیبە فقی سەعید
52- رعد ئەسکەندەر
53- هەوار جاف
54- عوبیدە رەوف
55- بەهرە وەلی محمود
56- یوسف عباس
57- بیلال سەنگەسەری
59- موئەید ئەحمەد
60- ئەرسەلان عبدولا
61- زریان شەریف
62- پایزە ئەحمەد
63- پێشەوا
64- فەرهاد مارف
65- هۆزان محمود
67- عەلی کەریمی
68- دەشتی جەمال


15\6\2010

 

 

ئاماده‌کردنی: فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
 
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

 www.federationifir.com