په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

یاداشتنامەى هاوبەشى ڕیکخراوەکان لەووڵاتى بەریتانیا

بۆ سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەى ڕەوشى پەنابەرانەوە.

 


بەڕیز سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان نیچیرڤان بارزانى..

ئێمە بەناوی کۆمەڵگای کوردیەو لە بەریتانیا و ئەو رێکخراوانەى کەلەخوارەوە ناویان هاتووە، ئەوپەڕی نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بەهەڵویستێک کە لە هەفتەی ئایندەدا لەکاتی ناردنەوەی 60 پەنابەری کوردی عێراقی لە لایەن حکومەتی بەریتانیاوە بۆ فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر. بەتایبەتى کە دەزگاکانى ئاسایشى حکومەتەکەتان بە لێدان وسوکایەتی پێکردن وهەرەشەو بەکارهێنانی ئەوپەڕی شێوازی نا ئینسانیانە مامەڵەیان لەگەڵ کردوون.

ئەمەش دیاردەیەکى ناشازە کەهەرحکومەتێک لەبەرامبەر هاوڵاتیانى خۆیدا پەیرەوى لێبکات. ئەمە بەتەواوى پێچەوانەیە بە هەموو پرەنسیپێکی جیهانی لە بارەی مافەکانی مرۆڤ و پێوانە ئینسانی و مەدەنییەکانەوە کە بڕیارە هەر هاوڵاتییەکى کوردستان لێى بەهەرمەندبن.

بەڵام ئەمە یەکەمین جار نیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕەوشی پەنابەران و سەختی ژیان و هێرشێکی سەراسەری کە لەلایەن ووڵاتە ئەوروپیەکانەوە گیراوەتە بەر بەرامبەر بە پەنابەرانی کورد ئاگادار دەکرێتەوە و داوای هەڵویستی رەسمی لێدەکرێت کەچى نەک هەر هەنگاوێکى گونجاو بۆ وەڵامدانەوە بەکێشەى نالەبارى پەنابەران نەگرتۆتە بەر بەڵکو بە عەمەلی هاوکاری و ئاسانکاری پشتیوانی و خستنە ئیختیاری فرۆکەخانەکان و تەنانەت پچوکترین نارەزایەتی دەرنابرێت و زیاتر لەوانەش بەلێدان و سوکایەتی و بریندارکردن پەنابەران و هاوڵاتی خۆتان وەردەگرنەوەو دواتریش لەلایەن بەرپرسیاران و ووتەبیژانى حکومەتەکەتانەوە پەنابەران بە ئاژاوەگێر و تاوانکار ناوزەد دەکەن !!.

دیارە لە ساڵی 2005 وە چەند جار پەلامارى هاوشێوە لە لایەن حکومەتی بەریتانیاوە بۆ سەر پەنابەران بەرێ خراوە تا ئێستاش توانیویەتى 179 پەنابەر بە بەزۆر و بەکەلەپچەو جلوبەرگ و فرۆکەی سەربازییەوە و دواى ئیهانەو سوکایەتى پێکردنیان لەڕێگاى فرۆکەخانەی هەولێروە دیپۆرتى کوردستان بکاتەوە کە لە دنیادا بێ وێنە بووە.

ئەم سیاسەتە خەریکە لە لایەن دەوڵەتی سویدو نەرویج و سویسرا و فنلاند شەوە دەچێتە پێشەوە هەر ئێستا بە هەزاران پەنابەری کورد لە بەردەم هەرەشەی گێرانەوەی بەزۆردان.

ئێمە سەرباری ئەوپەری نیگەرانی خۆمان لە حکومەتی هەرێم کوردستان کە هیچ هەڵوێستێکی نارەزایەتی نیە و ئامادەنیە وەڵام بە داخوازیەکانی پەنابەری کوردستان بداتەوە داواکارین چاو بەو سیاسەتەدا بخشێنێتەوە و دەستهەڵگری لە هاوکاری ووڵاتە ئەوروپیەکان بەرامبەر بە پەنابەرانی کورد و داواکارین وەڵام بەم داخوازیانەمان بدەنەوە کە لە قازانجی خەڵکی کوردستان و پەنابەرانی کوردستاندایە کە ئەوانیش:

1. ئەو پەنابەرە کوردانەی بەزۆر رەوانەی کوردستان دەکرێنەوە قبوڵ نەکەن.
2. هەر اتفاقییەیەک ئەگەر کراوە لەسەر وەرگرتنەوەی پەنابەرانی کورد هەڵوشینەوە رەسمەن رای بگەیەنن.
3. فرۆکەخانەی هەولێر نەخرێتە خزمەتی ئەو ووڵاتانە کە بەنیازن پەنابەرانی کورد بەزۆر بنێرنەوە.
4-زەخت بۆ ووڵاتە ئەوروپایەکان لە رێگای (UN) بهێنرێت ئەم زەخت وزۆرە لەسەر پەنابەرانی کورد لە لایەن ووڵاتە ئەورپایەکانەوە هەڵگیرێ.
5- سزای ئەو کارمەندانەی ئاسایش کە لێدانو چەکیان بەکارهێناو بەرامبەر بەو پەنابەرانەی ڕەوانە کراونەتەوە.


لیجنەی پێک هاتووە لە ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراو مەڵبەندە کوردی و عێراقیەکان لە بەریتانیا .


ناوی رێکخراوەکان:
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ، ناوەندی چاک ،مەڵبەندی ڕۆشنبیری کوردی،ڕێکخراوی ژنانی پەنابەری کوردستان،کۆمەڵەی کوردی پۆرتسمۆس،کۆمەڵەی کوردی لە شاری لیدز،کۆمەڵەی کوردی لەشاری شەفیڵد، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی-کێرکلیس، کۆمەڵەی کوردەکانی رۆژهەڵات-کێرکلیس، کۆمەڵەی دۆستینی کوردی رۆژئاواو و بەریتانیی، کۆمەڵەی ژنانی کورد-کێرکلیس، رێکخراوی مینبەری کوردستان،رۆژنامەی Re-live Magasine ، کۆمەڵەی کوردی لە ولڤەرهامتن،فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە لیستەر، سایتی ئەمرۆ، بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق، یەکێتی ژنانی بەریتانیا.


POBOX1575،ILFORD،IG1 3BZ،London،UK