په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٨\٢٠١١

یاداشتی کۆمەڵێک لە رۆشنبیرانی شاری کەرکوک
دژی هێرش و بۆردوومانەکانی هەردوو حکومەتی ئێران و تورکیا.


بەڕێز:
- نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق
- پەرلەمانی کوردستان
- لایەنە سیاسییەکانی کورد لە کەرکوک
- پارێزگاری کەرکوک
- ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک


ئەوە چەندەمین جارە هەردوو حکومەتی ئێران و تورکیا بە پاساوی جۆراوجۆرو بێ بنەماو نا لۆژیکی بە ئاشکراو لە رێگای سوپا شەڕانگێزو تۆپخانەو فڕۆکەکانیانەوە پەلاماری باشووری کوردستان دەدەن و دەست لە تەڕو وشکی ئەم نیشتیمانە ناپارێزن. لە هێرش و پەلامارەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردووشیاندا، دڕندانەتر بەربوونەتە گیانی گوندە ئاسوودەکان و شەهیدکردنی هاووڵاتییانی سڤیل، کە ئەمەش بەزاندن و پێشیلکردنی ئاشکرای سەرجەم عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکانەو لەکاتێکیشدایە کە هێشتا پاراستنی سنووری زەمینی و ئاسمانی عێراق بە گشتی و باشووری کوردستان بەتایبەتی لە ئەستۆی هێزە هاوپەیمانەکاندایەو بێدەنگ بوونیشیان لە هەمبەر ئەو هێرشانە جێگای گومان و هەڵوەستە لەسەرکردنە. ئەوەی زۆر مایەی نیگەرانی و بێدەنگ نەبوونی ئێمەی رۆژنامەنووس و نووسەرو رووناکبیرانی شاری کەرکوکی داگیرکراوە، ئەو هەڵوێستە لاوازو تەمومژاوییانەی هەردوو پەرلەمانی عێراق و کوردستان و هەردوو حکومەتی بەغداو حکومەتی هەرێمە لە هەمبەر ئەو دەستدرێژی و پێشێلکارییانەی هەردوو وڵاتی داگیرکەری کوردستان (ئێران و تورکیا) دژی ئەزموونی باشووری کوردستان ئەنجامی دەدەن و دەیانەوێ ئەوەی ساڵانێکە بە خوێن و خەبات هاتۆتە بەرهەم، زیندەبەچاڵی بکەن و بە پاساوی نابەجێ ئیرادەی گەلەکەمان سەرکوت بکەن.


بۆیە ئێمە وەکو بەشێک لە رۆژنامەنووسان و نووسەرو رۆشنبیرانی شاری کەرکوک، ئەو پەلامارو هێرشە سەربازی و بۆمبابارانکردنە زەمینی و ئاسمانییانەی ئەو دوو حکومەتە ریسواو لەقاو دەدەین و داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە هەڵوێستی نیشتیمانیانەو کوردستانییانەتان هەبێت.

ناوەکان:
- رابەر رەشید- نووسەرو رۆژنامەنووس
- لەتبف فاتیح فەرەج- نووسەرو رۆژنامەنووس
- دانا عەسکەر- نووسەر
- شێخ ێدیق- نووسەرو رۆژنامەنووس
- تەها سلێمان- نووسەرو رۆژنامەنووس
- رێبوار رەشید- شاعیر
- حەمە سەعید زەنگنە- چیرۆکنووس
- فوئاد عوسمان- رۆژنامەنووس
- بورهان ئەحمەد- نووسەر
- ئازاد غەریب- رۆژنامەنووس
- زاهیر شکور- رۆژنامەنووس
- ئەحمەد عەزیز- رۆژنامەنووس
- ئیبراهیم مەجید تاڵەبانی- مامۆستای مێژوو- شاعیرو نووسەر
- سەردار زەنگنە- رۆژنامەنووس
- فاروق نەسرەدین- رۆژنامەنووس
- فرمێسک خدر رەشید- رۆژنامەنووس
- سەروەر ساڵەیی- رۆژنامەنووس
- ئارام شوانی- رۆژنامەنووس
- رزگار حەساری- رۆژنامەنووس
- فاخیر بڵباس- رۆژنامەنووس
- کوردستان محەمەد-رۆژنامەنووس
- بورهان حاجی سلێمان- رۆژنامەنووس
 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک