٢٢\٧\٢٠١٤
یاداشتێکی
ناڕەزایەتی
سەبارەت بە ئاکامە زیانبارەکانی جەنگ ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان کرا.
ئەمرۆ ٢١-٧ دەستەیەک بەنۆینەرایەتی دەنگی ئازادیخواز و مرۆڤددۆستی
کوردستان کە پێک ھاتبوو لە (دەشتی جەمال، شۆرش ئەمین، ئامانج عبدولا،
ئالان مومتاز حیدەر، ئاری جەلال، کاوە قەرەداغی، حسین سالح..) سەردانی
نووسینگەی پەرلەمانیان کرد لە شاری سلێمانی و چاویان کەوت بە بەرێزان
ئەندامانی پەرلەمان (زانا عبدول رەحمان، عمر عینایەت سەعید، پەروا عەلی
حمە محمد) سەبارەت بە دانی یاداشتێکی ناڕەزایەتی سەبارەت بە ئاکامە
زیانبارەکانی جەنگ لەسەر ژیان و داھاتووی خەڵکی کوردستان کە لە
کۆبوونەوەی گشتی ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستانی کوردستان لە لە قاوەخانەی
کەلتووری لە شاری سلێمانی بریاری لیدرابوو. یاداشتەکە کۆمەڵێک داواکاری
ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتارەکانی کوردستانی تێدا ھاتبوو
جەختی لەسەر کرایەوە و داوا کرا لە ئاست ئەم بەرپرسیاریتیە میژوویە
سەبارەت بە ژیان و داھاتووی ھاولاتیانی کوردستان ھەڵویست نیشان بدەن و
ھەڕەشەی جەنگ لەسەر خەڵکی کوردستان لابەرن و وەلام بە داخوازیەکانی
خەلکی کوردستان بدەنەوە لە دانی مووچە و چارەسەری قەیرانی سوتەمەنی و
گرانی بازار، فریاکەوتن و پاراستن و چارەسەرێکی مرۆپەروەرانە بۆ ژیانی
ئاوارەکان لە ھەر دەستدرێژیی و جیاکارییەک.
لە وەلامدا پەرلەمانتارەکان سەرباری دەستخۆسانە لەو ھەوڵانە کە دراوە
لە ئاست بەرپرسیاریتی بەرامبەر بە ژیانی ھاوڵاتیان رایانگەیاند ئێمە
پشتیوانی لە داخوازیەکانتان دەکەین و سبەینێ دەیخەینە بەردەم پەرلەمانی
کوردستان.
دوای دانی یاداشتەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاکامەکانی
کۆبوونەوەکە بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان ڕاگەیەنرا.
دەقی یاداشتەکە لە خورارەوە ھاتووە:
یاداشتی ناڕەزایەتی
سەبارەت بە ئاکامە زیانبارەکانی جەنگ لەسەر ژیان و داھاتووی خەڵکی
کوردستان.
سەرۆکی پەرلەمانی کـوردستان
پەرلەمانتارەکانی کـوردستان
بە دوای دەستبەسەراگرتنی موسل و چەند شار و شارۆچکەی دیکە عێراق لە
لایەن ھیزە تاریک و کۆنەپەرستەکەی داعشەوە، عیراق کەوتۆتە نیو تونێلی
تاریکترین و خوێناویترین سەردەمەکانی میژووی ھاوچەرخ. کوشتاری بەکۆمەل
و ماڵویرانی ودەربەدەری و ئاوارەیی بوونەتە گۆشەیەکی ڕۆژانەی ئەم
سیناریو رەشە کە بەسەر خەلکی عیراقدا داسەپینراوە. لە دریژکراوی جەنگی
سوریادا،عێراق بۆتە میحوەرو سەنتەری کیشمەکیشی زلھێزەکانی وەکو
ئەمریکاو روسیا و حکومەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکەش بەسەر ئەم دوو
بەرەیەدا دابەش بوون. جێگایەک بۆ مرۆڤ و مافەکانی نەماوەتەوە.
میلتاریزەکردنی شارەکان، سەربرین، فتوای کۆیرانەی مەزھەبی و تائفی و
نەتەوەپەرستانە، توندکردنەوەی شەری تایفی و مەزھەبی، سەرقەلەمی
کارنامەی ئەو دەستەو تاقمانەیە کە بێشەرمانە بەپیش چاوی جیھانەوە نیشان
دەدریت.
بەداخەوە ھەردوو حیزبی دەسەڵاتداری کوردستان لەم رووداوەدا نەک ھەر
دەوری سلبی دەبینن، بەڵکو ئەوانیش لە چوارچیوەی قازانجو
بەرژەوەندیەکانی ھەر دوو ئەو بەرەی شەرەدا دابەش بوونو بە وەکالەتو
لەگۆشەی بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی وە شەر بۆ (دەسەلات و نەوت) دەکەن،
کە ئایندەی خەلکی کوردستان دەخاتە بەردەم شەلالی خوێنو کارەساتی
ئینسانی گەورەوە. ھەرئیستا ئاسەوارەکانی بانگەشەی شەری دەسەلات
کۆمەلگای کوردستانی لەبەردەم بیکاری، گرانی بیوینەی بازار، بێموچەیی
ودەیان موسیبەتی دیکەدا راگرتوە. ئەمە جگە لە نائومیدیو نیگەرانی
خەلکی کوردستان لە ئالۆزی ئەم دۆخەی ئیستا بەدور لە ئیرادەیان بەرەو
رووی بونەتەوە.
ئیمە بەرەی خەڵکی ئازادیخوازو ئینسان دۆستی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکی
گشتی لەشاری سلێمانی لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە بەرامبەر بە ژیان و
داھاتووی خەڵکی کوردستان بۆ ئەم دەورە ھەستیارە ئیوە بانگەواز دەکەین
بۆ کارکردن بە ئاراستەی راگرتنی ھەرەشەو فەزای جەنگ لەسەر خەلکی
کوردستان کەھەر ئیستا خەریکە شیرازەی کۆمەڵگا بە ئاراستەیەکی
خەتەرناکدا دەبات. خەلکی کوردستان کە ئیشو ئازارەکانی ژیانی، ئاوارەیی
وپەنابەری ھیشتا لەجەستەی دەتکێ، بەرگەی جارێکی دیکەی ئەم دۆخە
نەخوازراوە ناگرێت. ھەر بۆیە داواکارین:
١. توندبوونەوەی سیاسەتی جەنگخوازانەی لایەنەکان و دەستێوەردانی
ئەمریکاو دەولەتانی ناوچەکە تادێت عێراق وکوردستان دەخاتەبەردەم ئەگەری
جەنگێکی خوێناوی و نەبڕاوەی ھاوشێوەی سوریاوە. بۆیە لە کاتێکدا
دەستێوەردانی ئەو دەوڵەتانە لە کاروباری ناوخۆی عێراقو کوردستان
مەحکوم دەکەین، ھاوکات ھەرجۆرە ھاوکاریەکی ھێزەکانو دەسەڵاتی کوردستان
بۆ ئەو لایەنانە بە زیان بۆ خەلکی کوردستان دەزانین و داسەپاندنی فەزای
جەنگ لە لایەن ھەر کەسێکەوە بێت، جێگای قبوڵی ئێمە نییە.
٢. نابێ جەنگ بکرێتە بەھانەیەک بۆ بردنەدواوەی داواکاریەکانی
ھاولاتیانی کوردستان. پێویستە موچە لەکاتی خۆیدا بدرێت، قەیرانی بەنزین
بەزوویی چارەسەر بکرێت،سنوریک بۆ گرانی بازارو ئاستی بێکاری دابنریت.
٣. ئاوارەکانی عێراق و ناوچە جێناکۆکەکان ھەقی ژیانیان ھەیە پێویستە
ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین بکرێت وە ئەرکی حکومەتی ھەرێمە ھاوکاری و
بە فریایانەوە بێت ئاسایشیان بپاریزرێت بەدور بخرێن لە ھەر جیاکاری و
ڕەگەز پەرستیەک.
ھەر لێرەوە داواکارین، لەئاست ئەم بەرپرسیاریتیە میژووییە سەبارەت بە
ژیان و داھاتووی ھاوڵاتیانی کوردستان ھەڵویست نیشان بدەن وھەڕەشەی جەنگ
لەسەر خەڵکی کوردستان لابەرن.
کۆبوونەوەی گشتی جەماوەری ئازادیخواز و مرۆڤدۆست لە رۆژی ١٠-٧-٢٠١٤
١ شۆڕش ئەمین چالاکەوانی مەدەنی
٢ دەشتی جمال سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی
٣ بەھار مونزیر ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی ژنان لەکوردستان
٤ عوسمان زیندانی چالاکەوانی مەدەنی
٥ محسین کریم ھەڵسوڕاوی سیاسی
٦ لاوژە جەواد ھەڵسوڕاوی بەرگری لە مافەکانی ژنان
٧ سەلام عبدولا سەعید کوردۆ
٨ بەختیار عمر سالح لقی کوردستانی فیدراسیۆن
٩ رۆژ عەزیز نوسەر - تورکیا
١٠ فەرمان خێڵانی چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
١١ شەنگار خلیل عبداللە چالاکەوانی مەدەنی
١٢ ئالان مومتاز نوری مامۆستای زانکۆ
١٣ قاوەخانەی کلتوری
١٤ ئامانج عبداللە سعید بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی پەنابەران
١٥ فتاح زاخۆی وەزیری خانەنشین
١٦ پەروین عزیز ئەندامی knk
١٧ لەیلا محمد چالاکەوانی مەدەنی
١٨ حسین صاڵح بیناساز
١٩ سالار حمە علی ڕۆژنامەنوس
٢٠ عپمان حمەسعید ڕێکخراوی چەتری ئازادی
٢١ ئاراس ھادی چالاکەوانی مەدەنی
٢٢ چنار جمال مامۆستا
٢٣ بەرزان علی محمد کاسب
٢٤ طالب عبداللە چالاکەوانی مەدەنی
٢٥ نوێنەر احمد مجید ھونەرمەند
٢٦ سالار جبار چالاکەوانی مەدەنی
٢٧ زھرە علی ڕەسوڵ ژنی ماڵەوە
٢٨ شکاک عبدالستار چالاکەوانی مەدەنی
٢٩ زاریا جمیل امین خویندکار
٣٠ جەوھەر نامق چالاکەوان
٣١ کاوە قەرەداخی چالاکەوانی مەدەنی
٣٢ عیرفان کریم ھەڵسوڕاوی سیاسی
٣٣ رەنجدەر گراوی چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٣٤ چنار عەلی خوێندکاری زانکۆی سلێمانی
٣٥ زەردەشت ئەنوەر بەلجیکا
٣٦ ناز عەلی خوێندکاری زانکۆی سلێمانی
٣٧ دیار نەجم خوێندکار - بەلجیکا
٣٨ ئەیوب گەرمیانی کرێکار - بەلجیکا
٣٩ یاسین ئامێدی چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٤٠ نەجم قادر کرێکار - بەلجیکا
٤١ کۆیار رەئوف چالاکوانی بواری ھەڵەبجەو ئەنفال - بەریتانی
٤٢ ھیوا ناسیح چالاکوانی مەدەنی و بواری ھەڵەبجە و ئەنفال - سویسرا
٤٣ ھێمن ڕەئوف کەنەدا
٤٤ بەناز فەرەج یاریدەدەری پزیشکی ددان - ئەڵمانیا
٤٥ دانا بەھادین چالاکی سیاسی - ھۆلەندا
٤٦ جەلال سۆفی ھەڵسوراوی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی - ھۆڵەندا
٤٧ خالید عومەر رەشید راگەیاندنکار
٤٨ زریان محەمەد روژنامەنوس سلێمانی
٤٩ وەستا کمال ھەڵسوراوی کرێکاری
٥٠ رەوەز ھەڵکەوت چالاکوانی سیاسی
٥١ دیلمان عەبدولڵا ێالح چالاکی کۆمەڵی مەدەنی
٥٢ سارا قادر رۆژنامەنووس - سلێمانی
٥٣ شنە مارف ئیتاڵیا
٥٤ دلاوەر مونزیر کرێکار - ئوسترالیا
٥٥ ئاراس رەشید کرێکار
٥٦ سەردار محمود چالاکەوانی مەدەنی
٥٧ موستەفا باھیر ھەڵسوڕاوی سیاسی- فینلەندا
٥٨ نوری بەشیر نوسەرو ھەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی کرێکاری - لەندەن
٥٩ گۆنا سەعید چالاکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان - لەندەن
٦٠ کامەران داود کرێکار
٦١ ئەحمەد عەلی بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
لەسویسرا
٦٢ ئیسماعیل محەمەد رۆستەم قادر گەرمیان - راگەیاندکار
٦٣ دلشاد نەجمەدین حسێن شۆفێری تاکسی
٦٤ ئەبوبەکر رەشید فەرمانبەر - سلێمانی
٦٥ ئامەد شێروان محەمەد خوێندکار - ھە ولێر
٦٦ ئــومــێــد ئیــسمــاعــیل ئــەڵــمــانــیا
٦٧ سوھام عەتیە بێکار - ئوسترالیا
٦٨ ھانا ئیسماعیل چۆمانی رۆژنامەنوس و خوێندکاری زانکۆ - راگەیاندن
٦٩ کامەران لەتیف بەرێوەبەری سەنتەری بەرگری لەمافەکانی منالان.
٧٠ پیشرەو ئیسماعیل عارف بەلجیکا چالاکەوانی مەدەنی
٧١ ئەکرەم عبدولا ھەڵسوراوی سیاسی کۆمۆنیست.
٧٢ کۆیستان جەمال ھونەرمەند ومامۆستای ھونەر لە قوتابخانەی کۆلتوری
ھونەر لەشاری بیرگن
٧٣ سدیق عزیز فەرمانبەر لە شارەوانی بیرگن
٧٤ پەرژین سەعید ساڵح نۆێنەری دایکانی خاوەن پیداویستی تایبەت
٧٥ صلاح جمال کرێکار
٧٦ سەروەر کریم نوسەر
٧٧ شێرکۆ کریم کاسب
٧٨ محمد مولود کاسب
٧٩ دارا حسێن کامێرەمان
٨٠ وریا حمە طاھر سەرنوسەری ڕۆژنامەی دەستور
٨١ خەسرەو سایە سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئۆکتۆبەر
٨٢ وەستا مھدی ڕەسوڵ کرێکارانی بیناسازی
٨٣ جلال سعید بەرپرسی فیدراسیۆن لە کەنەدا
٨٤ نەغەدە عوسمان مصطفی فەرمانبەر
٨٥ عوسمان حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان
٨٦ نەوزاد بابان ھەڵسوڕاوی سیاسی
٨٧ مەریوان عبداللە
٨٧ ستار کریم
٨٩ حسین محمد سعید
٩٠ نجم شریف
٩١ ئالان مومتاز نوری
٩٢ ئازاد عزیز محی الدین
٩٣ علی زیدونی
٩٤ زھرافت خشراد
٩٥ نەسرین معمودی ئازەر
٩٦ دڵشاد مجید ھەڵسوراوی سیاسی
٩٧ ھیدایەتی مەلا عەلی نوسەر وھەڵسوراوی سیاسی
٩٨ رۆزا سدیق خۆیندکار لە زانکۆی بیرگن
٩٩ ئاری جلال کــاسب
١٠٠ جیھاد مەحمەد حمە کریم چالاکەوانی بواری مەدەنی
١٠١ ھیوای رەش چالاکەوانی سیاسی
١٠٢ کاوە حمەسالح ھونەرمەند
١٠٣ رزگار ئەمین شانۆکار
١٠٤ زاھیر باھیر نوسەر
١٠٥ لەتیف فاتیح فەرەج رۆژنامەنووس
١٠٦ نادر محمد عەلی مامۆستا
١٠٧ نامۆ مجید شەریف چالاکوانی مەدەنی
١٠٨ ژوان ئەحمەد سەید رۆژنامەنووس
١٠٩ پۆلازیندانی چالاکەوانی سیاسی
١١٠ نەھرۆ شەوقی ھونەرمەند
١١١ سەلام عبدولا نوسەر
١١٢ ھیلال ئیبراھیم پارێزەر
١١٣ رەزا مەنوچەھری چالاکەوانی مافی مرۆڤ
١١٤ محمد عبداللەقادر کاسب
١١٥ ڕوناک صدیق مامۆستا
١١٦ دێرین عبداللە مامۆستا
١١٧ عبداللە قادر خانەنشین
١١٨ حسن عبدالقادر منتسب
١١٩ محمد حمەامین کاسب
١٢٠ گوڵشەن عبداللە فەرمانبەر
١٢١ روناک محمد ڕەشید ژنی ماڵەوە
١٢٢ دنیا عبداللە قادر منتسیب
١٢٣ حسین لطیف محمد کاسب
١٢٤ چنور حسن نوری فەرمانبەر
١٢٥ حسن عبداللە احمد کاسب
١٢٦ چنار محمد محمد ژنی ماڵەوە
١٢٧ ئاوات محمد محمد کاسب
١٢٨ بیریڤان نادر قادر ژنی ماڵەوە
١٢٩ ڕوناک جمیل مصطفی ژنی ماڵەوە
١٣٠ حسیبە جمیل مصطفی ژنی ماڵەوە
١٣١ کارە ڕەحیم قادر فەرمانبەر
١٣٢ توفیق طالب علی کاسب
١٣٣ جمال جمیل مصطفی فەرمانبەر
١٣٤ صباح حسن احمد کاسب
١٣٥ دڵشاد عوسمان احمد کرێکار
١٣٦ شۆڕش خالید امین چالاکەوانی مەدەنی
١٣٧ کاروان کمال پارێزەر
١٣٨ بەرزان فائق پارێزەر
١٣٩ دلێر عبدولخالق چالاکی مەدەنی
١٤٠ محمد عبداللە کاسب
_______________________
هاوپێچ:
بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
|