په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٨\٢٠١١

یاداشتنامە سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی خۆسه‌پاندنی شۆڤێنیستانه‌.

 

بۆ بەڕێزان:
- مەسعود بەرزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان..
- بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان..

لە بەرامبەر هەوڵی دیالۆک و ئاشتیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان لەگەل حکومەتی ناوەند، ئەوان جێبەجێکردنی ماددەی دەستووری140دوادەخەن و سیاسەتی خۆسەپاندنی شۆفێنیستانە بەرپادەکەن کە لە ئەنجامیاندا کوردستانیانی حەوزی حەمرین، جەلەولا، سەعدیە، قەرەتەپەو جەبارە، رووبەڕووی تیرۆرو تەعریب بوون. لە شارۆچکەی(نەفتخانە)یش ئەم هەنگاوانە نراوە:


- گۆڕینی ناوی کێڵگەی نەفتخانە بۆ کێڵگەی دیالە.
- گۆڕینی میلاکی کێڵگەی ناوبراو لە میلاکی کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ کۆمپانیای نەوتی ناوەند.
- لە کۆی285کرێکارو کارمەند تەنها 15یان کوردن و دامەزراند بۆ عەرەبە و پێش هەفتەیەک11کرێگاری کورد گواستراون بۆ گەنجینەی نەوتی کیودی لە خانەقین و لەوانە(ئاریان جەمیل، سەرمەد خەلیل، خەلیل ئیبراهیم شاە محەمەد، ئاراس یاسین خەلیفە.
- بە هێزێکی650 سەربازو پلەدار پاسەوانی کێڵگەکان دەکەن.
- پشتگوێخستنی ئۆتۆریتێکی ئیدارەی قەزای خانەقین.


لە لایەکیترەوە هەر یەک لە حکومەتی تورکیا و ئیران لەبری داننان بە مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان(بۆ نمووە خوێندن بە زمانی دایک)و لەپێناو خۆدەربازکردن لە قەیرانە ناخۆ کوشندەکانیان، هێرشێکی دڕندانەی بەرفراوانیان دەستپێکردووەو بووە بە هۆی کوشتن، بریندارکردن و دەربەدەرکردنی هەزاران خەڵکی مەدەنی و شکاندنی سەروەری هەرێم.
ئێمە وەک خۆپیشاندەرانی شاری خانەقین داوا لە بەڕێزتان دەکەین:


1- فەرمان بدەن بۆ جێگیرکردنی هێزی پێشمەرگە لە حەوزی حەمرین و شارو شارۆچکەکانی ناوچەکە. بە جێگیربوونی هێزی پێشمەرگە، ئاسایش بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە. ئێمە کێشەی گەلێکمان هەیە، نەک بەشداریکردن لە مەفرەزەی ئەنتی تیرۆر.
2- دەستبەجێ چارەسەری تەعریبکردنی نەفتخانە بکەن، نۆژەنکردنی خانوو و قەرەبووکردنی خێزانە تەعریبکراوەکانی، دامەزراندنی دانشتوانەکەی لە کۆمپانیاکەو گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ29خێزان و دامەزراندنی پزیشک بۆ نەخۆشخانەکەی.
3- نۆژەنکردنی شەقامی نێوان نەفتخانە- کانی ماسی.
4- دامەزراندنی پاڵاوگەی ئەڵوەن.
5- بەکارهێنانی فشاری ئابووری و دبلۆماسی و نیونەتەوەیی لەبەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکانی حکومەتی ئیران و تورکیا.
6- داوای قەرەبووکردن بۆ گوندنشینە زیانلێکەوتووەکان بکەن لە حکومەتی تورکیا و ئیران.
7- هەڵوەشاندنی بنکە سەرەبازییەکانی تورکیا لە هەرێم.
8- گەیاندنی کۆمەکی هەمە جۆر بۆ دانیشتوانی دێهاتە سنوورییەکان و ئاوارەکان.
لەگەل ئەوپەڕی رێز و حورمەت.
 

لێژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان
23\8\2011
خانەقین

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک