٥\٢\٢٠١٢ یاداشتنامه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین بوو به خه‌وننامه.
کاره‌سات و داستانی زیاتر له هه‌شتا مانگی ژیانی لاویم شه‌ریان به هه‌ست و هۆشم ده‌فرۆشت له ناو پێخه‌فه‌که‌مدا، سک و گه‌ده‌م زورنای سه‌دان شه‌وی برسێتی ده‌کوتا، ده‌م و چاو و گوێیه‌کانم ته‌زووی به‌سته‌ڵه‌کی سه‌دان شه‌وی زستانی ده‌هۆنیه‌وه، قاچه‌کانم ده‌ست له‌ملانێی تاریکستانی سه‌دان شه‌وی ناو ئه‌لغام و تاشه به‌رد و دڕک و داڵی گێره ده‌کرد، گیرفانه‌کانم ده‌نکه خورمای تۆزاویی و نانه‌ورده‌ی ڕه‌قی وه‌کو ته‌زبیح ده‌هۆنیه‌وه، زه‌نگی مێشکم سه‌دان جار له خه‌و رایده‌په‌راندم و سه‌ره حه‌ره‌سیاتی بیر ده‌خستمه‌وه، بۆنی گۆره‌وی سه‌دان شه‌وی مزگه‌وتی لادێکان و ئه‌سپێ و ڕشک و یه‌خه‌ی سه‌دان کراسی ڕه‌شی بیرخستمه‌وه، ترپه‌ی دڵم ساته‌کانی سه‌دان شه‌وی مه‌رگ و مه‌رگه‌ساتی بیر خستمه‌وه.
نزیکترین هاورێمان مه‌رگ بوو، گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وت شه‌هیدبوون بوو، خۆشترین ئاواز ده‌نگی فه‌رهاده‌کان و شمشاڵه‌که بوو، گه‌وره‌ترین هێز ڕاهاتن بوو له‌گه‌ڵ مه‌رگی خۆشه‌ویستان و هه‌ڤاڵان، جوانترین وشه فه‌لسه‌فه‌کانی شۆڕش و ئازادیی بوو، پیرۆزترین شت نیشتمان بوو، بالاترین کارنامه پره‌نسیپی دیموکراسی بوو، دوورترین که‌س باوک و دایک و که‌سوکار بوو، نامۆترین شت دڵداریی و خۆشه‌ویستیی و لاوێتی بوو، گه‌وره‌ترین سه‌رمایه له گیرفانه‌کاندا یاداشنامه بچکۆله‌که‌ی گیرفانمان بوو... بۆ نه‌وه‌ی نوێی به‌جێبێڵین.
چاومان ته‌نها بۆ پێکانی دوژمن بوو، خوێنده‌واریمان بۆ خۆپه‌روه‌رده‌کردن و تێگه‌یشتن بوو له دوژمن، ئه‌ندامه‌کانی له‌شمان بۆ خۆڕاگی سه‌نگه‌ره‌کانمان و هێرشی سه‌ر دوژمن بوو، گوێیه‌کانمان بۆ هه‌واڵی چالاکیه‌کانی هه‌ڤالانمان بوو، مه‌چه‌که‌کانمان بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ک و په‌نجه‌کانمان بۆ پێنووسه‌کانمان بوو، ئه‌ژنۆکانمان بۆ سه‌رکه‌وتنی لوتکه‌کان بوو، تێشووه‌کانمان وره و سروودی مه‌سشخه‌لان بوو، لایته‌کانمان چاوی گورگی شۆڕش بوو، ئه‌وه‌ی زۆر خۆشمان ده‌ویست مرۆڤایه‌تی و هه‌ژاریی بوو، کێ زۆر هه‌ژار بوایه له هه‌مووان خۆشه‌ویست تر و به‌ڕێزتر بوو، ئه‌وه‌ی له دوژمن زیاتر ڕقمان لێی بوو پێداهه‌ڵدانی که‌سایه‌تی بوو.. ماستاوچێتی بوو.. مه‌رایی بوو...
ئایی که خه‌ونێکی خۆش‌بوو، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌نگه‌ری ته‌خت و به‌ختیان له یه‌کتیری گرتوه، دوێنێ گیانان له پێناوی یه‌کتریدا ده‌به‌خشی، ئه‌و یاداشتانه‌ی بۆ نه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵگیرابوو به سه‌دان ناوی شه‌هید و جوامێریی و داستانی تیا تۆمار کرابوو، ئێستا حاشای لێده‌کرێ و کردیانه بوختاننامه‌ی مێژوو، ئه‌و یاسایه‌ی دوێنێ سوێندمان پێ ده‌خوارد... کردیانه چه‌له‌حانێ، ئێستا باش ده‌زانین رۆژگار هه‌ر وه‌کو خۆیه‌تی و ئه‌وه مرۆڤه‌کانن سه‌ما به ڕۆژگاره‌کان ده‌که‌ن.
ئایی چه‌ند ئێره‌یی
به‌و هه‌ڤاڵانه ده‌به‌م که سه‌مای ئه‌م رۆژگاره‌یان نه‌بینی و
به سه‌ربه‌رزیی
و پیرۆزییه‌وه ئێمه‌یان به‌جێهێشت، منیش پیرۆزییه‌کانی مرۆڤایه‌تی خۆم
ته‌نها له خه‌ونه‌کاندا ده‌بینمه‌وه.
|