٢٨\٧\٢٠١٤
یاداشتنامەی
رێکخراوەکان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی
سەبارەت بە
یاسای دامەزراندنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی کوردستان.
بۆ بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
لە رێککەوتی ٢٠ و٢١ تەمموزی ٢٠١٤ دا یاسای دامەزراندنی کۆمسیۆنی
سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی
لەسەر درا و دەرچوو، ئەمەش جێگای دەست خۆشییە و ھەوڵ و ماندوبوونەکان
بەرز دەنرخێنین لەو بارەیەوە، سەرەڕای تێبینیمان لەسەر بەشێک لە ماددە
و خاڵەکانی یاساکە کە دەکرێت لە ئایندەدا بە باشی جێبەجێ نەکرێن و
ھەمان ھەڵەکانی ئەزموونی عێراق دووبارە ببێتەوە، بە تایبەت ئەوانەی
پەیوەندیان بە سەربەخۆی کۆمسیۆنەکە و بنەمای شەفافیەت و کارایی و وردی
و پاک و بێگەردی کە لە رابردوودا پرسیار گەلێکی زۆریان لەبارەوە ھەیە.
بۆیە داخوازین رەچاوی داواکاری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بکەن، بەمەش
بڕگەیەکی گرنگی بڕیاری ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان
(پەیمانی ھاوبەشی و گەشەپێدان لە نێوان دەسەڵاتە گشتییەکان و رێکخراوە
ناحکومیەکان لە ھەرێمی کوردستان - عێراق) جێ بەجێ دەکەن.
بۆیە داواکارییەکان بەم شێوەیە دەخەینە روو:
١- لیژنەی پەرلەمانی پێکبھێندرێت و بەشداری بە رێکخراوەکانی کۆمەڵی
مەدەنی بکرێت بە مەبەستی شفافیەت.
٢- دەرگای خۆ پاڵاوتن بە یەکسانی لە بەردەم ھەمووان کراوە بێت و بنەمای
توانا و بەھرەی ئەکادیمی و زانستی و ئەزموون تەنھا پێوەری بنەڕەتیبن بۆ
وەرگرتنی کۆمسیاران و پلە باڵاکان.
٣- بۆ زەمانەتی سەربەخۆیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی، دەبێت
بەتەواوی لە دەست تێوەردانی حزبی بپارێزرێن و یاساکەشی وەکو خۆی جێبەجێ
بکرێت.
٤- توانای ئەنجومەنی کۆمسیاران و پلە باڵاکان و پیشەگەرییان چارەسەری
کۆمەڵێک گرفت دەکات کە لە ئەزموونەکانی رابردوودا گرفتی گەورەبوون،
لەوانە: (دواکەوتنی راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، بە حزبی کردنی
کارمەندان، پشتبەستن بە تۆمارێکی پڕ لە کەم و کوڕی کە جێگای متمانە
نییە).
لێرەدا جەخت لەسەرئەوە دەکەینەوە،کە سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرپرسیارێتی
لە ئەستۆدایە و پێویستە ئەم پرۆسەیە بە دوور بگرن لە بەرژەوەندی تەسکی
حزبایەتی، چونکە دەستەیەک لەسەر بنەمای حزبایەتی و قۆرخکاری دابمەزرێت،
ھەر زوو دەکەوێتە بەر رەخنەی لایەنە جیاوازەکان و متمانەی خەڵک لە
دەستدەدات.
ھەولێر
٢٨\٧\٢٠١٤
ناوی رێکخراوەکان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدنی:
١- رەوتی ناڕزایەتییەکانی خەڵک (٥٦) کەسایەتی
٢- تۆڕی شەمس بۆ چاودێری ھەڵبژاردن ( ١١٣) رێکخراو
٣- رێکخراوی فریاکەوتنی میللی
٤- تۆڕی نەوەکانی ئاشتی، (٢١) رێکخراو
٥- نیاز عەبدوڵڵا - چالاکوانی کۆمەڵی مەدنی
٦- رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
٧- رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کورد
٨- ھاوبەندی راھێنەرانی مافەکانی مرۆڤ، (١٣٦) راھێنەر
٩- تۆڕی دادپەروەری بەندییەکان، (٥٤) رێکخراو
١٠- رێکخراوی توێژینەوە و گەشەپێدان
١١- رێکخراوی لێکۆلینەوە و زانیاری جەندەر
١٢- رێکخراوی دەستی ھاوکاری مرۆڤایەتی
١٣- ھەوپەیمانێتی ئازادییەکان، (٦٥) رێکخراو
١٤- تۆڕی ماف، (٨٦) رێکخراو
١٥- رێکخراوی گەیاندن
١٦- رێکخراوی خۆبەخشانی کوردستان
١٧- رێکخراوی مرۆڤ بۆ داکۆکی لە مرۆڤ
١٨- سەنتەری کات بۆ ھۆشیاری و راھێنانی لاوان
١٩- رێکخراوی داھێنان بۆ ھەمووان
٢٠- رێکخراوی ھەوڵ
٢١- رێکخراوی چاو
٢٢- رێکخراوی ھاریکاری مرۆڤایەتی
|