په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

     یاداشتنامە:

بۆ ئەوەى شەهیدانمان شەهیدى پلە دوو نەبن.

 
بەرێزان
سەرۆکى هەرێمى کوردستان رێزدار مەسعود بارزانى
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دکتۆر بەرهەم ساڵح
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان دکتۆر کەمال کەرکوکى
ئەندامە بەرێزەکانى پەرلەمانى کوردستان
وەزیرى کاروبارى شەهیدان وئەنفال کراوەکان


بابەت / داوکارى


ئێمە ئەو خانەوادانەى لە خوارەوە ناومان هاتووە هەر هەموومان خانەوادەى سەربەرزى شەهیدانین و رۆڵەکانمان تا دوا دڵۆپى ژانیانیان لە پێناو ئازادى وڵات و سەربەرزى مرۆڤەکانى بە شێوەیەکى شۆرشگیرانە شان بەشانى شەهیدانى سەرجەم حزبە کوردستانیەکان بەرامبەر سەر سەخت ترین رژێمى ئەو ناوچەیە تا شەهید بوون خەباتیان کرد ، ئێستاش پاش تێپەربوونى هەژدە ساڵ لە راپەرینى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان هەڵبژاردنى چەند خولێکى پەرلەمان و دروست بوونى چەندین کابینەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئێمە پێمان وایە ئەو دەستکەوتانەى بەدەست هاتوون هەر هەمووى بێ جیوازى بەرهەمى خوێنى سەرجەم شەهیدانى بزافى رزگارى خوزاى گەلى کوردەو هەموو حزبەکانى کوردستانیش بەشى خۆیان لە قوربانى دان و رەنج خەبات بەرکەوتووە بۆیە هەقى خۆیەتى ئیمرۆ لە قەرەبۆکردنەوەى شەهیدان وقوربانیانى شورش پشت لە بەرژەوندیە تەسکەکانى حزب بکرێت و بێ جیاوازى هەموو ئیمتیازەکان هەر لەدابینکردنى زەمالەى خوێندن و موچەو دابەش کردنى خانوو و زەوى بە شێوەیەکى یەکسان دابەش بکرێن،بەڵام کاتێک وەزارەتى شەهیدانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەردوو حزبى فەرمانرەواو ئەو حزبەى باوک رۆڵەکانمان لە پێناوى شەهید بووە لەبەر بەرژەوندى تەسکى حزبایەتى ئاگەدارى ئەو ناعەدالەتیە زەقە نابێت کە لە کوردستان پەیرەو دەکرێت ، ئێمە وەک شەهیدانى حزبى شوعى کوردستان لە شارى هەولێر سەرەتا لە رێگاى ئەم یاداشتنامەیە داوا لە ئێوە دەکەیەن هەرچى زووە لە رێگاى یاسایەکى عادیلانە بەبێ دەست تێوەردانى حزب کار بۆ بەیەکسانى کردنى مافى هەموو شەهیدانى کوردستان بکەن تا شەهیدانى ئێمەش لە هەموو ئەم هەموو ئیمتیازە زۆرە کە بۆ شەهیدانى هەردوو حزبە دەسەڵات دارەکەى کوردستان بەدەست هاتوون بێ بەش نەکرێن و خانەوادەکانمان واهەست نەکەن رۆڵەکانیان شەهیدى پلە دووى ئەم وڵاتەن .


ناوى بنه‌ماڵه‌ی شەهیدان:
1- بنەمالەى شەهید ناسیح حەمەدەمین ناسراو بە مامۆستا کۆچەر
2- بنەمالەى شەهید سەفەر حەمەدەمین ناسراو بە سالار
3- بنەمالەى شەهید خالید حەمەدەمین
4- بنەمالەى شەهید اسماعیل حەمدامین ناسراو بە سمکۆ
5- بنەمالەى شەهید احمەد حەمەدمین ناسراو بە هیوا
6- بنەمالەى شەهید حەیدەر سەفەر ناسراو بە ئازاد
7- بنەمالەى شەهید فەرهاد خالید ناسراو بە جەنگى
8- بنەمالەى شەهید شیرزاد حسین ناسراو بە قاسم
9- بنەمالەى شەهید عبداللە یونس
10- بنەمالەى شەهید رۆژگار کەریم
11- بنەمالەى شەهید بەکەر رەزا ناسراو بەکر گەرمیانى
12- بنەمالەى شەهید عەوڵا حاجى
13- بنەمالەى شەهید ئارم شاهین
14- بنەمالەى شەهید سۆران حاجى مەمەند
15- بنەمالەى شەهید سلم حاجى مەمند
16- بنەمالەى شەهید عادل سەلیم
17- بنەمالەى شەهید ئیبراهیم
18- بنەمالەى شەهید راویژ
19- بنەمالەى شەهید کاردۆ
20- بنەمالەى شەهید گیڤارا
21- بنەمالەى شەهید کارۆخ
22- بنەمالەى شەهید پیشرەو شیخ محمەد
23- بنەمالەى شەهید کەمال شیخ محەمەد
24- بنەمالەى شەهید دکتۆر عادل
25- بنەمالەى شەهید عارف
26- بنەمالەى شەهید کارزان
27- بنەمالەى شەهید عەباس
28- بنەمالەى شەهید کەمال
29- بنەمالەى شەهید کرمانج
30- بنەمالەى شەهید پۆلا
31- بنەمالەى شەهید جەبار
32- بنەمالەى شەهید توانا
33- بنەمالەى شەهید هەنگاو رەمەزان
33- بنەمالەى شەهید هەژار ئسماعیل