٧\٤\٢٠١٣
یادێک
بۆ ئە‌و گوڵانه‌ی که به‌ختی پشکوتنیان نه‌بوو.
پێشکه‌ش:
به‌و گوڵانه‌ی که به‌ختی
پشکوتنیان نه‌بوو.
به‌و گوڵانه‌ی که له‌و دیو شوشه‌ی زستانه‌وه به باڵای به‌رزی ئازاره‌کانیانه‌وه
په‌یامی کۆتایی پێهێنانی دروێنه‌ی گوڵ و مانایه‌کی نویێان بۆ وه‌رزی
ژیانه‌وه به دیاری هێنا.
رێبوارێکی
سه‌رلێشێواو، نامۆ و په‌شێو، ڕێبوارێکی بێ ناسنامه و بێ په‌یکه‌رم،
ڕۆحێکی په‌شۆکاوی بێقه‌واره‌م، دێم و ده‌ڕۆم و هه‌ر ڕۆژێ هه‌واری خۆم
له مه‌ڵبه‌ندێک و هه‌ر شه‌وێ بارگه‌ی خه‌مم له دۆڵێکی ته‌م‌گرتوو بڵاو
ده‌که‌م، ڕێگا سه‌خته، پڕ له ترسه، دوور و چه‌تون. ده‌ڵێم ناڕۆم، ئیتر
ناڕۆم، لاقه‌کانم یاریم ناده‌ن، پاڵم پێوه ده‌نێن، ده‌مبه‌نه پێش ده‌ڵێن:"
بڕۆ! ده‌بێ بڕۆی"، ده‌ڵێم ماندووم چیتر شانم باری ئه‌م هه‌مووه خه‌مه‌ی
پێ هه‌ڵناگیردرێ ، ده‌ڵێن:" بڕۆ ده‌بێ بڕۆی له جیات ئێمه‌ش ، له بری هه‌موان
ده‌بێ بڕۆی!".
ئێواره‌یه‌کی درنگ‌وه‌خته، خاتوهه‌تاو ته‌وێڵ‌کراو، مات و خه‌مین ده‌کشێته‌وه
و به دوای خۆیدا سورییه‌کی زۆر ئاڵ و گه‌ش وه‌ک لێزگه‌یێک، چه‌شنی
تاجێک ده‌نێته سه‌ر به‌رزایه‌کانی ئه‌م وڵاته خه‌مگرتووه، پێم سه‌یره
به‌م هه‌مووه ئازاره‌وه هه‌ست به جوانی ئه‌م ئێواره نامۆیه‌ی وڵاته‌که‌م
ده‌که‌م.
له کوردوستانه‌وه، له مه‌ڵبه‌ندی حه‌ز و ئاوات و تاسه وخه‌م. قسه‌ت بۆ
ده‌که‌م و ده‌مه‌وێ بۆ ساتێکی کورت ببمه میوانت و له گه‌ڵ خۆمدا
بتهێنمه‌وه بۆ ئه‌م وڵاته تهمگرتووه، قامیشلی و بۆتانم جێ هێشتوه، به
سه‌ر دیاربکر و ئامێددا تێپه‌ڕیوم، خۆم له چوارچرا‌ی مه‌هابادا ده‌بینمه‌وه
و دیمه‌نی قازیم چاو لێیه، قازی له سێداره ئه‌ده‌ن کۆت و به‌ند و
سێداره‌یه که ده‌نگی ڕه‌وای میلله‌تێکی پێ خاپوور ده‌که‌ن، شاڵاوی خه‌م
له ناو چاومدا و فرمێسکی قه‌تیس‌کراو هێورهێور به بێده‌نگی دێته خوارێ،
ده‌نگه‌کان پێم ده‌ڵێن بڕۆ! ڕامه‌وه‌سته! هه‌نگاو بنێ!دێمه‌وه به‌ره‌و
باشور چاوم لێیه له سه‌ر ته‌لاری ڕوخاوی ئاواته‌کانی ئه‌م میلله‌ته به
پۆل، به سه‌دان و به هه‌زاران ژن و منداڵ و پیر و گه‌نجه‌وه پاڵیان
پێوه ده‌نێن و ده‌یان به‌ن، به‌ره‌و کوێ؟ که‌س نازانی، به‌ره‌و ئه‌نفال،
به‌ره‌وئه‌نفال... چاوم لێیه کیژوڵه‌یەکی مناڵ به کۆڵ ماندوو هه‌ڵدێ و
ده‌ڕوا و به‌رده‌وام ورته‌ی دایکی ڕێگای نادیاری بۆ دیاری ده‌کات که ده‌ڵێ:''
ئاوات هه‌ڵێ بڕۆ له جێگای سه‌ربه‌رزی براشت هه‌نگاو بنێ ، بڕۆ! برۆ!
بڕۆن بژین! ئێوه ده‌بێت بژین! تکایه له جیاتی سه‌ربه‌رزی براشت هه‌نگاو
بنێ و بڕۆ!
هاواره خنکاوه‌کان له ناو یه‌کتردا شه‌پۆل ئه‌ده‌ن و له ڕۆچنه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێن
بۆ ده‌رباز بوون: چیتر فرمێسکه‌کان مه‌ودا ناده‌ن، به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات
ده‌گه‌ڕێمه‌وه چاووم لێیه له «قاڕنێ» و له «قه‌ڵاتان» به ڕیز خه‌ڵکیان
وه‌ستاندووه و ده‌نگی ده‌ستڕێژی تفه‌نگه‌کان و په‌یکه‌ره‌ی
پێنە‌گه‌یشتووی نه‌مامه‌کان که تێک ده‌ڕۆخێت...
ڕۆژی دوایی له هه‌موو ماڵه‌کانی ئاوایی ده‌نگی شین و شه‌پۆڕ به‌رزه و
ئاوایی ڕ‌شپۆش، من نازانم بۆ کوێ بچم! سه‌ره‌خۆشی له کێ بکه‌م؟
ڕۆحێکی سه‌رلێشێواوم، له هیچ جێگه‌یێک ئوقره ناگرم، چاوم له گۆمی خوێنه،
به بۆنی سێ‌و له هه‌ڵه‌بجه ده‌مانکوژن، بۆم ناژمێردرێ ده‌یان سه‌دان ...
هه‌زاران...ئاخ ئه‌م مێژووه چه‌ن خوێناویه...
ده‌ڵێم به‌سه، چیدی ناتوانم.
پێم ده‌ڵێن:" بڕۆ، ده‌بێت بڕۆی، له جیاتی ئێمه‌ش، له جیاتی هه‌مووان ده‌بێ
بڕۆی!"
گه‌شتومه‌ته پیره‌مه‌گروون و بارگه‌ی ئه‌م‌شه‌وم لێره ده‌خه‌م، چاوم
لێیه چه‌ن دڵسه‌غیە پیره مه‌گروون گه‌لێک ماڵی له ئامێز گرتووه و له
نیو لانکه‌ی شه‌وانه‌ی خۆی ئوقره ئه‌دات به له‌شی ماندووی ڕۆژ. چراکان
چاو ده‌تروکێنن و چیرۆکی کۆنی ژیان به گوێدا ده‌چرپێنن، به خۆم ده‌ڵێم
بڵێی سبه‌ی که ڕۆژ هه‌ڵده‌ێت کام باڵنده‌ی کۆچه‌ر بۆ چێ کردنی هێلانه‌که‌ی
بگه‌ڕێته‌وه ئێره؟ کام سه‌وزه سه‌ر ده‌بێنێت و کام دار گوڵ بکات، کام
کیژانه کام لاوانه نه‌مامی عه‌شق و ئه‌وین بچێنن؟ سه‌رم له خۆم سوڕ
ماوه ، له ناو گانگای ناهومێدیدا هه‌ست به تروسکایی هیوایێک بۆ ئاسۆیه‌کی
باشتر ده‌که‌م و چه‌ن پیرۆزه ئه‌و هیوایه.
به ده‌م ئه‌م یاده‌وه خه‌و ده‌مباته‌وه، خه‌ونه‌کان ده‌مبه‌ن، ده‌مبه‌ن
و تیشکی نیگام شاری داگیر کردووه، ده‌بینم که له ژێر سێبه‌ری ئاسوی"
ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی" ئه‌م ده‌ڤه‌ره مێژوو چلون دووپات ده‌بێته‌وه، له "باشوری
ئازاد کراو" له سه‌ر زه‌ریاچه‌ی دوکان ته‌رمی ژنێک له ئاو ده‌گرن، چه‌ن
سه‌یره ده‌ڵێی له‌م وڵاته تهمگرتووه سه‌مفونیای کۆتایی سیرانه‌کانیان
له سه‌ر ته‌رمێکی بێ‌گیان جه‌ژن ده‌گرن، له سه‌ر زرێبار ته‌رمی دوو خوشک
له ئاو ده‌گرن، ده‌ڵێن گۆیا شه‌وی پێشوو باوک و برا زۆریان لێداون، ئه‌شکه‌نجه
و کۆت و زنجیری به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامیم دێته‌وه یاد، چاوم
لێیه سه‌ربه‌رز ناوێک ئاواتی خۆشکی به ده‌مانچه ده‌کوژێت و ته‌رمه‌که‌ی
ده‌شارێته‌وه، چیرۆکی ئه‌نفالم بیر دێته‌وه، چاوم لێیه مێردێک ، برایه‌ک،
باوکێک ئاگر به‌ر ئه‌داته جه‌سته‌ی دایکێک خوشکێک، کچێک، هه‌ڵه‌بجه‌م
بۆ دووپات ده‌بێته‌وه به خۆم ده‌ڵێم، بڵێی ڕزگاری له ناو قاموسی میلله‌تی
منا مانای ئه‌مه بێت؟
له دووره‌وه چاوم لێیه ده‌که‌س، سه‌د، دوو سه‌د نا نا شارێک کچێک به‌ردبارن
ده‌که‌ن،!!! له خۆم ده‌پرسم بڵیی چیتر باڵنده کۆچه‌ره‌کان بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ ئه‌م وڵاته خه‌مگرتووه؟! بڵیی چیتر کیژێک، لاوێک بوێرێت نه‌مامی عه‌شق
و ئه‌وین بچێنێت؟ بڵێی له داوێنی سوتاوی ئه‌م وڵاته هه‌ڵپڕوکاوه چیتر
سه‌وزه‌یه‌ک سه‌ر ده‌ر بهێنێت؟
خه‌ونه‌کان ئیتر خه‌ونی ناخۆش نین، ڕووداون، کاره‌ساتن که ده‌خولقێن و
ئێمه هه‌موو مت‌وبێده‌نگ ئه‌م باره قورسه هه‌ڵده‌گرین.
تروسکه‌ی خۆری ده‌مه‌وبه‌یان ڕوومه‌تی له ڕوومه‌تم ده‌سوێ، گه‌رمایه‌ک،
تیشکێک له ناو دڵی سه‌رما و تاریکیدا بە‌خه‌به‌رم دێنێته‌وه، ڕووداوه‌کان
له خه‌ویشدا به‌رم ناده‌ن، ماندووم، ماندوو ئیتر هیچ شتێ ناتوانی به‌ره‌و
پێشم به‌رێت.
ده‌ڵێم: ناتوانم.
ده‌نگه‌کان ده‌ڵێن:"بڕۆ! ده‌بێ بڕۆیت! له جیاتی ئێمه‌ش. دوور بڕوانه
ئاسۆ ڕوونه، ته‌نها ئه‌و هه‌ورازه ببڕیت ئیتر گه‌شتووی.".
ده‌پرسم: ته‌نها ئه‌و هه‌ورازه چه‌ند ده‌خایه‌نێ؟
ده‌ڵێن:" گرینگ نییە، ئه‌وه‌نده بڕۆ تا
دەیگەیێ.".
پێڵاو له پێم‌دا دڕاوه و ئێستا هه‌ست ده‌که‌م که ئه‌م عه‌رزه چه‌نده ڕه‌قه.
ده‌ڕۆم، ده‌ڕۆم و خه‌م و هیوا و ڕق و قین و خۆشه‌ویستی، باری ئێشی دۆعا،
پێڵا، به‌ناز سۆما و ته‌واوی ئه‌و گوڵانه‌ی که به‌ختی پشکوتنیان نه‌بوو
له گه‌ڵ خۆم هه‌ڵده‌گرم، ئازاری برینه‌کانیان ئاوێته‌ی ئازاره‌کانم ده‌که‌م
بۆ دروست کردنی هه‌وێنی هیوایه‌کی نادیار بۆ بڕینی ڕێگایه‌کی نه‌ناسراو،
ده‌ڕۆم، ده‌ڕۆم تا ده‌ی‌گه‌مێ، که ده‌که‌ومه ئه‌و دیو هه‌ورازه‌که
بیابانێکی ووشکی پڕ له دڕک ده‌بینم، ئاهێکی سارد له ناخه‌وه داگیرم ده‌کات
و به خۆم ده‌ڵێم چ هه‌وڵێکی بیهوده بوو. ماندووم و دیمه‌نی ڕه‌قی ئه‌م
قاقڕستانه زه‌ریاچه‌ی چاوانم پڕ ده‌کات و فرمێسکه‌کان مه‌ودا ناده‌ن...،
به‌ڵام نا، نا له دووره‌وه له ژێر سێبه‌رێکدا گوڵێکی سپی، تاقه گوڵێکی
سپی چاوو ده‌تروکێنێ، له ناو دڵی شه‌وه‌زه‌نگدا تروسکه‌یه‌ک دونیایه‌ک
ڕووناکیت بۆ به دیاری دێنێ، له قاقڕستانی بیابانێکی بێ‌کۆتایی تاقه
گوڵێک وێنه‌ی به‌هارت بۆ ده‌خولقێنێ، باڵ ده‌گرم و ده‌فڕم و گوڵه‌که ده‌چنم
و به‌ره‌و ئاسمان تووڕی ئه‌ده‌م، ده‌یان، سه‌دان، هه‌زاران، نا بارانی
گوڵ له ئاسمان ده‌بارێ و پێکه‌وه حه‌ڵقه حه‌ڵقه تاجه گوڵ دروست ده‌که‌ن
و له سه‌ر ڕوخساری هه‌ر گوڵێک وێنه‌ی گیانێکی به‌ختکراوی تیاکێشراوه،
به‌زم و سه‌مایه ئه‌نفاله‌کان، شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، خانێ، قاڕنێ و قه‌ڵاتان
و مه‌هاباد... هه‌مویان پێکه‌وه گۆرانی ده‌ڵێن، دۆعا، پێڵا، به‌ناز،
ئاوات.... هه‌موو له‌م کارنه‌ڤاڵه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن و ده‌م به خه‌نده
سروودی ژیان ده‌خوێنن و له دووره‌وه دایکی ئاواتیش مه‌ند و له سه‌ر خۆ
له سوچێکدا ڕاوه‌ستاوه، چاوی له ئاواتی کچی بڕیوه و له ژێر لێوه‌وه
ئاوازێک ده‌چرێت، ده‌ڵێت:" ئاوات بڕۆ له جیات سه‌ربه‌رزی براشت هه‌نگاو
بنێ، بۆ ئه‌وه‌ی بژین..." ده‌نگه‌کان یه‌کده‌گرن و تێکه‌ڵ ده‌بن و باڵا
ده‌کێشن، ده‌ڕۆن به‌ره‌و نادیار، د‌ڕۆن به‌ره‌و ئاسمان، ده‌ڕۆن تا کو
دونیا داگیر بکه‌ن...
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له شاری کۆڵن
centerijnan@ymail.com
|