|
١٦\٨\٢٠١٠ یاده‌وه‌رییه تاڵه‌کان له رۆژگاری ئێمه‌دا.
مرۆڤ له هه‌ر سه‌رده‌م و زه‌مانێکدا ژیا بێت، هه‌وڵی داوه به شێوازێک یان به جۆرێک له جۆره‌کان، به‌سهر‌هات و چۆنیه‌تی ژیانی خۆی، ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که ڕوویانداوه له ڕۆژگاری ئه‌ودا بنووسێته‌وه .له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا ئه‌گه‌ر که‌سێک ویستی هه‌بێت یاده‌وه‌رییه‌کانی خۆی بنووسێته‌وه ده‌بێت له کوێوه ده‌ست پێ‌بکات؟ تۆ بڵێی شه‌رمه‌زاریی نه‌مانگرێت کاتێ نه‌وه‌کانی ئاینده ده‌یخوێننه‌وه ؟
حکومه‌ته ساوا و خێر له خۆ نه‌دیوه‌که‌ی باشووری کوردستان خه‌ریکه له تینواندا ده‌خنکێت، خێره‌ومه‌ندێک نییه قومێک ئاوی بداتێ ،ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێم بووه به گۆڕه‌پانی تۆپ تۆپێن، پاسدار به جه‌ندرمه ده‌ڵێت (بچۆ پاین قارداشم ئه‌م شوێن تۆپه بۆ من دابنێ)، وه‌لێ ئه‌فسووس حکومه‌ته‌که‌ی له‌مه‌ڕ باشووری دابه‌شکراو به‌س خه‌ریکی پته‌وکردنی ڕێکه‌وتنه بازرگانییه‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران‌دا، ڕۆژ نییه ده‌یان و سه‌دان هه‌زار دۆنم زه‌وی گڕی تێبه‌ر نه‌بێت، که‌چی له خوا به‌زیاد بێت و ماڵی حکومه‌ت ئاوه‌دان بێت له چه‌ند خوله‌کێک دا، براده‌رانی ئاگرکوژێنه‌وه به سواری کیسه‌ڵ و گوێدرێژ ده‌گه‌نه شوێنی ئاگره‌که، به فریای پووشه سوتاوه‌کانیش ناکه‌ون سه‌یری بکه‌ن.
بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده بنووسم، ئێمه له وڵاتێک‌دا ژیاین ناوی عێراق بوو، به ڕێکه‌وه‌ت هه‌ڵبژاردن کرا و بووینه هاودۆستی دیمۆکراسی و کورد له ناو خۆیدا وه‌ک هینی لێهاتبوو ..... ساحێبی خۆی نه‌ده‌ناسی، هه‌موو کورد هێنده‌ی پاسێک کورسی به‌رنه‌ده‌که‌وت، به‌لام خوا هه‌ڵناگرێت شه‌قامی بوزه‌که‌یان کردبووه گۆڕه‌پانی تاقیکردنه‌وه‌ی بێمانایی له‌و ڕۆژگاره‌دا !
چی بنووسم و چۆن باس له رووداوه‌کان بکه‌م ؟ به‌رپرس هه‌یه له‌م وێرانه‌یه‌دا سه‌رانه له بازرگانه‌کان وه‌رده‌گرێت، به به‌رچاوی حکومه‌ت و یاساوه به‌ر شه‌قت ده‌ده‌ن و نابێت فزه‌ش بکه‌یت ؟ شه‌ڕه ده‌نووکی نێوان نووسه‌ران و ڕۆشنبیران، به چی روویه‌که‌وه بگێڕمه‌وه بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده ؟ له ئێوه ده‌پرسم چی بنووسمه‌وه؟ سوتانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی که هه‌ر نه‌گه‌یشت؟ داڕمانی ته‌لار و کۆشکه‌کان؟ کاره‌ساتی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی کوردستان؟ سوتانی کێڵگه نه‌وتییه‌کان، کوشتن و ئیهانه‌کردنی گه‌نجان، شه‌قامه دوور و درێژه پڕ له چاڵی و چۆڵه‌کان؟ پارکه بێ دره‌زت و زه‌رده‌کان؟ نه‌بوونی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان بۆ منداڵه چاوگه‌شه‌کان... هتد، هه‌ر لێگه‌ڕێ لێگه‌ڕێ، به‌ردێکی وه‌بانبنێ که‌سی خاری، لۆ به‌ربانگی قومێک ئاوی ته‌زیوو بخۆره‌وه و نیه‌تی لێبهێنه‌وه بۆ به‌یانی خوا گه‌وره‌یه.
|