٢٧\١٢\٢٠١٣
یادگار عەلی خەیات
و دووبارە مادەیەکی تری جیاواز بۆ کاری هونەریی.
رۆژی شەمەی رابردوو رێکەوتی ٢١\١٢\٢٠١٣
هونەرمەند یادگار عەلی و سێ هونەرمەندی تر بە سپۆنسەری شارەوانیی شاری
برادفۆرد لە بەریتانیا دووبارە بەشدار دەبن لە پڕۆژەی دروستکردنی ٢٨
کاری هونەریی (پەیکەر لە سەهۆڵ) بۆ گێڕانەوەی چیرۆکێکی منداڵان کە
پەیوەستە بە بابا نوئێل و چەند گیانلەبەرێکی تری جیاواز کە هاوشان وەک
بابەتێکی کەلتووریی لە شارەکەدا و وەکو باوێکی ساڵانە کە خۆشیی و شادیی
دەخاتە دڵی هەموو لایەک.
هونەرمەند (یادگار عەلی
خەیات) لە بارەی ئەو پێشانگایەوە گوتی:
کارەکان لە پێشترەوە بۆ ماوەی پێنج بۆ شەش هەفتە کارکردن تێیاندا
ئامادە کرابوون و لە (فرێزەر)دا هەڵگیرابوون بۆ ئەو رۆژە، تەنها
دروستکردنی کاری گالیسکەکە نەبێ کە ئەویش بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە
بەرچاوی بینەران و لەگەڵ دانانی کارەکانی تردا دروستمان کرد بۆ مەبەستی
کۆتایی رێچکەی چیرۆکەکە و بینینی (بابا نوئێل) لەو شوێنەدا لە لایەن
منداڵان و خانەوادەکانەوە و وێنەگرتن لەگەڵیدا.



بۆ پەیوەندییکردن بە
هونەرمەند:
yadgar67@hotmail.co.uk
|