
ئەمساڵیش لە شاری
دێڵفتی هۆڵەندا ،
وەکو هەموو ساڵانی
دیکە یادی کارەساتی جەرگبڕی عامودا کرایەوە .

ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 11-11-2007 ، کاتژمێر 2 ی پاش نیوەڕۆ ، بە
بەشداری ژمارەیەکیباش لەهاووڵاتیانو
چالاکڤانانی کوردستانی لە
هۆڵی ئەحمەدی خانی لە شاری دێڵفت یادی
کارەساتی جەرگبڕی عامودا لە لایەن کۆمەڵەی ئەحمەدی خانی ، ناوەندی
کروبی ڕۆشنبیری کوردی ، ناوەندی چاکەوە کرایەوە .
سەرەتا هەڵبەستڤان دلیار لەسەر ناوی ئامادە کەرانی یادەکە بەخێرهاتنی
ئامادە بووانی کرد ، پاشان دەستپێکی یادەکە بە وتاری ناوەندی چاک لە
لایەن عەلی مەحموود محەمەد دەستی پێکرد ، ناوبراو لە وتارەکەیدا
کۆمەڵێک داواکاری و خاڵی هێنابووە بەر باس ، پاشان لە لایەن کاک ڕیاز
بەرپرسی کۆمەڵەی ئەحمەدی خانی پشتگیریان لێکرا ، ئەو ڕۆڵی ناوەندی چاکی
لە ناساندنی یادی عامودا بەرز نرخاند ، هەروەها پشتگیری لەو
داواکاریانە کرد کە ناوەندی چاک ئاماژەی پێیان دا ، وە سوپاسی ناوەندی
چاکی کرد کە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ لە چاپدانی پەرتوکێکی دۆکۆمێنتاری
لەسەر کارەساتی عاموودا ، بڕیاریان دا لە زووترین کاتدا ئەو پەرتووکە
ئامادە بکرێت ، بۆ ئەوەی لە کوردستان چاپ و بڵاوبکرێتەوە .
دلیار لە بەشێکی ئاخافتنەکەیدا باسی لە سوتانی ئەو منداڵانەی کرد ، کە
چۆن پێش چرکە ساتەکانی سوتانەکە بەرپرسەکان منداڵەکان خۆیان بردۆتەوە ،
سینەماکە جێگەی 120 کەسی تێدا بۆتەوە کەچی ئەوان 600 منداڵیان بۆ
بینینی فلیمێک بردووە بۆ پشتگیری شۆڕشی جزائیری و جەمیلە جەزائیری .
پاشان بەدرێژی بابەتێک لە لایەن بێوار دەرشۆیی لە گروپ و چاندی کوردی
پێشکەشکرا لە گەڵ پارچە هۆنراوەیەک .
تەواوی ئامادەبووان پشتگیری لە خواستەکانی ناوەندی چاکیان کرد ، بڕیار
وایە ئەو داواکارییانە بە ئیمزای پارتە سیاسیەکانی باشووری بچووک
بۆسەرۆکایەتی هەرێم بەرز بکرێتەوە ، بە کورتی خۆی لەم داواکاریانە
دەبینێتەوە :
-
کارەساتی عامودا بکرێتەپررۆسەی خوێندنەوە .
- ناوی شوێنێک بەناوی
عامودا لە کوردستان بنرێت .
- پشتگیری مادی و مەعنەوی
لە قوتابیانی باشووری بچووک بکرێت ، کە بۆ خوێندن دەچنە باشووری
کوردستان .
لە بەشی کۆتاییدا پشانگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەند ئەرشڤین کرایەوە ،
بە ڕەنگ و فڵچەکەی وێنای کارەساتەکانی عاموداو هەڵەبجەیان نەخشاندبوو .
ناوەندی چاک- کۆمیتەی هۆڵەندا
15-11-2007
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
تێبینی : هەر بەیان و بانگەوازێک ئەم ئادرەسانەی لەسەر نەبێت چاک لێی
بەرپرس نییە ناوی ناوەندی چاکیشی لەسەر بێت
|