یادی بیست ساڵه‌ی تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ئه‌مسته‌ردام. ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ڕێکه‌وتی 16 -3-2008 به ئاماده‌بوونی 150-200 که‌س له قه‌ره‌باڵغترین شوێنی ناو شاری ئه‌مسته‌ردام یادی 20 ساڵه‌ی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌رز ڕاگیرا که هه‌ر دوای کۆتایی هاتنی مه‌راسیمه‌که ئه‌م میتینگه به لێشاو بووه بابه‌تی ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕۆژنامه‌و گۆڤار و میدیاکانی هۆڵه‌ندا. ئه‌مڕۆ 20 ساڵ تێئه‌په‌ڕێت که به‌عسی‌یه‌کان شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان به گازی ژه‌هراوی خنکاند. میتینگه‌که به ده‌ستپێشکه‌ری و بانگه‌وازی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه کوردی‌یه‌کان له هۆڵه‌ندا فید- کۆم ، مه‌ڵبه‌ندی کوڵتوری کور له ده‌نهاخ ، ڕێکخراوی خوێندکارانی کورد له ئه‌مسته‌ردام KSVN و ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه - چاک ڕێکخرا بوو. یاده‌وه‌ری‌یه‌که به ئاماده‌بوونی کریستا فان فێڵزن ( Krista van Velzen ) ئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا، به‌کر له‌شکری به نوێنه‌رایه‌تی پارتی D66 ی هۆڵه‌ندی ، خاتوو واندێللا ( Wendela de Vries ) به نوێنه‌رایه‌تی که‌مپه‌ینی دژ به بازرگانی چه‌ک ، و دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌ک قوربانی و نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه ، و هونه‌رمه‌ند پشکۆ عه‌باس به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ریه‌ک له بێرت ( نوێنه‌رایه‌تی فیدکۆم )، ئازاد کاکه ڕه‌ش ( نوێنه‌رایه‌تی مه‌ڵبه‌ندی کوڵتوری کورد له ده‌نهاخ ) ، ئه‌میر قادر ( نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه -چاک ) ووتاری ڕێکخراوه‌کانیان پێشکه‌ش کرد. خاتوو سایه به هۆنراوه‌یه‌کی پڕ له سۆز به‌شداری ساڵیادی ئه‌م کاره‌ساته‌ی کرده‌وه. سه‌ره‌تا ئاماده‌بووان به ده‌قیقه‌یه‌ک ڕاوه‌ستان و بێده‌نگی بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ڕیزیان له یاده‌که کرده‌وه. دواتر هه‌ریه‌ک له که‌و که‌سایه‌تی‌یه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی‌یانه و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی به‌شداربوو ووته‌ی خۆیان به زمانی هۆڵه‌ندی و کوردی پێشکه‌ش کرد، هه‌موو لایه‌ک خوازیار بوون که هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی تر له هیچ شوێنێکی تری ئه‌م دنیایه‌دا دووباره نه‌بێته‌وه وته‌ئکیدیان له‌وه کرده‌وه که حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان وکۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی ده‌بێت کۆمه‌ک و خزمه‌تی زیاتر به‌و شاره پێشکه‌ش بکه‌ن. هونه‌رمه‌ند پشکۆ عه‌باس که له ساڵی 2005 له ساڵیادی 17 ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا له شاری ئه‌مسته‌ردام مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی دروست کردبوو تابلۆیه‌کی پڕ له سۆز و دورستکراو له خۆڵ و خاڵی هه‌ڵه‌بجه له ڕێگای کریستاوه پێشکه‌ش به په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا کرد. ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌ر دوای کۆتایی هاتنی مه‌راسیمه‌که ژماره‌یه‌کی زۆر له میدیاکانی هۆڵه‌ندا باسیان له‌م یاده‌وه‌ری‌یه کرد.
بۆ بینینی وێنه‌کانی مه‌راسیمه‌که سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه - چاک بکه . ناوه‌ندی چاک www.chak.info میدیاکانی هۆڵه‌ندا باس له مه‌راسیمی ساڵیادی 20 مینی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌که‌ن.
http://www.ad.nl/binnenland/2140258/Koerden_herdenken_gasaanval_op_Halabja.html http://www.at5.nl/nieuwsartikel.asp?newsid=33738 http://www.nieuwsbank.nl/_payment/order/1452806608/inp/2008/03/16/G003.htm ____________________________________________________________________________________
میتینگێکی جه‌ماوه‌ری کوردانی هه‌موو کوردستانیانی له‌خاچدراو له‌شاری زوریخی سویسرا به‌بۆنه‌ی یادی 20 ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و قامیشلۆوه!
ئه‌مڕۆ 15.03.2008 له‌مه‌یدانی Brükliplatz له‌شاری زوریخی سویسرا میتینگێکی جه‌ماوه‌ری له‌لایه‌ن کوردستانیانه‌وه به‌رپاکرا به‌بۆنه‌ی یادی تاوانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رهه‌ڵدانی قامیشلۆوه. مه‌یدانه‌که به‌ئاڵاو دروشم و وێنه‌ی کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و دیمه‌نی تاوانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان له‌هه‌ر چوارپارچه‌که ڕازبووه‌وه که بووه مایه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵکی ده‌وروبه‌رو وروژاندنی پرسیار سه‌باره‌ت به مه‌به‌سته‌کانی سازدانی ئه‌م میتینگه. ئه‌م میتینگه به‌به‌شداری چه‌ندین پارت و ڕێکخراوه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌نجامدراو کاک کاوه ورومێی وه‌ک هه‌میشه، به‌ده‌نگ و ووته زوڵاڵه‌که‌ی ڕۆلی به‌رچاوی له به‌ڕیوه‌بردنیدا بینی. له‌وێدا په‌یامه‌کان بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و قامیشلۆ خوێندرانه‌وه و سه‌رجه‌م په‌یامه‌کان نیشاندانی سۆز‌و وه‌فاداری بوو بۆ شه‌هیدانی گه‌له‌که‌مان که به‌ناڕه‌واوته‌نها له‌به‌ر کوردبونیان شه‌هیدکران وشارو ناوچه‌کانیان به‌چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ خاپورکران. ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه بێجگه له‌هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و پلاکارتی گه‌وره‌ی وێنه‌ی شه‌هیدعومه‌ری خاوه‌ر هه‌ستا به کردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌کی فۆتۆگرافی دیمه‌نی مه‌رگه‌سات و تاوانی هه‌ڵه‌بجه که‌به‌و هۆیه‌وه مانای ته‌واوی به ئامانجی میتینگه‌که گه‌یاند. هاوکات په‌یامی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه خوێندرایه‌وه که پێشوازی گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه لێ‌کرا. ئه‌مه‌ش ده‌قی ته‌واوی په‌یامی ناوه‌ندی چاکه له میتینگه‌که‌دا:
یادی بیست ساڵه‌ی تاوان و مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه سڵاو له شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و قامیشلۆ و گه‌ریلاکانی سه‌ری قه‌ندیل. 16.03.988 فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ڕژێمی به‌عس بۆردومانی کیمیاوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد. 14.03.988 له‌گه‌ڵ گرتنی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه بۆردومانی زه‌مینی و هه‌وایی هێزه‌کانی عێڕاق بۆسه‌ر شاره‌که ده‌ستی پێ‌کرد. خه‌ڵکی بۆ پاراستنی گیانی خۆیان هانایان بۆ حه‌شارگاو ژێرزه‌مینی ماڵه‌کانیان هێنا. به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌دوای دوو ڕۆژ ئاگرو ئاسنباران، به چه‌کی کیمیاویی په‌لاماردران. ئه‌مجاره‌یان ده‌بوایه خه‌ڵکی به ده‌ستی خاڵی، زۆران له‌گه‌ڵ خه‌رده‌ل وسارین و گازی Vx ی ئه‌عساب بگرن. سه‌ر‌ئه‌نجام پاش کاتژمێریک ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م تاوانه وه‌ک یه‌کێک له گه‌وره‌ترین تراژیدیا‌کانی مرۆڤایه‌تی له مێژودا تۆمارکرا، ئه‌ویش ناوی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی لێ‌نرا. له‌و شاره‌دا سه‌رجه‌م په‌ناگاو ژیرزه‌مینه‌کانی خۆپاراستن بوونه گۆڕی به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکه‌که‌ی ، شه‌قام وکۆڵان وڕێگاکانی ده‌ربازبون له‌م دۆزه‌خه‌ش بوونه ڕاخه‌ری ته‌رمی هه‌زاران ژن و پیاوو منداڵی خنکاوو سوتاوو ڕه‌شداگه‌ڕاو به‌چه‌کی کیمیاوی، به‌هه‌زارانی تریش بریندار بوون و بۆ هه‌تاهه‌تایه بار‌و هاوسه‌نگی ته‌ندروستییان له‌ده‌ستدا. مێژوی ڕوودانی ئه‌م کاره‌ساته بۆ سه‌رده‌مێک ده‌گه‌ڕێته‌وه، که سه‌دام حسێن و ڕژێمه‌که‌ی له جه‌نگداو له‌به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسوێن و ناڕه‌زایه‌تی ناوخۆدا لوتکه‌ی دڕندایه‌تی و ساته ترسناکه‌کانی ژیانی پیشان ئه‌داوو له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی خۆیدا بچوکترین پرێنسیپی ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی نه‌ده‌ناسی. له‌و ڕۆژگاره‌دا ئه‌م ڕژێمه فاشیسته سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌وره‌ترین نه‌خشه‌ی جینۆساید‌و له‌ناوبردنی گه‌لی کورد بوو، ده‌ستپێکی ئه‌نفال و بێسه‌روشوێنکردنی 182 هه‌زار ئینسان ده‌ستی پێ‌کردبوو، له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی وه‌ک به‌کارهێنانی تفه‌نگی ڕاوچی و نیشانگرتنه‌وه‌ی لێهاتبوو! به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌وش و دۆخه ترسناک و تاریکه‌دا، په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌م ڕژێمه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا لوتکه‌ی ته‌بایی ولێکتێگه‌یشتن و گه‌رموگوڕییان پیشان ئه‌دا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌دام حسێن له چاوی زلهێزه‌کانی دنیاوه دیکتاتۆرو جه‌للادی میلله‌ته‌که‌ی خۆی نه‌بوو، هۆکاری نائارامی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر دراوسێکانی نه‌بوو، به‌رنامه‌ی چه‌کسازی عێراقیش ئه‌وه‌نده وێرانگه‌رو مه‌ترسیدار نه‌بوو! هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌و له‌و ڕۆژگاره‌دا ناوه‌نده جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ئاست مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ڵویستی که‌ڕوکوێریان نیشاندا‌و رسواییه‌کی مێژویی گه‌وره‌یان بۆ خۆیان تۆمارکرد.
هه‌نوکه یادی 20 ساڵه‌ی تاوان و مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام بابزانین هه‌ڵه‌بجه‌و دۆز‌و خه‌ڵکه‌که‌ی له کوێدان و به‌واقعی چی‌یان بۆ کراوه؟
شاری هه‌ڵه‌بجه هه‌تاکو ئێستا زیاتر له شارێکی وێران و کاره‌ساتبار و لێدراوی جه‌نگ ده‌چێت، جێده‌ستی کیمیاوی به‌سه‌ر ژینگه‌و ژیاری ئه‌م شاره‌و خه‌ڵکه‌که‌یدا ماوه‌ته‌وه‌و درێژه‌یان هه‌یه. ڕێژه‌ی به‌رزی مردن و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی جۆراوجۆر‌و سه‌رهه‌ڵدانی دیارده نائاسایی و ناته‌ندروسته‌کان له‌نێو خه‌ڵکیدا به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن. جێگه‌ی ئه‌وه نیه باس له ناته‌واوی و نه‌بونی ئاوه‌دانی و که‌می خزمه‌تگوزاری هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین، به‌ڵام ڕوون و ئاشکرایه به درێژایی ئه‌و ساڵانه ته‌واوی کۆست و کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌که‌یان، هه‌روه‌ک کۆست و کاره‌ساتی ئه‌نفاله‌کان، ته‌نها وا به‌سه‌ر شانی خودی قوربانیه‌کانه‌وه. دیاره بێزاری و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌ر لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، له ڕوی قه‌واره‌ی تاوان و ژماره‌و پێکهاته‌ی قوربانیه‌کانیه‌وه، ئه‌وه‌ی ڕژێمیک چه‌کی کیمیاوی دژ به هاوڵاتیانی خۆی به‌کارهێنا‌و گه‌لێکی کرده ئامانج و له پڕۆسه‌ی جینۆسایددا ئه‌م تاوانه ئه‌نجامدراوه، ڕووداوێکی ده‌گمه‌ن و هه‌ڵاوارده‌یه. به‌ڵام نه ئه‌و کات و نه ئێستاش 16.03 نه‌بوه‌ته ڕۆژێکی جیهانی دژ به چه‌کی کیمیاوی، ڕۆژێک دژ به پاکتاوکردن و له‌ناوبردنی گه‌ڵانی زۆرلێکراو، نه‌بوه‌ته بنه‌مایه‌ک بۆ سه‌لماندن و دیاریکردنی مافی چاره‌نوس بۆ گه‌لی کورد. ئێستاش به‌رنامه‌و عه‌قڵیه‌تی داگیرکه‌ران هه‌مان به‌رنامه‌و عه‌قڵیه‌تی تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان سیاسه‌تی نکۆڵیکردن و جینۆساید دره‌ێژه‌یان هه‌یه. بۆ باشوری کوردستانیش خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخ و سه‌رده‌می ئه‌نفال و کیمابارانن. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مه‌شدا کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌نوکه‌ش له خه‌وی قوڵدا ڕانه‌بووه‌و له‌ئاست سیسته‌می ئاپارتایدی نه‌ته‌وه‌یی داگیرکه‌رانی کوردستاندا غافڵ و خه‌مساردن.
ڕوخان و گرتن و دادگایی کردنی سه‌دامیش نه‌بووه مایه‌ی وروژاندنی فایلی هه‌ڵه‌بجه وبه دۆکۆمێنتکردنی. نه تاوانی هه‌ڵه‌بجه له‌لیستی تاوانه‌کانی ڕژێمی پێشودا جێگه‌ی دروستی خۆی گرت و نه سه‌دامی دیکتاتۆریش له‌سه‌ر تاوانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه سزای یاسایی بۆ بڕایه‌وه، ئاشکرایه به ڕۆیشتن و مه‌رگی دیکتاتۆریش به‌شێکی گرنگ و پڕ‌بایه‌خی دۆزی هه‌ڵه‌بجه‌و زانیاریه‌کانی به‌ره‌و کاڵبونه‌وه چوون. له‌کۆی ته‌واوی تاوانبارنی هه‌ڵه‌بجه ، ئه‌وانه‌ی ئه‌م چه‌که‌یان به‌رهه‌مهێناو بازرگانی و سه‌ودایان پێوه‌کرد، ئه‌وانه‌ی چاوپۆشی‌یان لێکردو چرای سه‌وزیان بۆ هه‌ڵکرد، ته‌نها گه‌وره بازرگانی چه‌کی کیمیاوی، فرانس ڤان ئه‌نرات، له وڵاتی هۆڵه‌ندا، بۆ ئه‌م تاوانه ڕاپێچی داداگا کراو سزای به‌ندکردنی 17 ساڵی بۆ برایه‌وه. دیاره ئه‌وانه‌ش که له‌داهاتودا، له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق ئه‌م تاوانه‌یان ئاڕاسته ده‌کرێ، هه‌روه‌ک تاوانبارانی ئه‌نفال، ژماره‌یان که‌متر له په‌نجه‌کانی ده‌سته! ئه‌ی تاوانبارانی ترله پرۆسه‌یه‌کی وا گه‌وره‌و فراواندا بۆ کوێ چوون و چیان به‌سه‌رهات؟ کام حکومه‌تی عێڕاق و کام ده‌وڵه‌تی جیهان به‌فه‌رمی گۆشه‌یه‌کی ئه‌م تاوانه‌یان له‌ئه‌ستۆگرت و داوای لێبوردنیان له‌گه‌لی کورد کرد؟ کێن ئه‌وانه‌ی پێویسته قه‌ره‌بوی زه‌ره‌روزیانه بێشوماره‌کانی گه‌لی کوردستان بکه‌نه‌وه؟ که‌واته پێویسته له بیسته‌مین ساڵڕۆژی کاره‌سا ت و تاوانی هه‌ڵه‌بجه، گه‌لی کورد ڕاشکاوانه دان به‌و ڕاستیه تاڵانه‌دا بنێت و هه‌ڵویسته‌یه‌ک له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه چاره‌نوسسازانه وه‌رگرێت: - نه هه‌ڵه‌بجه ئاوه‌دانه و نه خه‌ڵکه‌که‌شی ئاسوده‌و ته‌ندروست. - 16.03 نه‌بووه‌ته ڕۆژێکی جیهانی دژ به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی. - هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه وه‌ک تاوانی کۆمه‌ڵکوژی و جینۆساید نه‌ناسراوه. - تاوانباران ڕاپێچی دادگا نه‌کران و سه‌دامیش له‌سه‌ر دۆزی هه‌ڵه‌بجه سزای به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌کرا. - هیچ لایه‌ن و وڵاتێک داوای لیبوردنی له‌خه‌ڵکی کوردستان نه‌کردوه‌و زه‌ره‌رروزیانه‌کانیش قه‌ره‌بونه‌کراونه‌ته‌وه. - هه‌ڵه‌بجه‌ش نه‌کرایه بنه‌مایه‌ک بۆ مافی دیاریکردنی چاره‌نوس.
ناوه‌ندی چاک سه‌ری ڕێزونه‌وازش بۆ عومه‌ری خاوه‌رو کۆرپه مه‌عسومه‌که‌ی داده‌نه‌وێنیت، که بونه سیمبولی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و جینۆسایدی سه‌رجه‌م گه‌لی کورد.
15.03.08 ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد_ چاک_ سویسرا_
|