یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له وڵاتی هوله‌ند.
رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 16 مارسی 2008، بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، له شاری ئارنهێمی وڵاتی هوله‌ند، به‌سه‌رپه‌رشتی کۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی و کۆمه‌ڵه‌ی نارین و به‌شێک له پارته سیاسییه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان، رێپێوانێکی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو. رێپێوانه‌که به به‌شداریی کۆمه‌ڵێکی زۆر له کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان له کاتژمێر 13:00 له "Willems plein" ده‌سیپێکرد و پاش رێپێوانێکی 3 کاتژمێری له "Broeren straat" کۆتایی پێهات.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی که به‌ناوی ئاماده‌کاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی رێپێوانه‌که‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی ئه‌و کورده وڵاتپارێزانه، به ژن و پیاو و لاو و منداڵه‌وه بکه‌ین، که جارێکی دیکه و به ئاماده‌بوونیان له‌و رێپێوانه‌دا وه‌فاداریی خۆیان بۆ هه‌ڵه‌بجه و کورد و کوردستان، سه‌لمانده‌وه. شایانی باسه، سێ لایه‌نی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان، به‌شدارییان له رێپێوانه‌که‌دا کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند 26ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 17 مارسی 2008
Holland Committee Kurdistan Freedom Party www.pazadik.com + org Mobil:0031616372119
|