یادی کیمیابارانی سه‌رده‌شت له وڵاتی سویسرا کرایه‌وه.
مه‌راسیمی یاده‌وه‌رییه‌که به سرودی ئه‌ی‌ره‌قیب و پاشان ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان و به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی کیمیابارانی سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان وتاری کۆمه‌ڵه له لایه‌ن (ته‌ها شاکه‌ریز) و وتاری حیزبی دیموکراتی کوردستان/کۆمیته‌ی سویس له لایه‌ن کاک (عه‌زیز ئه‌حمه‌دی)، وتاری ناوه‌ندی چاک کۆمیته‌ی سویس له لایه‌ن (هێمن عه‌لی)ه‌وه، خوێندرانه‌وه. دواتریش (هه‌ژار عه‌زیز) وتاری پارتی دیموکراتی کوردستان و (ئازاد عوسمان) وتاری حزبی شیوعی کوردستان ـ کۆمیته‌ی سویسرایان خوێنده‌وه. له‌م یاده‌وه‌رییه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو فیلمی دۆکیۆمێنتی پیشانی ئاماده‌بوون درا، که جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بوانی بوو، کۆمه‌ڵێک هۆنراوه و په‌خشانیش له لایه‌ن (زاهید شاعیری،ڕه‌حمان ئیبراهیم زاده و موحه‌ممه‌د ساڵح پور) خوێنرانه‌وه و به هۆنراوه جوانه‌کانیان یاده‌وه‌ره‌که‌یان ڕازاوه‌تر کرد.
شایه‌نی باسه به ئاماده‌بوونی نزیکه‌ی 50 که‌س له کوردانی دانیشتوی ئه‌م وڵاته، مه‌راسیمه‌که پاش نزیکه‌ی سێ سه‌عات سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات.
حزبی دیموکراتی کوردستان /کۆمیته‌ی سویس ناوه‌ندی چاک /کۆمیته‌ی سویسرا کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان (ڕه‌وتی ڕیفۆرم و گه‌شه)/ کۆمیته‌ی سویس
30.6.2008
|