په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

  یادی له‌دایکبوونی تۆ، وه‌رزی پێکه‌نین

هێمن ڕهئووف

یادی لهدایکبوونی تۆ

میوانێکی هێند ئازیزه

بهر لهوهی بێت

یا بهر لهوهی بگاتهجێ

من خولیامه ببم بهدرهختی بهردهم

ژوورهکهی خۆم

باڵام بکهم بهگڵۆپی ڕهنگاورهنگ و

چواردهورم پڕ بکهم لهمۆم

دهمهوێ لهم بههارهدا

درهختی ساڵێکی نوێ بم

یان هیچ نهبێ وهکو ئهو بم

دهمهوێ دنیا بزانێ

ساڵی نوێی من

ساتی یهکهم ههناسهی تۆ و

بۆ ژیان هاتنی تۆیه‌‌

ڕۆژی لهدایک بوونی تۆ

جهژنی سهری ساڵی منهو

وهرزی پێکهنینی تۆیه.

www.hemnrauf.kurdblogger.com