٢٠\٤\٢٠١١
یادی په‌نجا ساڵه‌ی
گه‌شته‌که‌ی یۆری گاگارین بۆ ئاسمان.

وه‌رگێڕانی: ره‌زا شوان
زانا
و فه‌یله‌سووفی ناسراوی ئینگلیزی « ڕۆجه‌ر بایکۆن ١٢٢٠ ــ ١٢٩٢ » نزیکه‌ی
حه‌وت سه‌ت ساڵ پێش ئێستا وتی : « له ئاینده‌دا مرۆڤ ده‌توانێت ،
ئامێرێکی ئه‌وتۆ دروست بکات، که له زه‌وییه‌وه پێی بفڕێت و ئاسمانی
پێ ته‌ی بکات »که‌چی که‌نیسه‌کان قسه‌که‌ی ڕۆجه‌ریان به دژی ئایین و
کوفر زانی و، بووه مایه‌ی پێکه‌نین و گاڵته پێکردن و ، ئه‌و بوختانه‌شیان
بۆ هه‌ڵبه‌ست گوایه ڕۆجه‌ر ئه‌قڵی له ده‌ست داوه و تێکچووه . به
شێته شێته دوای ده‌که‌وتن.. به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێک قسه‌که‌ی ڕۆجه‌ر
هاته‌دی و مرۆڤ باڵۆن و فرۆکه و که‌شتیی ئاسمانیی دروستکرد و گه‌یشتنه
سه‌ر مانگ و هه‌وڵی ناردنی مرۆڤ بۆ چوونه سه‌ر « ئه‌ستێره‌ی مه‌ریخ »ش
له ئارادایه ..که له لایه‌ن ڕووسیاوه ئاماده‌کاریی بۆ ده‌کرێ.. که
ئه‌میش یه‌کێکه له خه‌ونه به‌رده‌وامه‌کانی مرۆڤ ..وه‌نه‌بێ ڕۆجه‌ر
بایکۆن ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌بێ بنه‌ما کردووبێ ، به‌ڵکو له‌و ڕوانگه و
بۆچوونه‌وه پێشبینیی له ئاینده کرد ،که مرۆڤ به‌بێ وچان تێده‌کۆشێ
و،هه‌رده‌م له هه‌وڵی داهێنان و پێشکه‌وتندایه و، ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ
خه‌ون خه‌یاڵ بوون و له چوارچیوه‌ی مه‌حاڵدا بوون، ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته
دی ، خه‌ون و خه‌یاڵ و خۆزگه‌کانی ئه‌مڕۆشمان .. له سایه‌ی هه‌وڵ و
تێکۆشان و تاقیکردنه‌وه و کۆڵنه‌دان و چاونه‌ترسی و قوربانیداندا سبه‌ی
دێنه‌دی.. دوێنێ ئه‌مڕۆی هێناوه‌ته‌دی.. ئه‌مڕۆش سبه‌ینێ دێنێته‌دی..
زیاتر له شه‌ست ساڵ ده‌بێت ئه‌مریکا و رووسیا ، له پێشبرکێیه‌کی به‌رده‌وامی
داهێنانی نوێدان و هه‌ریه‌که‌یان هه‌وڵی پشکنینی قوڵایی ئاسمان و گه‌یشتن
به سه‌ر مانگ و هه‌ساره‌کان و نهێنییه‌کانی گه‌ردوونیان ده‌دا.. هه‌وڵی
به‌ده‌ستهێنانی شانازی و ڕێز و نازناوی یه‌که‌مین و ده‌سپێشکه‌ر و
باڵاده‌ستیان ده‌دا.. کامیان ده‌توانن مژده‌ی کوتو‌پڕی داهێنانێکی نوێ
بۆ یه‌که‌مین جار به جیهان ڕابگه‌یه‌نن.. بۆ بردنه‌وه‌ش له‌م پێشبرکێ
و ئاره‌زووه‌یه‌یاندا ، هه‌ریه‌که‌یان چه‌ندین که‌شتیی ئاسمانی و مانگی
ده‌ستکردیان بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر بۆ بۆشایی ئاسمان نارد .. توانیشیان
ببنه میوان و ئاشنای مانگ و.. هاکاش ببنه میوانی ئه‌ستێره‌ی مه‌ریخ و
ئه‌م خه‌ونه‌ش بهێننه‌دی.
په‌نجا ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر ، له لایه‌ن لاوێکی هێمن و ڕوح‌سووک و ڕووخۆش
و هه‌رده‌م لێو به‌خه‌نده ، بڕوا به‌خۆ و دڵ پڕ له خه‌ون و هیوا «
یۆری گاگارین » ی ته‌مه‌ن بیست و حه‌وت ساڵی به ڕه‌گه‌ز ڕووسی. به
مژده‌یه‌کی خۆش و به موعجیزه‌یه‌کی کوتوپڕ دنیای هه‌ژاند.. ئه‌م مژده‌یه‌ش
له « ١٢/ نیسانی / ١٩٦١ »دا ڕاگه‌یه‌ندرا.. تا ئه‌و کاته مرۆڤ له
وشه‌ی « با ده‌رپه‌ڕین »ی جوانتر گوێ لێ نه‌ببوو.. له‌م وشه‌یه‌دا گه‌وره‌ترین
خه‌ونی مرۆڤ هاته‌دی.. مه‌به‌ستیش له‌م وشه‌یه .. هێمابوو بۆ « ده‌رپه‌ڕینی
که‌شتیی ئاسمانیی ڕووسی فۆستۆک ــ ١» که یۆری گاگارینی هه‌ڵگرتبوو ،
که‌توانی زۆر به سه‌رکه‌وتووی بۆ یه‌که‌مین جار به ده‌وری زه‌ویدا
بسوڕێته‌وه.
حه‌زده‌که‌م خوێنه‌رانی کوردمان ، به‌کورتی سه‌رگۆزشته و ژیانامه‌ی ئه‌م
قارمان و پاڵه‌وانه و ئه‌م که‌سایه‌تییه ناوداره نه‌مره جیهانییه
بزانن.
یۆری گاگارین له « ٩ / ٣ / ١٩٣٤» له خێزانێکی جووتیار ، له گوندێکی
بچکۆلانه‌ی ڕۆژئاوای وڵاتی رووسیا له دایکبووه . تافی منداڵیی هه‌ر
وه‌کو هه‌ر منداڵێکی ئاسایی له گونده‌که‌یان به‌سه‌ر بردووه .. له
ساڵی « ١٩٤١» دا چۆته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی.
له « ١٢ / ١٠ / ١٩٤١» دا ، له لایه‌ن سوپای ئه‌ڵمانیاوه هێڕش ده‌کرێته
سه‌ر گونده‌که‌یان و برا بچووکه‌ی که ناوی « بۆریس »بوو له له‌یه‌ن
سه‌ربازێکی ئه‌ڵمانییه‌وه بێبه‌زه‌ییانه له به‌رده‌م یۆری و دایکیدا،
به کۆڵوانه‌که‌ی دایکی هه‌ڵیده‌واسێ که بیخنکێنێت سه‌ربازه‌که ده‌چێته
ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کامیراکه‌ی بهێنێت و ێنه‌ی له‌سێداره‌دانه‌که‌ی
بۆریس بگرێت ، به‌ڵام دایکی زوو کۆڵوانه‌کی له‌مل ده‌کاته‌وه و له
مردن ڕزگاری ده‌کات و تا ئه‌و سه‌ربازه‌ش دێته‌وه له‌و شوێنه هه‌ڵدێن
.. له « ٩ / ٤ / ١٩٤٢» دا سوپای سۆڤییه‌تی دێیه‌که‌یان ڕزگارده‌کات .
یۆری گاگارین هه‌موو ئه‌و هێڕشه ئاسمانییانه و شه‌ڕه فڕۆکانی بینی
که له ناوچه‌که‌یاندا ڕوویاندا .. بۆیه هه‌ر له منداڵییه‌وه
بڕیاریدا و سووربوو له‌سه‌ر هێنانه‌دیی بڕیاره‌که‌ی که ده‌یه‌وێت له
داهاتوودا ببێت به فڕۆکه‌وان .. له ژووره‌که‌شیدا چه‌ند نموونه‌یه‌کی
فڕۆکه‌ی « باک » و « مێگ » ی دانابوو.. ماڵیان باریکرد بۆ شاروچکه‌ی «
گجاتسک» که ئێستا ناوی ئه‌و شاره به فه‌رمی کراوه به شاری «
گاگارین ».
له ساڵی« ١٩٥١»دا یۆری گاگارین چووه‌ته په‌یمانگای پیشه‌سازی له
شاری ساراتۆڤ. گاگارین زۆر حه‌زی له خوێندنه‌وه بوو .. کتێبێکی نووسه‌ری
مه‌زن « جۆن فرن» ی به ناوی « له زه‌وییه‌وه بۆ مانگ » ده‌ست که‌وتبوو
، له‌ژێر سه‌رینه‌که‌ی دایده‌نا و چه‌ند جارێک ئه‌و کتێبه‌ی خوێنده‌وه
و دێر به دێر شیده‌کرده‌وه وده‌چووه ناخی مه‌به‌سته‌که‌یه‌وه.
یۆری گاگارین ، بڕوای وابوو تا کۆلێژی فرۆکه‌وانی ته‌واو نه‌کات ، به
ئامانجی ناگات.
له شاری «ساراتۆڤ»دا ، بوو به‌ئه‌ندامی یانه‌ی فێربوونی لێخووڕینی
فڕۆکه.
له ساڵی « ١٩٥٥»دا په‌یمانگای پیشه‌سازیی ته‌واکرد.. بۆ یه‌که‌مین
جاریش به ته‌نها به فڕۆکه‌یه‌کی « باک ــ ١٨ » به سه‌رکه‌وتوویی هه‌ڵفڕی
و نیشته‌وه.. گاگارین له ماوه‌ی ڕاهێنانه‌که‌شیدا له‌یانه‌ی فرۆکه‌وانی
ساراتۆڤه‌دا، « ١٩٦» جار تێکڕا بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی بیست و پێنج کاتژمێر
به سه‌رکه‌وتوویی به فڕۆکه‌ی باک به ئاسماندا فڕی.
له ساڵی « ١٩٥٥»دا یۆری گاگارین ، بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی بانگکرا.. له
کۆلێژی فڕۆکه‌وانی جه‌نگدا وه‌رگیرا .. به ئه‌فسه‌ری پله‌ی « مولازمی
دووه‌م » ده‌رچوو..ماوه‌ی دوو ساڵ له ئۆردووی کۆمه‌ڵه فرۆکه‌جه‌نگی
باکووردا خزمه‌تی کرد.
له « ٩ / ١٢ / ١٩٥٩»دا ، یۆری گاگارین که ببوو به مولازمی یه‌که‌م ،
به نووسینێک داوای کرد بۆ پاڵیۆراوی که‌شتیه‌وانی ئاسمانی وه‌ربگیرێت..دوای
هه‌فته‌یه‌ک بۆ مۆسکۆ بانگرا و پشکنینی تایبه‌تیی ته‌ندروستییان بۆ
کرد..له هه‌موویدا ساغ و ته‌ندرووست بوو.
له کۆتاییدا له نێوان بیست پاڵیۆراودا ، یۆری گاگارین هه‌ڵبژێررا بۆ
ئه‌نجامدانی گه‌شته ئاسمانییه‌که.. مه‌رجه پێویستییه‌کانیش ئه‌مانه
بوون : « نابێ کێشی له «٧٢» کیلۆگرام زیاتر بێ ، نابێ دێژیی باڵای له
«١٧٠» سم زیاتربێ ، ته‌مه‌نیشی له « ٣٠» ساڵ زیاتر نه‌بێ ، ده‌بێ ئه‌ندابێ
له حیزبی شیوعیدا.. ئه‌م مه‌رجانه‌ش له یۆری گاگارین دا هه‌بوون.
رووسییه‌کان ئه‌وه‌یان بیستبوو، که ئه‌مریکییه‌کان نیازیان وایه له
« ٢٠ / ٣ / ١٩٦١» دا ، که‌شتییه‌ک به‌ره‌و ئاسمان بنێرن .. بۆیه
بڕیاریاندا که ئه‌مان ده‌ستپێشکه‌ری بکه‌ن و له نێوان « ١١ تا ١٧» ی
مانگی ئاداردا ، که‌شتییه‌که‌ی خۆیان بۆ ئاسمان بنێرن.
هه‌واڵگری تاسی سۆڤییه‌تی، پێشبینیی سێ هه‌واڵی له‌به‌رچاوگرتبوو..یه‌که‌م
:سه‌رکه‌وتن دووه‌م : که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی که‌شتییه‌که له وڵاتێکی
جیهاندا یا بکه‌وێته نێو ئۆقیانووس و ده‌ریاوه ، داوایان له وڵاتانی
جیهان کرد گه‌ر ئه‌مه ڕووبدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌شتییه‌که یارمه‌تییان
بده‌ن .. سێیه‌م : ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه ڕابگه‌یه‌نن که یۆری گاگارین
به مردووی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی.
یۆری گاگارین چووه ناو که‌شتیی« فۆستۆک ــ ١» له کاتژمێری حه‌وت و چل
خوله‌کی سه‌ر له به‌یانی به کاتی مۆسکۆ ، له ڕۆژی چوارشه‌ممه « ١٢
/ ٤ / ١٩٦١»دا، له فڕۆکه‌خانه‌ی « بایکۆنور»دا. یۆری گاگارین به
جورئه‌ته‌وه به‌ره‌و ئاسمان ده‌رپه‌ڕی..
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی« ١٠٨» خوله‌کدا ، به خێرایی« ٣٠٠٠٠»سی هه‌زار
کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێکدا ، جارێک به ده‌وری زه‌ویدا سوڕایه‌وه.. به
خوله‌کێک که‌متر له‌و ماوه‌یه‌ی که بۆی دیاری کرابوو..یۆری گاگارین به
ده‌می به‌پێکه‌نین و به خۆشییه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ر گه‌ڕایه‌وه سه‌ر
زه‌وی.. به‌ڵام به هۆی گرفتێکی ته‌کنیکیی ده‌زگای فۆرمه‌له‌ی ڕۆکێته‌که‌وه
له هه‌مان شوێنی هه‌ڵفڕینه‌که‌یدا نه نیشته‌وه.. له شوێنێکی که‌دا
نیشته‌وه .. بۆیه که‌س له‌وێدا نه‌بوو که پێشوازی لێبکه‌ن .. به‌ڵام
له دواییدا ، له شاری مۆسکۆدا گه‌وره‌ترین و جوانترین پێشوازییان
لێکرد و.. نازناوی « پاڵه‌وانی ڕووسیا» شیان پێبه‌خشی.
هه‌واڵی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه ، بۆ یه‌که‌مین جار سووڕانه‌وه به ده‌وری
گۆی زه‌ویدا ،بوو به یه‌که‌مین مژده و هه‌واڵی هه‌موو ڕادیۆ و ته‌له‌فیۆنه‌کان
و مانشێتی هه‌موو ڕۆژنامه‌کانی جیهان .. ناوی یۆری گارگارینیش بووه
وێردی سه‌ر زمانی هه‌موو خه‌ڵکی دنیا .
ئه‌و « ١٠٨» خوله‌که سووڕانه‌وه‌یه به ده‌وری زه‌ویدا .. بۆ هه‌تا
هه‌تایه ژیانی یۆری گاگارینی گۆڕی ، له فڕۆکه‌وانێکی ئاسایی جه‌نگییه‌وه
، له شه‌و و ڕۆژێکدا بوو به قاره‌مان و ناودارێکی نه‌مری جیهانی و
بووه مایه‌ی ڕێز و شانازیش بۆ ڕووسیا..یۆری گاگارین بووه پێشه‌نگ و
ترسشکێنی گه‌شته‌کانی دوایی تری به‌ره‌و ئاسمانی بێ ئه‌وپه‌ڕ. ئه‌وه‌شی
سه‌لماند مرۆڤ چیی بوێت ، گه بڕوا و متمانه‌ی به خۆی هه‌بێت و له‌پێناویدا
کۆششی بۆ بکات ده‌توانێت بیهێنێته‌دی .
که‌شتیه‌وانی ئاسمانیی ئه‌مریکی « ئارمسترۆنگ» ده‌ڵێ : « گاگارین هه‌موومانی
بۆ ئاسمان بانگ کرد ».
یۆری گاگارین ته‌نها له ساڵی « ١٩٦١» دا ، سه‌ردانی ئه‌م وڵاتانه‌ی
کرد : « پۆڵه‌ندا ــ چیکۆسلۆڤاکیا ــ بولگاریا ــ فنله‌ندا ــ به‌ریتانیا
ــ کوبا ــ به‌رازیل ــ ئیسله‌ندا ــ هه‌نگاریا ــ هیند ــ سری لانکا
ــ ئه‌فغانستان » له لایه‌ن سه‌رۆک و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌وه زۆر
به‌گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا..له ساڵی « ١٩٦٢» دا ، بۆ سه‌ردانیی میسر
بانگ کرا و له لایه‌ن سه‌رکۆماری کۆچکردووی میسره‌وه « جه‌مال عه‌بدولناسر»ه‌وه
پێشوازیی لێ‌کرا و « ملوانکه‌ی نیل» که به‌رزترین ویسامه له میسردا
پێیان به‌خشی و کلیلی شاری قاهیره و ئه‌سکه‌نده‌رییه‌شیان داێی.. حه‌وت
ڕۆژ له میسردا مایه‌وه.
له دوای یه‌که‌مین گه‌شته‌که‌ی یۆری گاگارین چه‌ند پله و پایه‌یه‌کی
باڵایان دایی ، له‌وانه، له ساڵی« ١٩٦٤»دا، گاگارین بوو به جێگری
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی ئاماده‌کردنی که‌شتیه‌وانانی ئاسمانی .
له « ٢٧ / ٣ / ١٩٦٤»دا ، که ته‌مه‌نی یۆری گاگارین گه‌یشتبووه سی و
چوار ساڵ..له کاتژمێری« ده و هه‌ژده خوله‌ک » ی سه‌رله‌به‌یانی به
کاتی مۆسکۆ. یۆری گاگارین له فڕۆکه‌خانه‌ی« تشکالۆڤسکی »که ده‌که‌وێته
ده‌وروبه‌ری شاری مۆسکۆ. له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌وان « وسیربۆگین » دا بۆ ئه‌نجامدانی
کارێک ، به فڕۆکه‌یه‌کی « مێگ ــ ١٥ و ت ی » ، به‌ره‌و ئاسمان فڕین ،
که یۆری گاگارین فڕۆکه‌که‌ی لێده‌خوڕی.. ماوه‌ی بیست خوله‌ک دیاری
کرابوو ، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره ، به‌ڵام ته‌نها له دوای چوار
خوله‌کی فڕین.. یۆری گاگارین په‌یوه‌ندیی به فڕۆکه‌خانه‌که‌وه کرد و
، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بنکه‌ی فڕین کرد.. به‌ڵام دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندیی
بۆ یه‌کجاری بچڕا..له کاتژمێری سێ و په‌نجا خوله‌کی دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان
ڕۆژدا..لاشه‌ی فڕۆکه‌که و ته‌رمی سوتاوی به خۆڵه‌مێش بووی یۆری
گاگارین و وسیربۆگین له دووری « ٦٥» کیلۆمه‌تر له فڕۆکه‌خانه‌ی
ناوبراوه‌وه دۆزرانه‌وه..که تا ئه‌مڕۆش لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له
هۆی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که هیچ شتێکیان ڕانه‌گه‌یاند و هه‌ر به
نهێنی ماوه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌رچی چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌کی جیاواز له‌و باره‌یه‌وه
هه‌یه.. خۆله‌مێشی ته‌رمی یۆری گاگارین و وسیربۆگین یان به شووره‌ی «
کرملین » دا پژاندیان.
هه‌واڵی مردنی یۆری گاگارین ، دنیای غه‌مبار و کۆسکه‌وتوو کرد و، شین و
ماته‌مینیش که‌وته هه‌موو ماڵه ڕووسییه‌که‌وه.. به‌م کاره‌ساته
ناکاوه کۆتای به‌ژیانی یه‌که‌مین که‌ڵه که‌شتییه‌وانی ئاسمانی ڕووسی
هات و زیانێکی گه‌وره‌ش بوو ، بۆ سه‌رجه‌م ئاده‌میزاد.
به‌ڵام وشه‌ی « با ده‌رپه‌ڕین » به زیندووی دمێنێته‌وه و گوێ ئاده‌میزاد
ده‌زرنگێنێته‌وه. هه‌رده‌میش ساڵانه یادی گه‌شته‌که‌ی یۆری گاگارین
قاره‌مان به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گیرێت.
له وڵاتی ڕووسیادا ، ناوی شاری گجاتسک کرا به شاری « گاگارین » ، له
مۆسکۆی پایته‌ختیشدا گۆڕه‌پانێکی گه‌وره به ناوی گاگارینه‌وه ناو
نراو و په‌یکه‌رێکی قه‌شه‌نگی گاگارینیشی لێ دانراوه .. له شاره‌کانی
تریش چه‌ندین گۆڕپان و یانه و قوتابخانه و شه‌قامیان به ناوی
گاگارینه‌وه نراون .. قۆڵتێکی گه‌وره‌ی گڕکانیش له سه‌ری مانگدا به
گاگارین ناوده‌برێت .. ساڵانه‌ش « پێشبرکێی کاسی گاگارین » بۆ یاریی
هۆکیی سه‌ر شه‌خته ده‌کرێت..چونکه یۆری گاگارین هانده‌رێکی هه‌میشه‌ی
ئه‌م یارییه بوو..له وڵاتانی ڕۆژئاواشدا، که ــ به‌ده‌گمه‌ن له
ڕۆژئاوادا ئه‌وه هه‌یه ــ له ساڵانی شه‌سته‌کاندا ، گه‌لێ منداڵیان
به ناوی « یۆری گاگارین»ه‌وه ناو ناون.
وه‌کو وتیشمان هه‌موو ساڵێک له ڕووسیادا به ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و
شکۆدارییه‌وه ، یادی ساڵڕۆژی یه‌که‌مین گه‌شتی ئاسمانی ده‌که‌ن که
یۆری گاگارین ئه‌نجامی دا..به‌م بۆنه‌یه‌وه خۆشترین ئاهه‌نگ و
ئاگرواسکێ و خۆشی ده‌گیڕن و، به جه‌ژنێکی نیشتمانیی ده‌زانن '
______________________________________________________
*
ئه‌م نووسینه‌م له چه‌ند باسێکه‌وه له ماڵپه‌ڕی
« ڕووسیای ئه‌مڕۆ » به زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه و گوڕیومه‌ته سه‌ر
زمانی کوردی.
١٩\٤\٢٠١١
- نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|