یادکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مین ساڵڕۆژی (دوعا) له ئوسترالیا.
کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی عێراقی، له یه‌که‌مین ساڵڕۆژی به‌رده‌باران کردنی"دوعا"بانگه‌وازی سه‌رجه‌م که‌سانی ئازادی خواز و حزب وڕێکخراوه پێشکه‌وتووخوازه‌کان ده‌کات له شاری سدنی- ئوسترالیا که به‌ژداری ئێواره مه‌راسیمێک بکه‌ن، له ڕێی ئه‌م کۆبوونه‌وه و مه‌راسیمه‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌م ڕۆژه بکه‌ینه وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌موو زوڵم و ئازاردان و نایه‌کسانی که دژ به ژنان ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها ناساندنی به‌رده‌باران کردن و کوشتنی ژنان له ژێر به‌هانه‌ی شه‌ره‌فدا به تاوان.
یادکردنه‌وه‌که له سه‌ر که‌ناری (ڕووباری پاراماتا ) له پاراماتا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، داوا له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که به‌ژداری ده‌که‌ن مۆمێک و گوڵێکی سوور له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.
کات و شوێنی کۆبوونه‌وه‌که: ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه13/04/2008 کات: 5.00 ئێواره ڕووباری پاراماتا- پاراماتا Parramatta river- Parramatta
نزیکترین شقام بۆ وه‌ستانی ئتۆمبیله‌کانتان (ELIZABETH ST و ROBERTSON ST) له به‌شی سه‌رووی ڕووباره‌که
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه: چیمه‌ن: 0421036313 شیلان: 0401243582
کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی عێراقی
|