١۴\٦\٢٠١٠
یادکردنه‌وه‌ی
خومه‌ینی له هه‌ولێر و کاره‌ساتێکی تر.

مه‌هاباد کوردی
ئه‌وه بۆ چه‌ند ساڵێک ده‌چێ به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له هه‌ولێری پایته‌ختی
باشووری کوردستان یادی کۆچی دوایی خومه‌ینی ده‌کرێته‌وه، ئه‌وی ڕاستی
بێ هه‌ر به‌ته‌نێ بیرکردنه‌وه له سازدانی کارێکی وا له شارێکی گه‌وره
و له‌به‌رچاوی کوردستان، که ئه‌مڕۆ به ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات له باشوور
داده‌نرێت، خۆی له خۆیدا شتێکه ده‌چێته خانه‌ی تاوان و خۆ به که‌م
زانین و نه‌بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیش. بیرۆکه‌ی ئه‌نجامدانی
ئه‌م چالاکییه له لایه‌ن هه‌ر که‌س و گرووپێکی سیاسیی کوردی گه‌ڵاڵه
و پێشنیار کرابێ، هه‌ر له ده‌ستپێکدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌م
که‌س یا لایه‌نه له هه‌موو به‌هایه‌کی کوردستانی و خه‌مخۆری گه‌ل و
خاک و نه‌ته‌وه بێ به‌رییه و، له‌م جۆره نرخ و به‌ها پیرۆزه نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانییانه ڕووت کراوه‌ته‌وه، یه‌کێ ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێک هه‌ست و
بیری نه‌ته‌وه و نیشتمانی لا هه‌بێ، نابێ به خه‌یاڵیش بیر له جێبه‌جێکردن
و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م چه‌شنه کاره قێزه‌ون و شه‌رمهێنه‌رانه بکاته‌وه.
نازانم له کام گۆشه‌ی ئه‌م جیهانه‌دا میلله‌تان، تۆ بڵێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و میلله‌تانه، هه‌ستاون به ڕێزلێنان و یادکردنه‌وه‌ی کۆچی دوایی
جه‌للاد و خوێنمژه‌کانیان؟! ده‌بێ زۆر به‌داخه‌وه بڵێین ئه‌م کاره ڕه‌نگه
ته‌نیا له‌ناو کورددا ڕوو بدات و له بڕێ به‌ناو هێزه سیاسییه‌کانیشی
بوه‌شێته‌وه.
خومه‌ینی نه‌ک هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌کن کورد، بگره له
ڕۆژی ئه‌مڕۆدا ته‌نانه‌ت له لایه‌ن خودی ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی فارسه‌کانیش
که نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن له ئێران، به نه‌فره‌ت ده‌کرێ و به سه‌رچاوه‌ی
تاریکپه‌رستی و دواکه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه داده‌نرێت. له سه‌ره‌تای
هاتنه سه‌ر کورسی فه‌رمانڕه‌وایی له ئێران ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی
شیعه‌کان، بێگومان به سه‌رۆکایه‌تی و فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی خومه‌ینی،
له ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمانی خۆشه‌ویستماندا گه‌وره‌ترین تاوان و قڕکاری و
جه‌ور و سته‌می له دژی گه‌لی کوردمان ئه‌نجام داوه، که ته‌نیا به
بیرکردنه‌وه‌ش لێیان مرۆڤ تووشی حه‌په‌سان و خه‌م و په‌ژاره و تووڕه‌بوون
و بێزاربوون دێت. کوشتن و بڕینی هاووڵاتییانی کورد و وێرانکردنی خاکی
کوردستان و ناردنی کیژ و لاوانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بۆ زیندانه تاریک و
ئه‌نگوسته‌چاوه‌کان و له سێداره‌دانی به کۆمه‌ڵ و زۆری تر، چه‌ند به‌شێکی
که‌من له‌و زنجیره تاوانه بێ کۆتاییانه‌ی که له دژی کورد له‌م به‌شه‌ی
وڵات له لایه‌ن رژێمی ئاخونده‌کانی ئێران به سه‌رپه‌رشتی خومه‌ینییه‌وه
ئه‌نجام دراون. ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی باشوور که ئه‌وێ ده‌مێ خۆیان له
نزیکه‌وه به چاوی خۆیان ئه‌م کاره‌ساتانه‌یان بینیوه، نازانم هه‌نووکه
به چ پێوه‌رێکی مرۆڤانه شه‌رم ناکه‌ن و جورئه‌تیش ده‌که‌ن یادی
کابرایه‌کی زۆرداری وه‌ک خومه‌ینی بکه‌نه‌وه؟! له کێنده‌رێش؟ به‌ڵێ..
له هه‌ولێری مه‌ڵبه‌ندی خه‌مخۆری و کوردایه‌تی و شوێنی به‌ته‌نگاوه‌هاتنی
کوردانی لێقه‌وماو و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر! له‌مانه هه‌مووی به‌ئازارتر
یادکردنه‌وه‌ی خومه‌ینییه‌کی خوێنڕێژه له شوێنێکی وه‌ک هۆڵی پێشه‌وا
قازی محه‌ممه‌د!!! به‌ڕاستی ئه‌مه خۆی له خۆیدا کاره‌سات و له‌ده‌ستدانی
ئه‌قڵ و ویژدان و نه‌بوونی گشت هه‌ستێکی مرۆڤایه‌تی و کوردایه‌تییه.
چ ده‌بوو گه‌ر ئه‌م کاره‌مان پێچه‌وانه بکردبایه‌وه؟ گریمان له
سابڵاخ یان ئامه‌د و قامیشڵی هۆڵێک هه‌یه ناوه‌که‌ی بارزانی و له‌وێنه‌رێ،
ئه‌م جاره‌یان کوردگه‌لی ئه‌و پارچانه‌ی دیکه‌ی کوردستان، یادی کۆچی
دوایی کابرایه‌کی جه‌للادی وه‌ک سه‌ددام حوسێن یانیش عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید
ده‌که‌نه‌وه؟ ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وسا کوردی باشوور، سه‌رکرده و
ڕێکخراوه‌کانیان، حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌که‌یان
چۆن هه‌ڵوێستێکیان ده‌نواند و چ ناوێکیشیان له‌م کاره‌ی کوردانی به‌شه‌کانی
تری کوردستان ده‌نا؟؟!! کوردانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا که له
سه‌ختترین و دژوارترین هه‌لومه‌رج و ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانیشدا،
له‌ناو خودی شاره گه‌وره‌کانیاندا، به‌کورتی له‌ناوجه‌رگه و به‌هێزترین
شوێنی ده‌سه‌ڵاتی دوژمنان‌دا، به گه‌لێ شێوه یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
و ئه‌نفال و کۆڕه‌و و زۆری تر ده‌که‌نه‌وه، هه‌رگیز شایه‌نی ئه‌وه
نین له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رپرسانی کورد له باشووری کوردستان
به جۆرێکی وا پاداشتیان بدرێته‌وه.
سه‌یره له کاتێکدا که حیزبه فه‌رمانڕه‌واکانی باشوور، ده‌سه‌ڵاتی
کوردی له‌و به‌شه‌ی نیشتماندا، به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی یادی کۆچی دوایی
خومه‌ینی ده‌که‌نه‌وه و به شان و باڵی ئه‌و سته‌مداره هه‌ڵده‌ڵێن،
هه‌ر له هه‌مان کات و ساتدا، به جیاوازییه‌کی که‌م تا زۆری کات،
تۆپخانه‌کانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌م به‌شه‌ی وڵات ده‌ده‌نه
به‌ر گولله‌ی تۆپه‌کانیان و خه‌ڵکی سڤیڵ و هیچ له ده‌ست نه‌هاتوو و هه‌ژار
ماڵ‌وێران و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌که‌ن. ئه‌ی هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون (به‌سۆز)ی
چوارده به‌هارییان کرده شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی نیشتمان؟! ئایا کارێکی ئه‌وها
تا چه‌ند له‌کن لێپرسراوانی کورد له باشووری کوردستان لێکده‌درێته‌وه
و به هه‌ندیش وه‌رده‌گیرێ؟
له کۆتاییدا من وه‌ک کوردێک له ناخی دڵمه‌وه ده‌ستخۆشی له‌و کورده
خه‌مخۆرانه‌ی باشوور ده‌که‌م که هه‌ستان به سازدانی که‌مپینێک، به
مه‌به‌ستی ڕیسواکردن و له‌قاودانی یادی کۆچی دوایی خومه‌ینی له هۆڵی
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له شاری هه‌ولێری خوارووی کوردستان. نموونه‌یان
هه‌ر له زیادبووندا بێت!
13\6\2010
mehabadkurdi@hotmail.com
|