په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٣\٢٠٢٠

یادنامەی کەرەنتینکراوێکی بەزۆر!


عەبدوڵا ساڵح    


زوربەمان بەناچاری خانەنشینکراوین بەدەست کۆرۆناوە و کونجی قەناعەتمەن گرتوە لە ماڵەوە ، با منیش ئەو پرسیارەتان بخەمە بەردەم بۆ، لانی کەم مێشک مەشغوڵ کردن و کات بەسەربردن وە یا بۆ ھەندێک بیرکردنەوەیەکی لۆژیکی .

کاتێک بەناچاری دەبێ ماڵ جێ نەھێڵی لەترسی کۆرۆنا، بەناچاریش زۆر یاداوەری ژیانت وەک فیلم دێتەوە بەرچاو، یاداوەریەکانیش کاتێک تێکەڵ دەبن بە ھەواڵ و دەنگ وباسی کۆرۆنا ، ئەوانیش بە نۆبەی خۆیان بیرۆکەت لەلا دروست دەکەن، یەکێک لەو بیرۆکانە کە ئەمڕۆ بە مێشکمدا ھات لە ھەواڵەکانی وڵاتی سعودیەوە سەرچاوەدەگرێ .

ھەواڵەکە ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵ دوێنێ ٢٠ / ٣ / ٢٠٢٠ بڵاوی کردۆتەوە ئەوەش دەقەکەیەتی بە عەرەبی :

(ڕعلنت السلگات السعودیە، الخمیس، تعلیقھا التواجد والێلاە فی ساحات الحرمین الشریفین ابتداء من الجمعە)

کوردیەکەی ئاوایە : دەسەڵاتدارانی سعودیە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند ئامادەبوون ونوێژ کردن لە مەیدانەکانی مەسجید ولحەرام و مە سجید ئەلنەبەوی "ھەردووک حەرەمی پیرۆز " لە ڕۆژی ھەینی یەوە واتە ٢٠ / ٣ / ٢٠٢٠ ڕادەگیرێ .

من پێم وایە ئەم کارە پێچەوانەی دەقەکانی قورئانە کە لە سوڕەتی ئالی عومڕاندا لە ئایەتی ٩٦ / ٩٧ دا ھاتوە دەڵێ :

(ومن دخلە کان آمناً) واتە ھەرکەسێک ھاتە ناوی، مەبەست مەککەیە ، لە ئەمن وئاسیش و ھەموو ترسێک بەرخوردارە، یا پارێزراوە ! وەیا لە سوڕەتی فەتح ئایەتی ٢٧ دا دەڵێ : (لتدخلن المسجد الحرام انشاءاللە آمنین) واتە :دێنە ژوری مەسجید ولحەڕام بە ئەمن و ئەمان کە خوا بیەوێ .

بەگوێرەی ھەردووک ئایەتەکە و ئایەتی تریش لەبارەی ئەمن وئەمان لەو شوێنە ، دەبوو ڕێگا بە خەڵکێکی زۆر بدری ، لانی کەم بە دانیشتوانی سعودیە، بۆ خۆپاراستن لە بەڵای کۆرۆنا پەنا بۆ مەککە بەرن چو‌نکە لەوێ ژیانیان پارێزراودەبێ لە ھەموو دەر و بەڵایەک ، ئەویش بەگوێرەی ئایەتی قورئان ! بەڵام بۆ دەسەڵاتدارانی سعودیە ئەو کارە ناکەن وپێچەوانەی ئەو ئایەتە ڕەفتار دەکەن ؟ پرسیارێکە دەیخەمە بەر دەم ئێوە !

 


٢١\٣\٢٠٢٠
a_salih11@hotmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک