یادی٢٧ساڵه‌ی
مامۆستای پایه‌به‌رز مه‌قامبێژی به‌ناوبانگی كورد
عه‌لی مه‌ردان به‌رز ڕاگیرا.
ئاماده‌كردنی: هۆشیار
مه‌لائه‌وره‌حمان
ئێواره‌ی٢٦/٧/ ٢٠٠٨ له‌ئاهه‌نگێكی سیمینارئاسای بێ وێنه‌دا له شاری
ڤێننای پایته‌ختی نه‌مسا،
یادی٢٧مین ساڵڕۆژی هونه‌رمه‌ندعه‌لی مه‌ردان، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی
حیزبی شیوعی كوردستانی له نه‌مسا ئاماده‌كرابوو، به‌ڕیوه‌چوو،
ئاهه‌نگه‌كه به‌به‌شداری هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ ڕه‌سه‌ن محه‌مه‌د ره‌ئووف
كه‌ركوكی ومامۆستایانی پسپۆری بواری موزیك وئاوازی كوردی مامۆستا
رزگارخۆشناو مامۆستایان عادل محه‌مه‌دكه‌ریم و شێرزاد حه‌یده‌ری و
شێرزادره‌واندزی ئه‌نجام درا.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌لی
مه‌ردان كاره‌هونه‌ری وهه‌ندێ له‌بیره‌وه‌ری ونهێنیه دانسقه‌كانی گه‌نجینه‌ی
هونه‌ره له لایه‌ن مامۆستا عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه‌وه به‌چه‌ند به‌شێك
خوێنرایه‌وه به‌دوایدا ووتاری حیزبی شیوعی له لایه‌ن هاوڕێ ئاراسه‌وه
خوێنرایه‌وه و .
پاشان حه‌مه‌ره ئوف كه‌ركوكی به ١٦گۆرانی نایابی هونه‌رمه‌ندی
كۆچكردوو ئاماده‌بووانی خرۆشاند.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا كه‌ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێبده‌م جیاوازی جه‌ماوه‌ری
ئاماده‌بووی ئه‌م ئاهه‌نگه‌بووكه به‌جارێ هه‌موو ببوونه كۆرس
بۆگۆرانیه‌هه‌ست بزوێنه‌كانی محه‌مه‌د‌ره‌ئووف كه‌ركوكی....
بێوێنه‌یی ئه‌م ئاهه‌نگه له‌وه‌دا بوو كه تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌ركوك
ومه‌ردانی پێوه دیاربوو به دوور له‌ڕتمی خێرای هه‌ڵپه‌ڕكێ و شێوانشێو.
جگه له‌وه‌ش هونه‌رمه‌ند كه‌ركوكی ٦ گۆرانی له گۆرانیه‌كانی خۆی به
ئاوێزانی هارمۆنی عوده‌كه‌ی مامۆستارزگارخۆشناو پێشكه‌ش به‌جه‌ماوه‌ره‌كه
كرد.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه ئه‌م ئاهه‌نگه گۆرانی ومێلۆدیه‌كانی ئاوێزانی
دۆخی ئێستای كه‌ركوك كرابوو هه‌ر بۆیه ئاماده‌بووانی به‌جۆرێكی چاوه‌ڕوانه‌كراو
هێنایه گریان........! ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ به‌و شێوه‌یه‌ئه‌نجام بدرێ بێ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر
داوای گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ بكه‌ن.
سه‌رجه‌م ئاهه‌نگه‌كه به‌كامێرای كوردسات تۆماركراوه‌له‌لایه‌ن كاك
سیروان ره‌ئوفه‌وه.
|