٢١\٥\٢٠١١
یاری پێویستییه‌کی
گرنگی منداڵانه.

ره‌زا شـوان
دوای گه‌ڵاڵه‌کردنی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی منداڵ ، که له لایه‌ن
ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه له ڕۆژی« ٢٠ ی
/ نۆڤه‌مبه‌ری / ١٩٥٩ » دا، چووه بواری پابه‌ندبوون و جێبه‌جێکردنه‌وه
.. له « به‌ندی حه‌وته‌می » ئه‌م جاڕنامه‌یه‌دا نووسراوه :
« پێویسته هه‌موو توانایه‌ک بخرێته‌کار، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ یاری بکات و
چۆست و چالاکیی نوێ بنوێنێت و.. به‌ره‌و ئامانجێکی په‌روه‌رده‌یی
دیاریکراو ئاراسته بکرێت .. پێویسته کۆمه‌ڵگه و حوکمه‌تیش بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته کاربکه‌ن ».
جا‌کسۆن براون ده‌ڵێ : « کاتی گه‌ڕان و یاریکردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌کاندا
دوامه‌خه ، ئه‌و کاتانه چۆن بۆ تۆ گرنگن ، بۆ ئه‌وانیش ئه‌وها گرنگن
».
یاری، هه‌موو ئه‌و چالاکییانه ده‌گرێته‌وه ، که تام و چه‌ژیان لێوه‌رده‌گیرێت
وخۆشنوودی و دڵخۆشی و شادی به یاریکه‌ر ده‌به‌خشن.
پێویستی و گرنگی یاری بۆ منداڵان .. له پێویستی و بایه‌خی هه‌ڵمـژینی
هه‌وای پـاک و خواردن و خواردنه‌وه و خه‌و و جلوبه‌رگ که‌متر نییه ..
به‌ڵکو یاری به‌شێکه له ژیــانی منداڵاند.. ئه‌گه‌ر منداڵ ڕێی
یاریکردنی لێبگیرێت..نابێت به مرۆڤێکی ته‌ندروست و ئاسایی.
زانایه‌کی ده‌رونناسی منداڵان ده‌ڵێت : « که به منداڵێک ده‌ڵێیت
هێنده مه‌بزوێ و به ئارامی دابنیشه .. وه‌کو ئه‌وه وایه که ماسییه‌ک
له ناو ئاودا ده‌ربهێنیت و بیخه‌یته سه‌ر زه‌وی و پێی بڵێیت بڕۆ.. »
بێگومان مه‌حاڵه که ماسی له‌سه‌ر وشکانیدا بڕوات و .. مه‌حاڵیشه که
منداڵ له شوێنێکدا ئۆقره‌بگرێت و بێ چرکه و بێ چرپه دابنیشێت و نه‌بزوێت
.. چونکه ئاسوده‌یی و ئارامی منداڵ له‌وه‌دایه ، که ئه‌و زیاده وزه‌یه‌ی
له له‌شیدا په‌نگی خواردووه ده‌ریبڕێت.. ئه‌گینا دووچاری دڵته‌نگی و
ناڕه‌حه‌تی و گرژی و کێشه‌ی ده‌روونی ده‌کات .
یاری غه‌ریزه‌یه‌کی سروشتیه..نه‌ک ته‌نها له ئاده‌میزاد دا،به‌ڵکو له
زۆربه‌ی گیانه‌وه‌ره‌کانی تریشدا هه‌یه .. بۆ نموونه : بڕواننه دوو
تووتکه سه‌گ ، یا دوو به‌چکه ورچ ، یا به‌چکه مه‌یموون..که چۆن
پێکه‌وه یاریده‌که‌ن.. یه‌کتری ڕاوده‌نێن و یه‌کتری هه‌ڵده‌شه‌پێنن ،
به‌بێ ئه‌وه‌ی که یه‌کتریش ئازاربده‌ن ، قه‌پ له گوێ و له‌ش و له
کلکی یه‌کتری ده‌گرن..که‌سیش فێری یاری نه‌کردوون.
بایه‌خ و سووده‌کانی یاری بۆ منداڵان زۆر زۆرن .. ناتوانین له کورته
نووسینێکی وادا به تێروتوسه‌لی باس له هه‌موویان بکه‌ین .. زۆر به
کورتی و ته‌نها بۆ نموونه هێنانه‌وه سه‌رناوی هه‌ندێک له سووده‌کانی
یاری دێنین :
منداڵان له ڕێیی یارییه‌وه ساڵ له دوای ساڵ بیر و هۆش و زه‌ینیان
زیاتر گه‌شه‌ده‌که‌ن و، له کاتی یاریکردندا ، ئه‌وپه‌ڕی توانا و هێزی
جه‌سته‌ی و بیر و هۆشیان ده‌خه‌نه سه‌ر یارییه‌کانیان .. له‌شولار و
ماسولکه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست ده‌رسکێن و ، ئاسۆی هزر و خه‌یاڵیان،
تێبینی و سه‌رنجدانیان، به‌هره و خولیا و حه‌زه‌کانیان، توانای
داهێنان و وه‌رگرتنی زانست و زانیاری نوێ و گۆڕانکاری و شاره‌زاییان ..
زیاتر و فراوانتر ده‌بن.
یاری باشترین و ئاسانترین هۆیه بۆ په‌روه‌رده‌کرن و فێرکردنی و
ڕێنمایی کردنی منداڵان. ئه‌و بابه‌ت و که‌رستانه‌ی منداڵان یاری پێده‌که‌ن،
ئه‌گه‌ر ساکار و ساده‌ش بن.. به‌ڵام سوود و بایه‌خیان له به‌کارهێنانی
کتێب بۆ فێرکرنیان گرنگتر و کاریگه‌رترن .. له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی به
هۆی کتێبه‌وه فێری ده‌بن ، دوای ماوه‌یه‌ک به‌شێکیان له‌بیر بکه‌ن ،
به‌ڵام ئه‌و زانست و زانیارییانه‌ی که له ڕێی یارییه‌وه فێری ده‌بن
، بڕوا ناکه‌م به ئاسانی له‌بیریان بچێته‌وه.. من خۆم وه‌کو
مامۆستایه‌کی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی له شاری که‌رکوکدا،له وانه‌کانی
کوردی و بیرکاری و جوگرافیا و مێژووشدا .. سوودێکی زۆر باشم له یاری
بینی ، وه‌کو هۆیه‌کی فێرکردن و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان.. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا،
بۆ چۆنییه‌تی به‌کارهێنانی هه‌ندێ که‌ره‌سته و بابه‌تی نوێی یاری ،
کتێب یا به نووسینێ ساده‌یان له‌گه‌ڵدایه، ئه‌مه‌یان شتێکی باشه و «
به به‌ردێک دوو چۆله‌که ده‌پێکن » چونکه منداڵان له‌لایه‌که‌وه ،
ئه‌و کتێبه یا ئه‌و ڕێنماییانه‌ی ده‌رباره‌ی یارییه‌کان نووسراون ده‌خوێننه‌وه
، له هه‌مان کاتیش‌دا له لایه‌کی تره‌وه یاری به‌و بابه‌تانه ده‌که‌ن
.. هیوادارم دایکان و باوکان و مامۆستاکان سوود له‌م ڕاستی و له‌م بابه‌ت
و که‌ره‌سته نوێیانه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ربگرن ، وه‌کو هۆیه‌کی ئاسانکاری بۆ
په‌روه‌رده و فێرکردنی و ڕێنمایی ڕاست و دروستی منداڵه‌کانیان..پیویسته
به‌پێی ته‌مه‌نیان که‌ره‌سته و بابه‌ته‌کانی یارییان بۆ دابین بکه‌ن
.. ئه‌و شه‌قشه‌قه ڕه‌نگینانه‌ی که دایکان بۆ خه‌ڵافاندن ده‌یانده‌نه
ده‌ستی ساواکانیان ، یا ئه‌و زه‌نگوڵه و ته‌تکه و په‌تکه و زه‌رتکه
و ، مووروانه‌ی که به لانکه‌کانیاندا شۆڕیان ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌و
خڕخاڵانه‌ی له پێیان ده‌که‌ن، ئه‌و بازنگه جوانانه‌ی له ده‌ستیان ده‌که‌ن
، تا کۆرپه‌کانیان یارییان پێبه‌که‌ن.. زۆر به‌سوودن و ساواکانیان له
ده‌نگ و ڕه‌نگیان شاره‌زا ده‌بن.. به‌هۆی زرینگانه‌وه و خڕوهۆریشیانه‌وه..
منداڵان زوتر خه‌ویان لێده‌که‌وێت.
هه‌روه‌ها له ڕێی یارییه‌وه ، منداڵ زمانی گه‌شه‌ده‌کات و پێشده‌که‌وێت
، کۆمه‌ڵێک وشه و ڕسته تازه یه‌ک له یه‌کترییه‌وه فێرده‌ن .
ئه‌گه‌ر منداڵان له کاتی یاریکردندا هه‌ڵه‌یان کرد .. نابێت سزای جه‌سته‌یی
و ده‌روونی بدرێن و شه‌رمه‌زاریان بکه‌ن ، به‌ڵکو پیشاندانی ڕاسـتی ..
هه‌ڵه‌کانیان ڕاسـت بـکه‌ینه‌وه.
یوسف یوبێرت ده‌ڵی : « منداڵان زیاتر پێویستیان به نموونه هێنانه‌وه
هه‌یه ، له‌وه‌ی که ڕه‌خنیان لێ بگرن »
یاری باشترین هۆیه بۆچاره‌سه‌رکردنی : بێزاری ، دڵته‌نگی ، گۆشه‌گیری
، خه‌مناکی ، شه‌رمکردنی منداڵان .. له ڕێی یاریشه‌وه وڕک و گرژی و
توڕه‌یی و هه‌ڵچوونی منداڵان هێورده‌بنه‌وه..یاری ڕێیه‌کی گرنگه بۆ
بنیاتنان و چه‌سپاندنی که‌سایه‌تیه‌کی بڕوابه‌خۆی ته‌ندروست ..له ڕێی
یارییه‌وه منداڵان فێری: سۆز و خۆشه‌ویستی ، برایه‌تی و هاوڕێتی ،
پێکه‌وه‌ژیان و سازان و ته‌بایی ، لێبووردن و قبووڵکردنی یه‌کتری ،
ڕووحی وه‌رزشی ، گوێدێری و ڕێزگرتن له یاسا ، یارمه‌تی و هاوکاری ،
ئازایه‌تی و بوێری و خوڕاگرتن ، هه‌وڵ و تێکۆشان و کۆڵنه‌دان ، سه‌رکه‌وتن
و بردنه‌وه و شسکتی و دۆڕاندن ، ئارامی و ئاشتی ، پێشبرکێ و ململانێی
ته‌ندروست و ....هتد ده‌بن.. به‌ڵێ منداڵان له ڕێی یارییه‌وه به سه‌تان
سوود و وانه و په‌ند ورده‌گرن.. له داهاتووشدا هه‌ر یه‌که‌یان ده‌بنه
تاکێک و به هاوڵاتییه‌کی سوودبه‌خش و ، گه‌ل و نیشتمانپه‌روه‌ر.
گه‌لێک له شاعیرانی کوردمان ، ده‌رباره‌ی بایه‌خی یاری بۆ منداڵان..
شیعریان نووسیوه:
فایق بێکه‌س ده‌ڵێت :
تۆپــێن و که‌وشــه‌ک و شه‌قێن
یارییه‌کی زۆر جوان و بـه‌جێن
ته‌وژم و تین ئه‌ده‌ن به خــوێن
یاریــــکه ، ڕاکه ، پێکه‌نه
جـــلی بێـــــکاری داکــه‌نه
هه‌ژار موکریانی ده‌ڵێت :
وه‌رزش مــرۆ ئـازا ده‌کــا
ئـــازا وڵات ئــــاوا ده‌کـــا
من له وه‌رزش پــاڵه‌وانم
ڕۆڵه‌ی ئازای کوردستانم
دایکی سۆلاڤ « سه‌بریه نوری قادر » ده‌ڵێت :
یــــــاری خۆشـــه مــــناڵـــینه
هێز و توانا و خۆشی ژیـــــنه
ره‌زا شـوان یش ده‌ڵێت :
زۆر حـه‌زم له یــــارییه
له هـی کـــــورده‌وارییه
له بــووکه به بــــــارانه
نه‌ریتـــێکی کـــــــوردانه
له هه‌تـه‌رێ و مـه‌تـه‌رێ
نــه‌ورۆزه وه‌رنــه ده‌رێ
له چــاوشارکێ و له ڕاونـــان
یاریی گورگ و مه‌ڕ و شــوان
زانایانی ده‌رونناس ، چه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌نه‌وه .. که
هۆیه‌کی بڵاوبوونه‌وه‌ی تاوان له نێو لاوان‌دا،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
قۆناغی منداڵییان..که ئۆخه‌یان له‌تافی منداڵییان نه‌کردووه و به هه‌وه‌س
و کامی دڵیان یارییان نه‌کردووه و سه‌رکوتکراون .. ئه‌و یارییانه‌ی که
ئه‌مڕۆ ده‌یکه‌ن .. یاریکردنه به ئاگر .. وه‌کو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک
له له گه‌وره‌کان که له یاریکردندا نامرادیان کردن .. وه‌کو منداڵ
ژیانیان به‌سه‌ر نه‌بردووه .. به‌ڵکو به زه‌بر و توندوتیژی و تێهه‌ڵدان
ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا کردوون و .. له‌سۆز و خۆشه‌ویستیش بێبه‌ش بوونه
.. هه‌ر ئه‌و ڕه‌فتار و په‌روه‌رده سه‌قه‌ته یه ، که له ژیانی ئه‌مڕۆیاندا
ڕه‌نگی داوه‌ته و .. زیانێکی زۆر به کۆمه‌ڵگه و نیشتمانه‌که‌یان ده‌گه‌یه‌نن
و.. ڕاستکردنه‌وه‌شیان کارێکی ئاسان نییه.
زانایه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رکه‌وت که « هیتله‌ر » : له منداڵی‌دا تێر
یاری نه‌بووه .. باوکی فه‌رمانبه‌ر بووه له هێڵی ئاسنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر..
دایکیشی له ماڵان‌دا کاری ده‌کرد..هیتله‌ریان به ته‌نها له ماڵه‌وه
به‌جێده‌هێشت..که‌س نه‌بوو بیلاوێنی و یاریی له‌گه‌ڵدا بکات.. که گه‌وره
بوو ماڵی به جێهێشت .. چووه ڕیزی سوپای ئه‌ڵمانیا .. دوایش نوقمی
سیاسه‌ت بوو..ئه‌و هه‌موو دڵڕه‌قی و بێبه‌زه‌ییه‌ی، که به‌رزترین سیفه‌ت
بوو له ژیان و له ڕه‌وشتی هیتله‌ردا. تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بوو له په‌راوێزکردنی
وه‌کو منداڵێک .. هیتله‌ر به‌رانبه‌ر به دایکانیش زۆر دڵڕه‌ق بوو ..
به هه‌زاران که‌سی بێ دایک کرد .. چونکه له منداڵی‌دا دایکی ده‌ستی
به‌سه‌ریا نه‌هێناوه و وه‌کو پێویست نه‌ی لاواندووه .. ئه‌وه‌بوو
هیتله‌ر بووه هۆی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و بووه هۆی
کوشتنی به ملیۆنان که‌س و کاولکردنی چه‌ندین شار و وڵات و قاتوقڕی و
گرانی و برسێتی..که تا ئه‌مڕۆش جیهان باجی ئه‌و شه‌ڕه ده‌داته‌وه.
ده‌توانین بڵێین، بناغه‌ی ده‌وڵتێکی به‌خته‌وه‌ر و ئارام و سه‌قامگیر..له
ماڵه‌وه ده‌ست پێده‌کا بۆیه پێویسته خێزان ( دایک ، باوک ، خوشک و
برا ) درک به‌م ڕاستییه بکه‌ن و ، ئه‌رکی سه‌رشانیان به‌رانبه‌ر به
منداڵه‌کانیان به‌جێبهێنن .. ڕێ له منداڵه‌کانیان نه‌گرن و ، با به
ئازادی و به کامی دڵیان له‌ژێر چاودێرییاندا.. خۆیان مه‌ستی یاری و وه‌رزش
بکه‌ن .
ئه‌گه‌ر به هیوای داهاتوویه‌کی گه‌شتر و خۆشتر و شیاوتر بین بۆ کورد و
کوردستان ، له سایه‌ی کوردیله‌کانی ئه‌مڕۆماندا، که نه‌وه‌ی داهاتووی
کوردستانن بحه‌سێینه‌وه.. پێویسته به شێوه‌یکی ڕاست و دروست منداڵه‌کانمان
په‌روه‌رده و فێربکه‌ین .. پێویسته چاکسازی و گۆڕانکاری له وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده و فێرکردنه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین .. پێش هه‌موو شتێک، به په‌یڕه
و پرۆگرامه‌کانی باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تیدا بچینه‌وه
.. به شێوه‌یه‌ک پروگرامه‌کان دابڕێژێنه‌وه ، که له‌گه‌ڵ خواست و
پێویستییه‌کانی ئه‌مڕۆی گه‌له‌که‌ماندا بگونجێت.. پێویسته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
سوود له تاقیکردنه‌وه‌کانی وڵاتانی پێشکه‌توو له بواری په‌روه‌رده و
فیرکردن وه‌ربگرێن ..تایبه‌تمه‌ندی و پێویستی خۆشمان ڕه‌چاو بکه‌ین.
نابێت دایکان و باوکان و مامۆستاکان ، به زۆرداری و، به گوێره‌ی
خواستی خۆیان یاری به‌سه‌ر منداڵاندا بسه‌پێنن و ، چی ئه‌مان ده‌یانه‌وێت
و به ڕاستی ده‌زان ، منداڵان په‌یڕه‌وی بکه‌ن و لانه‌ده‌ن .. پێویسته
حه‌ز و خولیا و ئاره‌زووه‌کانی منداڵان فه‌رامۆش نه‌که‌ن.
کارین هۆرینی ده‌ڵێت : « منداڵ هه‌میشه ئاره‌زووه‌کانی خۆی به ڕاست
ده‌زانێت »
لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌وه نییه که پشت له منداڵان بکه‌ین و چاودێریان
نه‌که‌ین و ، چیده‌که‌ن با بیکه‌ن.. پێویسته منداڵان له‌و یارییه مه‌ترسیدارانه
دوور بخه‌ینه‌وه ، که زیان به خۆیان یا که‌سانێکی تر ده‌گه‌یه‌نن..ئه‌و
یارییانه‌ی که کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپیان له‌سه‌ر ئاینده‌ی منداڵان ده‌بێت
و.. زیانێکی گه‌وره‌ش به گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نن .. بۆ
نموونه : یاریکردن به ده‌مانچه و تفه‌نگی ته‌ره‌قه‌دار ، تیر و که‌وان
، دارلاستیک ، قۆچه‌قانی ، ئاگرواسکێ ، یاریکردن به کاره‌با ،
یاریکردنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به چه‌قۆ و شمشیری باغه ،... هتد.
ناشبێت شتی تیژ و که‌ره‌سته‌ی ورد له به‌رده‌م منداڵی ساوادا دابنرێن
، نه‌باکه خۆیانی پێ بریندار بکه‌ن ، یا ئه‌و شته وردانه قووت بده‌ن..مه‌ترسی
هه‌ندێ له‌و یارییانه له‌وه‌دایه که منداڵ فێری چه‌قاوه‌سوویی و له‌خۆبایی
بوون وسه‌رکێشی و شه‌ڕانگێزی ده‌بن .. تا ئێستا چه‌ندین منـداڵ به هۆی
به‌رده‌لاستیک و به‌رده‌قۆچانی ، یا تیری که‌وانه‌وه ، یا به هۆی ته‌ره‌قه‌ی
ده‌مانچه و تفه‌نگه‌وه ، چاویان له‌ده‌ست داوه ، یا سه‌ر و ده‌ست و
قاچیان شکاوه و عه‌یبداربوونه.بۆیه دایک و باوک و مامۆستاکان و هه‌موو
دڵسۆز و خه‌مخۆرێکی منداڵان مه‌ترسیی ئه‌و یاریانه له به‌رچاوبگرن و
منداڵانیان لێ دووربخه‌نه‌وه..پێویسته حوکمه‌تی کوردستانیش ڕێ به
کۆگاکانی بابه‌تی یاری منداڵان نه‌دات ، که له‌و جۆره بابه‌ته
یارییه زیانبه‌خشانه بفرۆشن ، پێویسته قوتابخانه و میدیاکانیش له‌م
ڕووه‌وه منداڵانی کوردمـان هۆشیاربکه‌نه‌وه .. به تایبه‌تیش ماوه‌ی
به‌رنامه‌کانی منداڵان له ته‌له‌فزیۆنه کوردییه‌کاندا.
بێگومان منداڵانی ئه‌مڕۆمان ، له منداڵانی دوێنێمان به‌خته‌وه‌رتر و
چاوکراوه‌تر و به تواناتر و زۆرزانتر و خه‌یاڵ فراوانترن .. منداڵانی
ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی داته و ئینته‌رنێت و پله‌یستێشن و جۆره‌ها بابه‌تی سه‌یر
و سه‌مه‌ره‌ن..جا کورد به هه‌ڵه‌دا نه‌چووه که ده‌ڵـێ : « جوجگه‌که‌ی
ئه‌مساڵ ، جوجگه‌که‌ی پار فێری جووکه جووک ده‌کا ».. ئاخۆ ده‌بێت له
سبه‌ینێی پێشکه‌وتووتر له ئه‌مڕۆ ..چ بابه‌تێکی یاریی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر
بۆ منداڵان بێنه کایه‌وه.. ؟ بێگومان پێشکه‌وتن و داهێنان هه‌رگیز
ناوه‌ستی و دریژه‌ی دبێت.
منداڵ زۆر جار له یارییه‌کانیدا، لاسایی گه‌وره‌کان ده‌کاته‌وه ، بۆ
نموونه : ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و خونچه‌گۆڵه بده‌ین که به بووکه
شووشه‌که‌ی یاری ده‌کات و، جلوبه‌رگی له‌به‌ر ده‌کا و ده‌یخاته ناو
لانکه قنجه‌که‌یه‌وه و ، دایده‌پۆشێ و ، ئینجا تێر لایلایه‌ی بۆ ده‌کات..
تا خه‌وی لێبکه‌وێت ، دواتر شاوشادی لێده‌کات ، ڕه‌نگه ئه‌م منداڵه
هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی به چـاوی خۆی له دایکی بینیبێت.
له چه‌ند نووسیێکی ترمدا دووباره ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌م بابه‌ت..چونکه
قسه‌لێکردنی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت.
٢٠\ه\٢٠١١
-
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|