په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٢\٢٠٢٥

یارییکردن بە ژیان و چارەنووسی پەنابەرانەوە.


 
سەردانی کردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گێژاوێکی تری بۆ پەنابەرانی عێراقی لە ووڵاتی بەریتانیا دروست کردەوە بۆ جارێکی تر دژی ئەم سیاسەتە دوفاقیە و لە دژی چڕکردنەوەی بڕیاری دیپۆرت کردنەوەی پەنابەران، ئێمە لە بەردەم سەفارەتی عێراق لە لەندەن کۆبوینەوە بۆ دەربڕینی نارەزایەتی توندمان دژ بەڕیکەوتننامەی نێوان حکومەتی بەریتانیاو عێراق وهەرێم دژ بەناردنەوەی زۆرەملێێ پەنابەران، یاریکردن بەژیان وچارەنوسمان. ‎کەسانی وەکو ئێمە کە قوربانی دەستی ئەودەسەلاتە ستەمکارو گەندەڵەین و ناچاری کردوین بە هەڵبژاردنی ژیانی پەنابەری بووەتە مایەی ئەوەی لە کەسوکار و هاوڕی وئازیزەکانمان دوربکەوینەوەو جێیان بهێڵین. ئەودەسەڵاتە مافیاو دژە ئازادی و دادپەروەریە کە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل دەکات و ژیانی خەڵکی کوردستانی بە بارمتەگرتوە، ئەودەسەلاتە رۆژنامە کوژو ژن کوژە هەر ڕۆژەو دەستی دەوڵەتانی ئیران و تورکیا لە ناوچەکە ئاواڵا دەکات بۆ سەر کۆمەڵگاکەمان دەس بەسەراگرتنی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە لایەن گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە وەک حەشدی شەعبی، جێگرتنەوەی کوردنشینان بۆ عەرەب و داگیرکردنی زەوی و زاریان تاڵان کردنی ماڵیان سەرباری ئەوەی خواست و نارەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان بە سەرکوتکردن و تەقەکردن و راونان و زیندانیکردن وەڵام دەداتەوە وخەڵکی لەسەرەتاترین پیداویستیەکانی ژیان بیبەریکردوە و ئیمەی ناچاکردوە بەهەزارو یەک دەردەسەری هەلبژاردنی کەشتی مەرگ و ریسک بەژیانمانەوە بکەین بگەینە وڵاتیک تا ژیان دابمەزرینین ،بەڵام ئامادەنین لێرەیش وەک مرۆڤ بژین ئەوەتا دەست لەیەخەمان ناکەنەوەو سەودا بەژیانمانەوە دەکەن ریکەوتن بەئێمەوە دەکەن بۆ قازانج و بەرژەوەندیەکانی خۆیان و مانەوە لەسەر کورسی دەسەڵات. . ‎بەدەسەڵاتدارانی پارتیو یەکێتی و سودانیمان ڕاگەیاند رێگەتان پێ نادەین یاری بەژیانمان بکەن و بمانکەن بە کارتێکی سیاسی بەدەستانەوە بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆتان ، بەتەواوی توانامانەوە بە گژتاندا رادەوەستین. ‎ئیمە لە فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی وەک هەمیشە لەرابردو وە لەئێستادا لەسەنگەری بەرگری لەمافەکانی پەنابەران تێکۆشاوین و تیدەکۆشین دژ بەم هەنگاوە نامرۆڤانەیە. دژی رێکەوتنی حکومەتی بەریتانیاو عێراق و هەرێم ڕادەوەستین. ‎لەم سۆنگەیەوە لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی مرۆڤدۆست و داکۆکیکارلە مافەکانی پەنابەران ، لەگەل هەڵسوراوانی یەکێتی کرێکاران و ئازادیخوازان لەئاستی بەریتانیاو وڵاتانی ئەورووپا بەعێراق و کوردستانەوە بەرامبەر بەم ریکەوتننامەیە کە بەژیانی ئێمەوە واژووتان کردوە بەتوندی رادەوەستین و دڵنیاین لەم هەنگاوەماندا سەرکەوتوو دەبین.


هەروەک چۆن سیاسەتی نادروستی ناردنی پەنابەران بۆ ڕوەندا شکستمان پیهێنا. جارێکی تر هەوڵ دەدەین پەرلەمانی ئەوروپا وچەندین پەرلەمانتارو ڕیکخراوی مرۆڤ دۆست لەو هەوڵە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران ئاگادار بکەینەوە هەروەک لە ڕابردوودا کردوومانە. ئەوسیاسەتە کە دژی خەڵکە ریسوامان کرد، هەر بەو شێوەیە بەردەوام دەبین تا دەرگا بەڕووی ئەم هەنگاوە نامرۆڤانەیەتان دادەخەین. هەروەها جاریکی تر داوا لە ئازادیخوازان و مرۆڤ دۆستان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین دەنگیان لەگەڵ دەنگی ئێمەدابێت و هەوڵیان لەگەل ئێمە یەکبخەن تاپێکەوە بڕیاری ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی کورد و عێراقی ڕەت بکەنەوەو بەر لەم شاڵاوە نامرۆڤانەیە بگرین. ‎ئێمە وەکو فیدراسیۆنی پەنابەران هەمیشە ڕوومان لەئێوەی پەنابەر کردووە وپێتانمان ڕاگەیاندووە لەگەل ئێمە ئەم سەنگەرەی دەستی پەنابەران بەهیز بکەن ولەژێر چەتری فیدراسیۆن کۆببنەوە تاپێکەوە یەک دەنگ و یەک رەنگ ئەم مەترسیە لەسەر ژیانمان نەهێڵین، ئێمە پێکەوە دەتوانین رووبەڕووی ئەم سیاسەتە نامرۆڤانەیە و نایاساییە ببینەوە کە حکومەتی بەریتانیاو عێراق و هەرێم خەریکن بەپێچەوانەی یاسا نێو دەولەتیەکان لەبارەی مافی پەنابەریەوە بەرامبەر بە ئێمە پەیڕەوی دەکەن. ‎سەرکەوتن بۆ ئێمەیە. بەهێزی ریکخراوەیو یەکدەستیمان سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت.


کۆژین شەریف
ئەندامی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی
٢٨\١\٢٠٢٥



 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک