په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٥\٢٠١٦

یاریزانانی سلێمانی یەکەمی پێشبڕکێی یاریی سێکت لە ھەولێر بەدەستدەهێنن.

دلێر ئیبراھیم       

ھەولێر، یەکەمین پێشبڕکێی یاریی سکێت سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو.

ئەمرۆ ھەینی لە پارکی سامی عەبدولِرەحمان، رێکخراوی ئەربیل ماراسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی، یەکەمین پێشبڕکێی یاریی سکێت لە ھەرێمی کوردستان، بە بەشداریی سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، سەرکەوتووانە ئەنجامدا.


لە درێژەی چالاکییەکان لە رێکخراوی ئەربیل ماراسۆن، ئەمرۆ ھەینی ٢٧\٥\٢٠١٦، لە دەروازەی سەرەکیی پارکی سامی عەبدولرەحمان بەرامبەر پەرلەمان، یەکەمین پێشبڕکێی یاریی سکێت لە ھەرێمی کوردستان، بە بەشداریی سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، سەرکەوتووانە ئەنجامدرا.


ئەو پێشبڕکێیە لە پێناوی ئاشتی و تەبایی بوو، لە ھەفتەکانی رابردووش دوو پێشبڕکێی یاریی راکردنی ماوە کوورت بۆ کچان و ئافرتان بەڕێوەچوو.. ھەروا بڕیار وایە لە یەکی شەش، رۆژی جیھانیی منداڵان پێشبڕکێی یاریی راکردنی تایبەت بە منداڵان، ئەنجام بدرێ.


ئەنجامەکانی یەکەمین پێشبڕکێی یاریی سکێت لە ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بوو:


١- کرمانج عەبدولغەفار - سلێمانی - ٤ خولەک و ٣٨ چرکەو ٢٣ بەش لە چرکە.
٢- پاڤێڵ یاسین - سلێمانی - ٤ خولەک و ٥٩ چرکە و ٣٠ بەش لە چرکە.
٣- رەوەز ئیبراھیم - سلێمانی - ٥ خولەک و ٢٥ چرکە.

 

ھەولێر
dler20022@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک