په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١٢\٢٠١١

یاساکانی مافی مرۆڤ و بڕیارەکانی قایمقامی سلێمانی.

محه‌مه‌د بێبەش   


پێمانخۆشبوو جەنابی قایقامی سلێمانی بە خەڵکی رابگەیاندایە، سەرچاوەی ئەو بڕیارەی لە چ دەستوور و یاسایەکەوە وەرگرتوە کە کامێرای چاودێریی بۆ پیشەوەرێکی ناحکومی و تایبەت دابنێ؟؟؟

 

ئایا ئەمەش بڕیارێکی حیزبیە بە کامێرا چاودێریی پیشەی تاکەکان بکرێ..؟ چونکه‌ ئەمە گەورەترین پێشێلکاریی مافی مرۆڤە، دانانی کامێرا تەنھا بۆ شوێنە گشتیەکان مۆڵەتی پێدراوە، بەڵێ حکومەەت دەتوانێ کامێرا بۆ قایمقام و کارمەندەکانی دابنێ تا لە ئیش و کاریان ئاگادار بێ، یاخود پیشەوەرێک ئازادە لە دوکانەکەی خۆی بیبەستێ بۆ چاودێریی بەرژەوەندیی خۆی، خۆ دەنا من ھیچ جیاوازییه‌ک نابینم لە نێوان شێله‌رێک و دکتۆرێکدا، یان شێله‌رێک و نوشدارێکی ئەھلی، کەواتە با بۆ ناتری گه‌رماوه‌کانیش کامێرا دابنێین.

 

باشە گریمان دکتۆر شێلانی بۆ ژنێک نووسی بە ھۆی ھەوکردن و گرژبوونی ماسولکەکانی، با من پیاویش بم بە چ یاسایەک رێگە بە خۆت ده‌دەی بە کامێرا سەیری من بکەی، خۆ من مەحکوم نیم بە تاوان، دەنا لە ھیچ قوژبنێکی ئەم جیهانه‌ و تەنانەت لە رژێمە دیتاتۆرەکانیش یاسای وامان نەبیستوە.

 

برای بەڕێزم دەتوانی کامێرای چاودێر لەسەر شەقامە گشتیەکان جێگیر بکەی بۆ بەرژەوەندیی گشتی، دەتوانی بە یاسایەک مۆڵەتی پیشەیەک نەدەی کە زیانبەخشه‌ بۆ مرۆڤ و گیانلەبەر و ژینگە، ھیوادارم ئەو کەسانەی بڕیار دەردەکەن، بڕیارەکانیان بە فیلتەرکی یاساییدا بڕوا، تا بتوانرێ دەستنیشانی کەموکوڕە یاساییەکانی بکرێ، مافی ئازادیی تاکەکان پێشێل نەکرێ.

 

بە گوێرەی یاسا ھەتا لە رێگای گذتیی ئوتۆبیل دەبێ ئاگادارم بکەیتەوە کە تۆ کامێرات داناوە، بۆت ھەیە لە مزگەوتەکاندا دای بنێی، چونکە مەلاکان فەرمانبه‌ری دەوڵەتن و شوێنی گشتییه‌، من پێویست ناکا باسی یاسای کامیرەت بۆ بکەم، دەتوانن خۆتان یاساکانی کامێرا و مافەکانی ئازادیی تاک بخوێننەوە، ھیوادارم لە رەخنەی یاسایی دڵگران نەبن.

 


bebash_62@hotmail.se

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک