٩\٦\٢٠١٣
یاساکانی
پەنابەریی لە سویسرا لە توندوتیژکردنەوەیەکی نوێدا.

جەمال کۆشش
٩\٦\٢٠١٣
وێرای چەند کێشە و بابەتی تر، دەنگدانی گشتی
سازدەدرێت لەسەر چوارەمین توندتیژکردنەوەی یاساکانی پەنابەریی لە ماوەی
١٠ ساڵدا. ناوەڕۆکی یاسای پێشنیارکراو ئەوەیە کە دەوڵەت چیتر لە
سەفارەتەکانی داواکانی پەنابەریی وەرنەگریت، چیتر سەبازی هەڵاتوو لە
مافی پەنابەریی سیاسی بەهرەمەنەد نەبێت، وەزارەتی دەولەت مۆڵەتی هەبیت
کە هەندێک دەستکاریی بکات لە کورتکردنەوەی
پرۆسەی پەنابەریی و مافی پێداچوونەوە و
ڕاگرتنی پەنابەرە ناجۆرەکان لە کەمپی تایبەتی...
ئاکامی دەنگدانەکە روون نییە، ئایا خەلک بە
ئا یان بە نا دەنگی بۆ دەدەن، بەڵام پێشبینیەکان بە زۆری بە بە بەڵێ یە،
چونکە جگە لە پارتی سەوز، هەموو حیزبەکانی نیو دەسەڵات ، لەگەلیدان.
لە ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥ دەیان هەزار پەنابەری عێراقی لە سەفارەتی
سویسرا لە سوریا ، داوای مافی پەنابەرییان ئاراستە کرد، بەڵام ، وەزیری
ناوخۆوعەدلی ئەوکات، کریستۆف بلۆخەر، کەسەر بە
حیزبی ڕاستەکان بوو ، هیچ داوایەکی وەلام نەدابوەوە. دوای
هەلنەبژاردنەوەی وەزیر، ئەوە روونبوەوە ، وە کێشمەکێشێکی سیاسی
لێکەوتەوە.
بە گوێرەی ئامارەکان تەنها سەدا ٤،٥ پەنابەرانی سویسرا ، داواکانیان
لەرێگای سەفارەتەوە پێشکەشکردووە. بەڵام بابەتەکە تەنها ئەم لایەنە نیە.
بەڵکە سویسرا بەم بریارەی ،پشت لەنەدارو دەستکورت وپەکەوتە و کەمئەندام
و ژنان و مناڵان دەگرێت کە بەزۆری پەنایان بۆ سەفارەتەکان دەبرد، وە
دەیان دەتە دەست قەدەری باندە دامەزراوە قاچاخچیەکان.
بە پێی بریارنامەی مافەکانی مرۆڤ، هەموو کەس
مافی هەیە کە بەشداریکردن لە شەڕ ڕەت
بکاتەوە. ئەگەر بەم بریارەی لەگەڵ ئازار و
توندوتیژی بەرەو روو بێت مافی پەنابەریی هەیە. سویسرا بەم
بریارەی دەکەوێتە بەردەم خۆدزینەوەی لە بەندەکانی مافی مرۆڤ.
. دەولەت و وەزیرەکان دەیانەویت لەسەرووی پەرلەمان و دەستوورەوە، بڕۆن
وسیاسەتی دژی پەنابەریی پیادە بکەن، دەنا ئەم((تاقیکردنەوە کاتی))یە بۆ
دەبێت وەزیرەکان مافیان هەبیت کە تاقیبکەنەوە بزانن سەرکەوتنی پرۆسەکە
چۆنە ، یەکیک لە نمونەکان کەمکردنەوەی ماوەی مافی پێداچوونەوەیە بە
داوای پەنابەرییدا لە ٣٠ رۆژەوە بۆ ١٠ رۆژ . پەنابەر کوا دەتوانێت
لەماوەی دە رۆژدا وەلامبداتەوە، پەیداکردنی هەندێک دکیومنت هەیە کە
بەمانگیش ئەنجامنادرێت. سەرەڕای ئەوەی کە دەولەت لە کۆنترۆلی پەرلەمان
ئازاد دەکات ، کە ئەمە خۆی لەدژی سەرەتایترین ماناکانی
دیموکریسیەتە،وەرگرتنی ڕەواییە بۆ لێدانی پەنابەران.
((من پارێزگاری نوێی لەمپۆدسام، من لە
مانگی ئایاری ٢٠١٢ هەڵبژێردرام،
تا مانگی یانزە، ٢١ لاشەم تەسلیمکرا. ئەو
مرۆڤانەی دەیانویست بگەنە لەمپودسا خنکابوون. ئەمە بۆ من
تەحەمول ناکرێت و مایەی ئازارێکی گەورەشە بۆ دەریاچەکەمان.....
ئئمە داوامان لە پارێزگاری تر کرد کە
یارمەتیمان بدات بۆ هەڵکەندنی گۆڕ و بە کەرامەت ناشتنیان، ئیمە هیچ
گۆڕێکی ئامادەی ترمان نییە، گۆڕی تر پەیدا
دەکەین، بەڵام من ئێستا دەپرسم، دەبێت گۆڕستانی دەریاچەکەم چەند گەورە
بێت؟ ........
من بێدەنگی پەرلەمانی ئەوروپا تووڕەم دەکات،
کە تازەگی نۆبلی ئاشتی وەرگرتووە، کە لیرە قەسابخانەیەک روودەدات؟..
بەڵام من دڵنیا و دڵنیاتر دەبمەوە کە
ئەم قوربانیانە بەکاردێنێ بۆ ئەوەی سیاسەتی کۆچکردن
سنووردار بکات، رەنگە ئەمە بەکار بهێنیت بۆ
تۆقاندنیان،... بەڵام
کاتێ ئەم مرۆڤانە ئەمە وەک تەنها دەرفەتی
ئاواتەکانیان ببیننەوە، کە من لەو باوەڕە
دام، ئیدی مەرگی ئەوان.. شەرمەزارییە
بۆ ئەوروپا.)) بەشیکی کورت لە
نامەی ژنە پارێزگاری گیوسی نیکۆلینا بۆ خەلکی ئەوروپا.
ماڵپهڕی جهمال
کۆشش
|