یاساى کارى ڕۆژنامەنووسى
یاسایەکى
دواکەوتو و کۆنەپەرستانەیە و
دەبێت
هەڵبوەشێتەوە.

ڕێبین فاروق
سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان کە ڕێکخراوێکى سەربە یەکێتى و پارتیە
، فەترەیەک بەر لەئێستا پڕۆژە یاسایەکی کۆنەپەرستانەى لە چوارچێوەی فکر
بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتى یەکێتى و پارتى و ئیسلامیەکان ئامادەکردو
بردیە بەردەم ئەندامانى پەڕلەمانى کوردستان و دواى گفتوگۆکردنى
ئەندامانى پەڕلەمان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە ، ناڕەزایەتیەى لە
سەرجەم ئەندامانى پەڕلەمان بەرزبۆیەوە سەبارەت بەو مەرج و سزا و
کۆتوبەندانەى کە بۆ ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان دانراوە "کــەمـــە"
و دەبێت ئەو سزا و کۆتوبەندانە زۆرلەوە زیاتر بکرێت کە لە
پڕۆژەیاساکەدا هاتوە ، ئەندامانی پەڕلەمان لەگەورە تا بچوکیان ئەو کۆت و بەند و سزا و غرامەکردن و
بەستنى زمانى ڕۆژنامەنووسانانیان بە کافى نەزانى بۆیە ئەو بڕیارانەی
کەلە پڕۆژەیاساکەدا هاتبون لەسایەی پەڕەماندا قورسترکران و بەتێکڕاى
دەنـگ ، دەنــــــگ لەسەر ئەو پڕۆژە کۆنەپەرستانەیە درا و یەک دوودانە
لە ئەندامانى پەڕلەمان کەبەحسابى خۆیان لە هاوپیشەکانیان ئازادیخوازترن
دەنگێکى نوزنیان بۆ خۆڵ کردنەچاوى ڕۆژنامەنووسان هەڵبڕى کە نەیتوانى
ببێتە مایەى گوێگرتن لێیان .
لەچەند ساڵى راِبردوودا جامى خەڵکی کوردستان لێى دەڕژا لەسەریە
لەسەریەک ناڕەزایەتى بەڕێ دەکەوت ، تادەهات ئەو ناڕەزایەتیانە
بەرفراوانتر دەبۆیەوە و ڕۆژبەڕۆژ ژێرپێى ئەحزابى دەسەڵاتدارى کوردستان
خاڵیتر دەبۆیەوە ، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى و هوهــــا کێشان لە
دەسەڵاتدارانى کوردستان و بەردەباران و ڕاپەڕینى یەک لەدواى یەکى خەڵکى
کەلار و کفرى و ڕانیە و هەڵەبجە و ئاکرى و چەمچەماڵ و دەربەندیخان و
سلێمانى و دهۆک و هولێر ..... . ناڕەزایەتى خوێندکاران بەدەست هەموو
ئەو نەهامەتیانەى کە ڕۆژێک کێشەی داخلى و ڕۆژێک نەبونى هیچ پێداوستیەکى
خوێندن و .....، شۆفێران بەدەست نەبونى بەنزین و ، هاوڵایان بەدەست
گرانى بازاڕ و نەبونى هیچ خزمەتگوزاریەکى سەرەتایى ، لاوان بەدەست ئەو
جەهەنەمە خێلەکیانەى بەسەریانەوە ڕاگیراوە ، قەسابخانەیەک کە بۆژنان
دانراوە ........، شاهیدى ئەوڕاستیەن کە جێگەوڕێگەى دەسەڵاتداران لە
کامەشوێنى ئەم کۆمەڵگەیەدایە ، بەڵام وەختێک ئەمڕاستیانە ڕوپەڕى
ڕۆژنامەکان دادەگرێت و خەڵکى مودافع لە مافەکانیان دێنە سەرجادە و
کۆمۆنیستەکان وەک ڕابەرى ناڕەزایەتیەکان بەدیلى خۆیان پیشان دەدەن ،
دەسەڵاتى لێوارى مەرگ دەکەوێتە پەلەقاژەى ئیتیفاقاتى کۆنە پەرستانە وەک
دوا وەڵام بۆ سەرکوتی خەڵک و مانەوەى خۆى ، دێن ڕێکەوتنى هەمەلایەنە و
ستراتیژى ئەنجام دەدەن لە کۆکتێلێک لە پارتى و یەکێتى و ئەحزابى
ئیسلامى و ئەوانى دیکەى گوێڕایەڵى خۆیان بەرەیەک پێک دەهێن بۆ خنکاندنى
ئازادى .
ئیسلامیەکان بەمەرجیک ڕێکەوتنى ئستراتیجى ئەنجامدەدەن کە کەس ڕەخنە لە
دین و بیرو باوەڕەدواکەوتوەکان نەگرێت ، وە نابێت کەس باسى گەندەڵى و
دزى و ڕاوڕوت وسەروەت وسامان هەڵوشین و ڕێکەوتن و ساتوسەوداى ژێربەژێر
نەکەن لەبەر ئەوەی ئەمانە دەچنە بابى هەواڵى نهێنى و پاراستنى ئاسایشى
و زڕاندنى ناوى سەرکردەکانیان .
یاساى کارى ڕۆژنامەنووسى لەناو ئەم ڕێکەوتنە ئستراتیجیەوە هاتەدەرەوە
بۆ ئەوەى ئەمانە لەڕێگەى یاساوە بەر بەو ناڕەزایەتیانە بگرن و بەیاساى
کۆنەپەرستى سوار ملى ناڕەزایەتیەکانى خەڵکى کوردستان ببن .
میدیاکان و ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان بەودەلیلەى کە هۆکارى دیفاع و
ناڕەزایەتى بەڕێخستنن، بۆیە لەڕێگەى ئەم جۆرەیاسایەوە ئاستەنگیان بۆ
دەهێنرێتە پێشەوە ، جابۆیە پێویستە لەسەر تەواوى خەڵکى ناڕازى کوردسان
بێن دیفاع لە ئازادیى بێسانسۆرى ڕۆژنامەوانى بکەن ، خەڵکى کوردستان
چەندین ساڵە تێکۆشاون و قوربانیانداوە لەپێناوى ئازادیدا ، کەچى ئێستا
ســەندیکـا و پـەڕلـەمـانەکەى یەکێتى و پارتى بە دەیان سنور و مەرجى
کۆنەپەرستانە بۆ ئازادى دادەنێن و زۆر بێشەرمانە لە میدیاکانەوە خەڵى
کوردستان بە کۆنەپەرستو دواکەوتو ناودەبەن (کەریم بەحرى)ئەندامى لیژنەى
یاسایى پەڕلەمان لە ڕێگى (ڕادیۆى نەوا)وە ڕایگەیاند خەڵکى کوردستان
دواکەوتون و یاساى مەدەنى و ڕادیکاڵیان پێ هەزم ناکرێت بۆیە دەبێت
یاسایەکى کۆنەپەرستانەیان بۆ (دابنێین) .
جابۆیە نـــــە ئەندامانى پەڕلەمان و نــــــە پەڕلەمان و نـــــە
سەندیکا و نــــە ئەحزابى ئیسلامى بەهیچ شێوەیەک نوێنەرى ڕۆژنامەنووسان
و ئازادیخوازان نین و بەڵکو نوێنەرى ڕوتى کۆنەپەرستى کۆمەڵگەن .
reben_faruq@yahoo.com
|