په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١\٢٠١١

یاسای مزگهوت یان یاسای حکومهت.

 


ئهرسهلان عهبدوڵا 


ده
مێکه مێشکمان دهزرنگێتهوه له دووبارهبوونهوهی قسه گهوره و بریقهدارهکانی زۆربهی زۆری دهزگا راگهیاندنهکانی کوردستان که‌ باس له پایه‌داریی و سه‌روه‌ریی یاسای حکومهت و پهرلهمان و مافی مرۆڤ و چهندین یاسای تر دهکهن که گوایه کار به یاسا دهکه‌ن و دهبێ یاسا سهروهر بێ و ههموو لایهک ملکه‌چی یاسا بێ. ههرچهنده ئهو یاسا و رێسایانه ههموو تاکێکی کورد ناگرێتهوه! بهڵکو کهسانێک دهگرێتهوه که ڤیتامینی (میم  و واو)یان نهبێ*.


له
گهڵ ئهوه‌شدا رۆژانه دهبینین و دهبیستین یاسایهکی تازه له کوردستان هاتۆته ئاراوه ئهویش دهرکردنی یاسای ناو مزگهوتهکانه، ههر مهلایه و به ئارهزووی خۆی هه‌ڵدهستێ به دانانی یاسا و بڕیارده‌رکردن له مزگهوتهکهیهوه، به بێ گوێدانه یاسای پهرلهمان و حکومهتی کوردی. له ههمان کاتدا ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش بێ دوودڵی و راستهوخۆ ههڵدهستن به جێبه‌جێکردنیان و به‌ پێی ئه‌و بڕیار و یاسایانه‌ی مه‌لاکان تۆمه‌تبارکراوان راپێچی دادگا دهکهن. بۆ ههموو لایهک روونه که ئه‌و دادگاییانه‌ش به زیندان یاخود غهرامهیهکی زۆری ئهو کهسانه‌ی که داوایان لهسهر تۆمار ده‌کرێ کۆتایی دێ. که‌ ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا پێشلکردنی ئازادیی تاک و رێگرتنه لهبهردهم بیروڕای جیاواز له کوردستان.


ئه
وهی دهیزانین مزگهوت تهنیا شوێنی خواپهرستیی و نوێژکردنی موسلمانانه، نهک بهکاربهێندرێ بۆ کاری سیاسی و دهرچوونی چهندین بڕیار و یاسا له شوێنی پهرلهمان، یاخود ببنه‌‌ ههڵسه‌نگێنه‌ر و لێکۆڵه‌ر له بواری هونهریی و ئهده‌بیی له شوێنی هونهرناسان و ئهدهبناسان. پێویسته زۆر وریابین لهو یاسا و بڕیارانهی که‌‌ مهلایهکان دهریدهکهن له مزگهوتهکان بهرامبهر نووسهران و ئهدیبان و هونهرمهندان، چونکه ههر بڕیارێک و یاسایهک له مینبهری ئهو مهلایانهوه دهربچێ به دڵنیاییه‌وه دژ به ئازادیی مرۆڤهکان و گشت یهکسانییخوازێکه، نموونهش بۆ ئه‌وه‌ دادگاییکردن و غهرامهکردنی چهندین رۆشنبیر و نووسهر و گۆڤار و رۆژنامهیه که له رێگه‌ی مهلایهکانی کوردستان و به‌ پاڵپشتی دهسهڵات راپێچی دادگا دهکرێن.


له
سهر ههموو تاک و رێکخراو و لایه‌نه مهدهنیی و پێشکهوتووخوازهکانه‌‌ بێنهدهنگ، چیدی رێگه‌ به دهسهلاتی تاکڕه‌ویی ئهو مهلایانه نهدهن که مینبهری مزگه‌وته‌کانیان بهکاربهێنن بۆ مهرامی تایبهتی و سیاسیانهی خۆیان، لێنهگهڕێین کوردستان بکهن به نموونهی ئهفغانستان و ئێران و سعودیه. پێویسته رێگه‌ی مه‌ده‌نییانه‌ بگرینه‌‌بهر بۆ کۆتاییهێنان بهو ههموو هێرش و پێشێلکارییانه‌ی که‌ به‌رانبه‌ر مافی مرۆڤ و ئازادییه‌‌کانی تاکی کورد ئه‌نجام ده‌درێن. کار بکهین بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پێشکهوتوو و مۆدێرن که ههموو مرۆڤێک تێیدا بههرهمهند بێ له دهربڕین و بیروبۆچوونی ئازاد.

 __________________________

* میم واته (مهسئول). واو واته (واسیته).

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا