په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

یاسای نێودەوڵەتی ژینگەیی.

 

و. لە ئینگلیزییەوە: نەبەز گەردی

 

یاسای نێودەوڵەتی ژینگەیی:
ئەو بەشە سەرەکییەی یاسای نێودەوڵەتییەیە، کە پەیوەستە بە پاراستنی ژینگەی جیهانی و لە بنەڕەتدا دەبەسترێتەوە بەو پرەنسیپەی کە دەوڵەتان پێویستە رێگە نەدەن بە بەکارهێنانی خاکەکەیان، بەشێوەیەک کە کاریگەری خراپی بۆ سەر دەوڵەتانی دیکە هەبێت. پێشکەوتنە دوورودرێژە نێودەوڵەتییە یاساییەکان بووەتە هۆی فراوانبوونی یاسای نێودەوڵەتی ژینگەیی. ئەمانە چەندان کێشەو بواری جیاواز دەگرێتەوە لە پیسبوونی وشکانی و دەریایی و هەوایی بیگرە تا دەگاتە پاراستنی هەمەچەشنی زیندەوەران و ئەو گیانلەبەر و باڵندە و مێرووانەی کە لە ژینگەیەکی سروشتی دەژین.


_ گرنگترین کات و ساتەکانی پەرەسەندنی یاسایی نێودەوڵەتی ژینگەیی ئەمانەن:


* کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ژینگەی مرۆیی لە ساڵی ،1972 کە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەسترا.
* کۆنفرانسی نایرۆبی سەبارەت بە ژینگە، کە لە ساڵی 1982 لە وڵاتی کینیا بەسترا.
* راپۆرتی برەندت لاند لە ساڵی 1987 لەبارەی پێشکەوتنی بەرهەم و وزەی سروشتی، کە بۆ ژینگە زیانبەخش نەبێت.
* کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ژینگە و پێشکەوتن، کە لە ساڵی 1992 لە ریۆد جنێریۆ لە بەرازیل بەسترا.


کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی 1972 جەخت لەسەر ژینگەی مرۆیی دەکاتەوە. کۆنفرانسەکە بەیاننامەیەکی لەسەر ژینگەی مرۆڤایەتی دەرکرد. بەیاننامەکە 26 پرەنسیپ و 109 پێشنیاری تیدابوو ئێستا وەکو بەیاننامەی ستۆکهۆڵم ئاماژەی بۆ دەکرێت. هەروەها دروستبوونی ئاژانسێکی ژینگەیی رەزامەندی لەسەر درا، کە بە پرۆگرامی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراوە( یونێپ UNEP)سەرەڕای ئەوەی بڕیاری بەکارهێنانی پرۆِگرامە چالاکییەکەی ستۆکهۆڵم درا، کۆنفرانسەکەی ستۆکهۆڵم هیچ ئەنجامێکی دانپێنراوی یاسایی لێنەکەوتەوە، بیست و یەکەمین پرەنسیپی بەیاننامەکە یاسایی بوو، کە پێشتر لە سەردەمی رۆمانییەکانەوە هەبووە بەتایبەتی باش بوون لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەڵام پلانە چالاکییەکە هەرگیز بە تەوای لەلایەن هیچ دەوڵەتێکەوە پەیڕەو نەکرا. کۆنفرانسی ریۆدی جنێریۆ لە ساڵی 1992 کە بە لوتکەی زەوی ناسراوە، بووە هۆی بڕیای بەکارهێنانی چەندان بەیاننامەی گرنگی یاسایی ژینگەیی وەکو کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا و کۆنفرانسی ساڵی 1992 سەبارەت بە هەمەچەشنی زیندەوەران. سەرەڕای ئەوە لایەنەکان بڕیاری بەکارهێنانی بەیاننامەیەکی یاسایی سادەیان دا لەسەر ژینگە و پێشکەوتن، کە جەختی لەسەر بەیاننامەی ستۆکهۆڵم دەکردەوە و 27 پرەنسیپی بەخشی بۆ رابەرایەتیکردنی ژینگەو پێشکەوتن، کە ئێستا بە بەیاننامەی ریۆد جنێریۆ ئاماژەی بۆ دەکرێت. بەڵگەنامەیەکی یاسایی سادەی کاریگەری دیکە کە لایەنەکان بڕیاری بەکارهێنیاندا بریتی بوو لە ئەجێندای 21، رابەرییەک بۆ جێبەجێکردنی پەیماننامەکان، کە رازی بوون لەسەری لە لووتکە. و رابەرییەکیش بۆ پرەنسیپەکانی پێشکەوتنی بەردەوام. هەورەها ئەجێندای 21 لیژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی دامەزراند لەسەر پێشکەوتنی بەردەوام و ئاسانکاری ژینگەی جیهانی.


* کۆنگرەیەکی دیکە لە ساڵی 2002، کە بە لوتکەی جیهانی ناسراوە لەسەر پێشکەوتنی بەردەوام کە لە باشووری ئەفریقیا لە جۆهانس بێرگ بەسترا. ئەم کۆنگرەیە لەلایەن دۆستانی ژینگە و پارێزەرانی ژینگە لە رووی زاراوەی ژینگەیی ئەوەندە سەرکەوتوو نەبوو، تەنها چەند پێشکەوتنێکی کەمی بەرەو یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤایەتی لەسەر ژینگەی سروشتی بەدەستهێنا.

_ سەرچاوەکانی یاسایی نێودەوڵەتی ژینگەیی
سەرچاوەکانی یاسای نێودەوڵەتی ژینگەیی بریتین لە هەریەک لە:
1_ رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان(هەروەها پێی دەگوترێ پەیماننامە، کۆنفرانس، پرۆتۆکۆڵ..... هتد).
2_ نەریتە نێودەوڵەتییە ژینگەییەکان.
3_ پرەنسیپە گشتییەکانی یاسا.
4_ ئەوانی دیکە/ سەرچاوە نوێییەکان وەکو بڕیاری دادگا، بڕیارەکانی راگەیاندن، بیروباوەڕ، پێشنیازەکان، کە لەلایەن رێکخراوەکانی جیهانی دەبەخشرێت.... هتد