| 
			
										١٧\٨\٢٠١١ 
			یاسای پاراستنی رۆژنامه‌نووسان.. کرانه‌وه‌یه 
			به رووی ئازادییدا. 
			 
			ره‌زا شوان        
			به گه‌رمیی پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق ده‌که‌ین ، 
			به‌بۆنه‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر یاسای پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان.. ئه‌وه‌بوو 
			له دانیشتنی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو « ٩\٨\٢٠١١» زۆربه‌ی ئه‌ندامانی 
			په‌ڕله‌مانی عێراق ، ده‌نگیان بۆ یاسای پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان دا .
 
 پرۆژه یاسای پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان 
			، له ساڵی « ٢٠٠٩»دا ، له لایه‌ن 
			سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی عێراقه‌وه ، درایه په‌ڕله‌مان بۆ په‌سه‌نکردن 
			و بڕیاردان لێی.. به‌ڵام به‌هۆی ناکۆکی و ململانێی ئایدۆلۆجی سیاسی و 
			حیزبی له نێو په‌ڕله‌مانی عێراقدا، ڕێنه‌که‌وتن له‌سه‌ر یاساکه و په‌راوێزیان 
			کرد .. به‌ڵام ئه‌مساڵ دوای لابردن و زیادکردن و ده‌ستکاریکردنی هه‌ندێ 
			له مادده و بڕگه‌کانی یاسا پێشکه‌شکراوه‌که .. ڕێکه‌وتن و له ڕۆژی 
			ناوبراوی سه‌ره‌وه‌دا بڕیاریان له‌سه‌ردا.. ئێستا به‌رپرسێتی جێبه‌جێکردنی 
			یاساکه له ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراقدایه .
 
 یاساکه له نۆزده مادده پێکهاتووه .. کۆمه‌ڵێ مافی باشی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان 
			له‌خۆ گرتووه له‌وانه ، پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسه‌کان و ته‌نگپێهه‌ڵنه‌چنیان 
			له کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانیاندا ، دابین کردنی بژێوی ژیان و ده‌ستگرتنیان 
			و خانه‌نشین کردنیان و ...هتد .. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌سکه‌وتانه به‌خشی 
			نییه و منه‌تیان تیا نییه و مافی ڕه‌وای خۆیانه.. چونکه به 
			قوربانیدانی به ده‌یان ڕۆژنامه‌نووسی شه‌هید ئه‌م ده‌سکه‌وتانه هاتنه‌دی.. 
			تا ئه‌مڕۆش ده‌وڵه‌تی عێراق له ڕیزبه‌ندی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان 
			دایه ، له پێشێلکردنی مافه‌کانی ڕۆژنامه‌نووساندا .. له 
			رۆژی ئازادکردنی عێراق له سه‌دام حوسێن « ٩/ ٤/ ٢٠٠٣»وه تا ئه‌مڕۆ زیاتر له «٣٥٠» ڕۆژنامه‌نووس 
			له عێراقدا تیرۆرکراون .. لێکۆڵینه‌وه‌ی جدیش نه‌کراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی 
			بکوژانیان .
 
 سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ( یاسای پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان ) هه‌موو داوا 
			و خواست و مافه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسانی له‌خۆ نه‌گرتووه .. که‌موکوڕییه‌کی 
			زۆری تێدایه.. به زه‌قیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاراسته و مه‌رجه‌کانی حیزب 
			و لایه‌نه سیاسییه‌کانی پێوه دیاره .. به‌ڵام ئه‌م بڕیار به سه‌ره‌تا 
			و هه‌نگاوێکی مه‌زن و وه‌رچه‌رخانێکی گرنگ داده‌نرێت له مێژووی 
			بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕۆشنبیری له عێراقدا .. ئه‌م یاسایه 
			کرانه‌وه‌یه به ڕووی ئازادی و دیموکراتی و، قبووڵکردنی ڕه‌خنه و هزڕ 
			و بیروڕای جیاواز .. ئه‌م یاسایه هه‌نگاوێکی موژده‌به‌خشیشه بۆ 
			داهاتوویه‌کی باشتر و گه‌شتر و ، مه‌ودایه‌کی زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ 
			پێشکه‌وتنی ڕاگه‌یاندن له عێراقدا.
 
 له لا‌یه‌کی تریشه‌وه ئه‌م ده‌سکه‌وت و مافانه..
			متمانه‌یه‌کی زیاتر 
			به ڕۆژنامه‌نووسان ده‌به‌خشێ و ، ده‌یانخاته به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تێکی 
			زیاتر و ئه‌رکێکی قورس‌تر به گرنگی دان به‌و ئه‌رکه پیرۆز و هه‌ستیاره‌ی 
			که له ئه‌ستۆیاندایه .. بێگومان ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که 
			پیشه‌یه‌کی زۆر هه‌ستیار و پیرۆزه ، له هه‌مان کاتیش‌دا پیشه‌یه‌کی پڕ 
			له مه‌ترسییه .. ڕۆژنامه‌نووسی ڕاست و دڵسۆز و بوێر و دلێر ، پێشمه‌رگه‌یه‌کی 
			پێنووس به‌ده‌ست و کامیره له‌شانی هه‌میشه گیان له‌سه‌رده‌سته و ، 
			له مردنیش سڵ ناکاته‌وه .. هه‌میشه ده‌یه‌وێت ویژدانی خۆی ئاسووده 
			بکات و ، به‌بێ لایه‌نگیری و ده‌مارگیری و .. به‌بێ ئارایش و ڕتووش.. 
			ڕاستییه‌کان وه‌کو خۆیان ڕوماڵ بکات و وێنه‌یان بگرێت .. هه‌رگیزیش به 
			ڕه‌ش ناڵێت سپییه و به سپیش ناڵێت ڕه‌شه .. چونکه ئه‌گه‌رهه‌ڵه‌یه‌کی 
			بجووکیش بکات ، یا چه‌واشی ڕاستییه‌ک بکات ، له‌وانه‌یه کاره‌ساتێکی 
			نه‌خوازراوی زۆر گه‌وه‌ره‌ی لێبکه‌وێته‌وه و ماڵوێرانیی به دوادا بێت 
			..خۆی و پیشه‌که‌شی له‌که‌دار بکات.. بۆیه پێویسته ڕۆژنامه‌نووس زۆر 
			وریا و دڵنیابێت ، له هه‌ر وشه‌یه‌ک و ڕسته‌یه‌ک که ده‌ینووسێت یا ده‌دوێت 
			.. چونکه به باش و خراپ ، به‌رپرسێتی وشه و ڕسته‌کان و لێدونه‌کانی 
			له ئه‌ستۆی خویدان.. خۆشی باجی هه‌ڵه‌کانی ده‌داته‌وه.
 
 ڕۆژنامه‌نووسانی ئازا و ئازاد ، وه‌کو ده‌ڵێن( ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م)ن، ده‌توانن له ڕووی دڕنده‌ترین و ملهوڕترین فه‌رمانڕه‌وا ودسه‌ڵاتدار 
			بوه‌ستنه‌وه و ، به‌بێ ترس و له‌رز و سڵکردنه‌وه ده‌نگیان هه‌ڵبڕن ،گه‌نده‌ڵی 
			و دزی و نا دادپه‌روه‌ری و سته‌م و پێشێلکردنی یاسا و مافه‌کانی مرۆڤ و 
			هه‌ر دیارده‌یه‌کی تری ناڕه‌وا ، به ڕاشکاوی و به‌ڵگه‌وه ئاشکرا بکه‌ن 
			و . به هیچ کلۆجێک له چاوسوورکردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی تێوه‌گلاوان و 
			گه‌نده‌ڵچییه‌کان و تاونباران نه‌ترسن..
			هه‌میشه خوێان به پارێزه‌ری سته‌ملێکراوان و داماون و مافخوراوان 
			بزانن و داکۆکی‌یان لێبکه‌ن .. هه‌رده‌م جێیان له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌دا 
			بێت ، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و قورغکردن و به‌فیڕۆدان .. ده‌ستخوشیش 
			له خزمه‌تگوزاریی باش و چاکسازییه‌کان بکه‌ن.. باش و خراپ بخه‌نه ڕوو.
 
 به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له عێراق و له باشووری کوردستانیشدا ، په‌تای گه‌نده‌ڵیی 
			، پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریشی گرتۆته‌وه . کۆمه‌ڵه که‌سانێک هه‌ن به مه‌نسسوبیه‌ت 
			و به مه‌حسوبیه‌ت ، به‌بێ شه‌رم ناوی ڕۆژنامه‌نووسیان له خۆیان ناوه 
			و هه‌وییه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیان هه‌ڵگرتووه ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌به‌ست 
			و ده‌سکه‌وتێکی مادیی و تایبه‌تی خۆیان .. ئه‌مانه ڕۆژی له ڕۆژان نه 
			لاپه‌ڕه‌یه‌کیان نووسیوه و نه دوو قسه‌ی به‌جێ وڕێ و ڕێکو‌پێکیشیان 
			کردووه.. به هه‌ڵگرتنی هه‌وییه‌کی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانیش .. که‌س 
			نابێت به ڕۆژنامه‌نووسی ڕاسته‌قینه .
 
 ئه‌مڕۆش به هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا و داهێنانی ئینته‌رنێته‌وه 
			زه‌مینه‌یه‌کی باشتر و هه‌لێکی زیاتر ڕه‌خساوه .. چه‌ندین ماڵپه‌ڕ و 
			سایتی هه‌مه‌ڕه‌نگه هه‌ن ، که به هه‌موو زمانه‌کانی دنیا نووسین 
			بڵاوده‌که‌نه‌وه، یا بڵێین چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی هه‌ن .. که 
			به سه‌دان ڕۆژنامه‌نووس و ، به سه‌دان نووسه‌ر و کۆڵکه‌نووسه‌ر ، 
			ڕۆژانه به نووسینی بابه‌تی هه‌مه‌چه‌شنه ده‌یان ڕازێننه‌وه .. تا 
			ئێستا چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرس و نووسه‌ری ئه‌م سایت و ماڵپه‌ڕانه 
			، گێچه‌ڵیان پێکردوون و هه‌ڕه‌شه و گۆڕه‌شه‌یان لێکراوه یان به‌ندکراون 
			، به هۆی ڕاشکاوی له هه‌ڵوێست و گوزارشتیان له مه‌ر گه‌نده‌ڵی و 
			ناڕه‌وا و نادروستی و ، پێشێلکرنی یاسا و به هۆی داکۆکیکردن و 
			پارێزگاریکردنیان له مافه ڕه‌واکانی مرۆڤ و، سووربوونیان له‌سه‌ر به‌رقه‌راربوونی 
			ئازادی و دیموکراتی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌رییه‌وه .. به‌وه 
			تۆمه‌تبارکراون ، که ڕاستیان هه‌ڵماڵیه و باسی کاری بڤه‌یان کردووه 
			و ، هێڵی سووریا‌ن به‌زاندووه .
 
 له کۆتاییدا ، هیوادارم که (یاسای پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان) بچێته 
			بواری جێبه‌جێکردنه‌وه و ، به ده‌ردی مادده‌ی(سه‌ت و چل)ی نه‌به‌ن.
 
 
			
			ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان 
			  
			  
			  |