یاوه‌ری
رێگه‌م به....
سازدانی
دیدار: چیمه‌ن شه‌ریف
ئه‌و هه‌رجاره‌ی جوانتر خۆی ده‌نوێنێ جا چ له ڕێگه‌ی کاره
هونه‌ریه‌کانی یاخود چالاکیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که ئێستا
گرنگی زۆرتر پێده‌دا، ئه‌وه‌تا له ژێر دروشمی گه‌ڕان به‌دوای
کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست. داریوش رێکه‌وتی ٢٩⁄٩⁄٢٠٠٨*هاته
له‌نده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت له سیمینارێکی پێنج
کاتژمێریی بۆ وریا کردنه‌وه‌ی
گه‌نجانی هه‌نده‌ران و دژوه‌ستان له ڕووی
گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دووچاری
هاتون که گرنگترینیان به‌کارهێنانی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان،
منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت،ته‌لاق و خۆکوشتنن.

داریوش
چیمه‌ن شه‌ریف
خوگرتن یا ئاڵووده‌بون به ماده بێهۆشکه‌ره‌کان
له جگه‌ره و کهول ده‌ستپێده‌کات و به
کۆکایین، هیرۆیین
و ئه‌سید تێپه‌رده‌بێ و به داخه‌وه‌ش به کۆمه‌ڵێک گرفتی ئاڵۆزی جه‌سته‌یی،
ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆتاییپێدێ.
سه‌رپه‌رشتی کردنی که‌سایه‌تیه‌کی وه‌کو داریوشی نازه‌نین له‌و کامپه‌ینه‌دا
کاریگه‌ری زۆری هه‌بوو و گوڕوتینێکی
بنیاتنه‌رانه‌ی دا ئاڵووده‌بووان
بۆ کۆششکردن بۆ پێش‌گرتن له‌و ده‌رده کوشه‌نده‌یه،
ئه‌و زۆر راستگۆیانه دان به ناشیرنیه‌کانی ماده‌ی بێهۆشکه‌ر
داده‌نێ که ڕۆژێ له ڕۆژان ژیانی خۆی داوه‌ته ده‌ستی.
به هاوکاری له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی پسپۆر و شاره‌زا له بواره‌کانی
سایکۆلۆجی، کۆمه‌ڵایه‌تی و پۆلیسیه‌وه
داریوش شه‌ش ساڵ زیاتره ڕێکخراوی "ئاینه" ی دامه‌زراندوه به مه‌به‌ستی
کۆمه‌ککردنی هاونیشتیمانیان و عاشقانی خۆی له سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ
به‌رانگژبوونه‌وه‌ی گرفته کۆمه‌لایه‌تی و
فه‌رهه‌نگیه‌کان.
پاش دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێکخراوه داریوش وه‌ک که‌سێکی خه‌مخۆری چالاک
پشتگیری خۆی به هه‌ردوو لایه‌نی مادیی
و مه‌عنه‌ویی به‌رده‌وام
نۆێ ده‌کاته‌وه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌دان سیمینار‌و کۆڕ
و کۆبوونه‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان
هه‌ر بۆنمونه ده‌ستکه‌وتی دواهه‌مین سیدی
که به ناوی (راهی) بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
به‌خشی که ئه‌و پێی وابوو ده‌ستکه‌وتی
زیاتری ده‌بوو ئه‌گه‌ر گرفتی کۆپیکردن نه‌با!!
گۆرانی راهی وه‌ک هه‌میشه یه‌کێکه له جوانترین گۆرانییه‌کان
و هه‌ڵگری په‌یامێکی به‌رزه.. ئه‌وه‌تا
میلادی کوڕی ده‌دوێنێ و ده‌ڵێ :
در تب و تاب رفتنم به فکر راهی شدنم
تو ای همیشه همسفر مرا شناختی تو اگر
نفس اگر امان نداد روی خوشی نشان نداد
رفت و دوباره برنگشت مرا دوباره جان نداد
دست و زبان من توباش نامه رسان من تو باش..
بگو حکایت مرا قێه هجرت مرا..
تو جان من باش و بگو...
به یاد من باش و بگو میلاد من باش و بگو
بگو که مپل من کسی به پای عشق سر نداد
از آن سوی آبی آب خبر نشد خبر نداد
دوای ته‌واوبوونی سیمیناره‌که له‌ناو
ریزی سه‌دان که‌س که چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی
واژۆکه‌یان ده‌کرد خۆشبه‌ختانه توانیم له
نزیکه‌وه بیبینم و وه‌ڵامی ئه‌و چه‌ند پرسیاره‌ی لێ وه‌رگرم:
رێکخراوی (ئاینه)
ده‌توانێت چ خزمه‌تێک بکات؟
ئه‌و رێکخراوه پێکهاتووه له چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک،که
هه‌ر یه‌کێکییان پسپۆرن له بواری جیاوازدا و هه‌ریه‌کێکییان ده‌توانن
کاریگه‌ری خۆیان دابنێن له‌سه‌ر بیر‌و تێگه‌یشتنی
تاکه‌کان له کۆمه‌ڵ. دووباره‌بوونه‌وه‌ی
ئه‌و کۆڕ و کۆبوونه‌وانه
گرنگی خۆی هه‌یه،بۆیه ئێمه چه‌ند بچینه ناو خه‌ڵک و په‌یامه‌که‌مان
ئاشکرا بکه‌ین ئه‌وه‌نده
هۆشیاری لای خه‌ڵک دروست ده‌بێ و له ئه‌نجامدا
تاک به ئاسانی ده‌سته‌مۆ ناکرێت. له‌وانه د.
حوسێن لاجوردی، د.دانش فروغی، د.ئیره‌ج
شه‌مسیان هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی
پۆلیسی رۆژئاوای له‌نده‌ن
عه‌لی دیزایی و که‌سایه‌تی تر له وڵاته
جیاجیاکاندا که سوپاسیان ده‌که‌م.
هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت کۆمه‌ڵگه بگۆرێت؟ چۆن؟
من به‌شێکم له خانه‌واده‌ی
هونه‌ری ئێرانی، کۆمه‌ڵ هه‌میشه ته‌ماشای هونه‌رمه‌ندان ده‌کا بۆیه
سروشتیه که هونه‌رمه‌ندان هه‌میشه له ریزی پێشه‌وه‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
که ئه‌وان ده‌توانن کاریگه‌ری خۆیان هه‌بێت به‌وه‌ی ده‌بێ ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ر
بن له ده‌رخستنی که‌موکوریه‌کان ده‌بێ خۆشه‌ویستی و یارمه‌تی ببه‌خشنه
نه‌وه‌ی نوێ که بڕوام وایه هه‌ریه‌کێک له
ئێمه ده‌بێ له‌وه بگات که ته‌نیا لێپرسراو نییه
له به‌رامبه‌ر ژیانی خۆی به‌ڵکو ده‌بێ هه‌ست به لێپرسینه‌وه بکات له‌به‌رامبه‌ر
کۆمه‌ڵ جا ئه‌و کۆمه‌ڵه له‌ناوه‌وه بێت یا په‌ڕاگه‌نده‌ی
ده‌ره‌وه، تاک نابێ چاوه‌رێی ئه‌وه بکات که‌سێک
بێت و پێی بڵی وا بکه
و وا مه‌که چاکسازی له‌وێوه ده‌ستپێده‌کات
که هه‌رکه‌سێک ده‌ردی خۆی بزانێ چییه و هه‌وڵی
پێش‌گرتن و چاره‌سه‌رکردنی بدات. مامۆستا با
بیر کاته‌وه چۆن چاکسازی بکات، دکتۆر له
بواری خۆیدا، خوێندکار و کرێکار هه‌ر که‌سێک
له بواری خۆیدا ئێمه ده‌بێ به‌ره‌نگاری ئه‌و ژیانه ببینه‌وه که
ناتوانین پێشبینی بکه‌ین!
تۆ که‌سێکی به ئومێدی یا نا؟ ئه‌گه‌ر ئا له
کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟
بلێم چی؟ نامه‌وێ نا‌ئومێد بم!
ده‌بێ به‌رده‌وام هزر دروست که‌ین،
هزری جوان، هه‌ستی جوان..
تا بتوانین عاشق بین تا بتوانین خۆشبویسترێین به‌و شێوه‌یه ده‌توانین
بێ ئومێد نه‌بین ،بزانه بێدینبوون،
بێ‌به‌زه‌یی و درۆکردن چۆن به‌سه‌رماندا
رژایه....بۆیه وه‌ک برخت ده‌ڵێ: با نه‌عله‌ت له‌دره‌ختی گۆج نهکه‌ین
با ره‌گه ناهه‌مواره‌کان له ڕیشه‌وه ده‌ربهێنین و زه‌مینی ناهه‌موار
خۆش بکه‌ین..ده‌زانم ئه‌وه کارێکی زۆر گرانه به‌ڵام ده‌بێ
کۆشش‌بکه‌ین .
له سیمیناره‌که‌دا باسی له خاڵێکی زۆر گرنگ کرد ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی
ئامار بوو ئه‌و ده‌یگوت:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له ڕه‌وتی جیهانگه‌ریی
به‌دوانه‌که‌وین ئه‌وا ده‌بێ زۆر گرنگی به ئامار بده‌ین چونکه ئه‌گه‌ر
به ئامار قسه‌ت کرد ئه‌وا که‌س ناتوانێت
بۆچوونه‌کانت
ره‌تبکاته‌وه.. به‌مه ده‌توانیت
مافی خۆت بپارێزیت. ئه‌و
سه‌رده‌مه تێپه‌ری که به هه‌ڕه‌مه‌یی
و بێبه‌ڵگه داوای ماف بکه‌یت بۆیه ده‌بێ
فێر بین چۆن به ئامار کاره‌کانمان لێکده‌ینه‌وه.
هیچ له‌و کچانه‌ی کۆڵانه‌که‌مان زه‌وقیان به داریوش نه‌ده‌هات ئه‌وان
خولیای (راغب و تاتلیساس)
بوون که بۆمن مایه‌ی سه‌رله‌قاندن بوو! ئه‌وه‌یان
به چاو داده‌دامه‌وه که داریوش کابرایه‌کی ده‌رمانخۆره هه‌میشه
لێێان ده‌پرسیم بۆ ئه‌وه‌نده گوێی لێدههگری؟
به‌ڕاستی به دزیه‌وه ئه‌و پرسیاره ی ئه‌وانم له خۆشم ده‌کرد!
زۆریش عه‌وداڵی وه‌ڵامێکی ڕوون بووم
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابی نه ئه‌و
کچانه‌ی براده‌رم له سه‌رسامیی من
گه‌یشتن بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده و نه منیش گه‌یشتمه وه‌ڵامێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه
چون من هه‌میشه پێم وایه که که‌سایه‌تی هه‌ر هونه‌رکارێک ده‌بێ و
پێویسته له هونه‌ره‌که‌ی جوانتر و به‌رزتر
بێت چونکه ته‌نیا ئه‌و کاته مرۆ ده‌بێته هونه‌رمه‌ند کاتێک له‌ناو
هه‌ر هه‌موو
هه‌ڵسوکه‌وته مرۆییه‌کانی
مرۆڤبوون ده‌توێته‌وه به
واتای ئه‌وه‌ی مرۆڤ یه‌که‌مجار ده‌بێ مرۆڤ
بێت ئینجا بۆی هه‌یه ده‌ست بۆ کاری هونه‌ری ببات!! به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
رایه‌ی که ده‌ڵێ که‌سایه‌تی گرنگ نییه،
گرنگ ئاستی هونه‌ره‌که‌یه‌تی!! به‌ڵام نازانم بۆچی نه‌متوانیوه ئه‌و
بۆچوونه‌ی خۆم له که‌سایه‌تی داریوش ببینمه‌وه
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز نه‌متوانیوه بڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ی
داریوش که‌سێکی ئاڵووده‌یه که‌واته نابێ
گوێی لێبگرم به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه هه‌ستم کردوه ئه‌و که‌سێکی
جیاوازه له‌وانیدی بۆیه تا ئێستاش به که‌سێکی
ناوازه‌ی داده‌نێم به‌ڵگه‌شم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی خواره‌وه‌یه:
دانپێدانان و
بڕیاردان دوو
کاری زۆر زه‌حمه‌تن چۆن توانیت خۆت له‌و ڕێیانه بده‌ی؟
کۆشام له‌گه‌ڵ
خۆم راست بم چیدی درۆ له‌گه‌ڵ خۆم نه‌که‌م، دانم به شکستی خۆم هێنا،
له‌ژێرپه‌رده‌ی له‌خۆباییبوونی درۆزنانه
خۆم نه‌شارده‌وه ئینجا توانیم ئه‌و بریاره بده‌م بۆیه ئه‌و کاته‌ی
که رازیبووم دان به‌وه دابنێم که شکستم
هێنا له به‌رامبه‌ر ماده بێهۆشکه‌ره‌کان زانیم که ئیدی رێگه‌یه‌کی
ترم له‌پێش نییه،ئاڵووده‌بوون
ژیانی منی کۆنترۆل کردبوو ..من ده‌مزانی
ئاسته‌مه به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌بوو من
سۆربووم له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی بریارێک بده‌م که چاره‌نووسی منی
له‌ده‌ست بوو.
یا ده‌ڵێ: هه‌ڵسوکه‌وته باشه مرۆییه‌کان
که له سه‌رده‌می ئاڵووده‌ییم له ده‌ستم
دابوو کۆششمکرد
به‌ده‌ستیان بهێنمه‌وه.. باشه چۆن ده‌کرێ بڵێین ئه‌و مرۆڤه که‌سێکی
جیاواز نییه؟ چۆن ده‌توانی رێز له‌و
جه‌ربه‌زه‌ییه نه‌گری؟ ئه‌دی ئه‌وه
نییه شته ناحه‌زه‌کان له ژیانی خۆی ده‌ربه‌دهرده‌کا
و مانایه‌کی جوان به به‌ر ژیان ده‌کا!؟
جاران ئه‌و دروشمی خه‌بات و شۆرش بوو
له دژی ده‌سه‌ڵاتی زه‌بروزه‌نگ له‌ده‌ره‌وه‌ی خود
ئێستاش خه‌ریکی شۆرشێکه له دژی خود..خودێکی نابووت
و نه‌خۆش که کاریگه‌ری زۆر کوشه‌نده‌تره له توند‌و تیژی ده‌سه‌ڵات.
وه‌ک دوا قسه‌شی سڵاوی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵکی
کورد کرد‌و گوتی:
( من زۆر ئه‌وانم خۆش ده‌وێ و رێزیان ده‌گرم).
* له‌به‌ر
گرفتی کۆمپیوته‌ر نه‌متوانی له‌کاتی خۆیدا
بڵاویکه‌مه‌وه.
له‌نده‌ن
5/11/2008
nastrann@gmail.com
|