١٢\٥\٢٠١٠
یاخییبوون.

سیروان
بابه‌عه‌لی
ئای چه‌ند نه‌مامێکی
سرک بوو !
ئێره پنتی ده‌ستپێکی بوو
لێره پنتی کۆتایی،
رێگه‌که‌ی راسته‌ڕێیه‌ک بوو
راسته‌هێڵێکی ئاسایی
نێزیک نێزیک تا دوایی؛
لێره هه‌ر له راکشاندا،
که‌سک‌و ملئه‌ستوور ده‌کراو
وه‌کو نیشان
گه‌ڵای پان پان،
ده‌درا له سنگ‌و سه‌رشانی‌و
ده‌کرا به کوێخای دارستان؛
ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی بۆی دانران،
فه‌رمان له ده‌وه‌ن وه‌ربگرێ‌و
جارجاریش وه‌ک بزه‌ڵه‌به‌راز
تێر خه‌نیی بێت به لیتاوی ده‌می دره‌خته گه‌وره‌کان ...
ئای چه‌ند نه‌مامێکی سرک بوو !
ئه‌و له‌مێژبوو، خه‌ونی به‌وه‌وه ده‌بینیی
به خوازی خۆی،
سێوی ئه‌هریمه‌نی ئاوه‌ز
بکات به خۆراکی گیان‌و
ده‌رباز بێت بۆی؛
ئه‌و به‌هاره به‌نه‌فره‌تکاو
به‌دوای گه‌ڵا زه‌رده‌کاندا، به پێی په‌تیی،
رێی ده‌شت‌و رووته‌نیی ته‌یکا؛
ئه‌و نه‌یده‌ویست
ته‌نها ئه‌و کاته به‌هه‌ست بێت،
که ناچاره،
قوتووی که‌سکی هه‌ڵپچڕاوی
سه‌ری نه‌مامی کوژراوی
کۆنه‌هاوڕێی له نێو‌ده‌ست بێت؛
ئه‌و نه‌یده‌ویست
ته‌نها ئه‌و کاته به‌هه‌ست بێت،
که ده‌ترسێت نۆره‌ی خۆی بێت...
ئای چه‌ند نه‌مامێکی سرک بوو !
حه‌زی ده‌کرد،
ته‌نها چڵه‌چیلکه‌یه‌ک بێ‌و
به پێوه بێ؛
سێبه‌رێکی باریک باریک وه‌ک ده‌زوو بێ‌و
له سه‌رزه‌مینێکی دێمدا،
تووله‌نه‌مامێکی تینوو
تووله‌نه‌مامێکی برسیی
تووله‌نه‌مامێکی کون کون وه‌کو شمشاڵ
له سێبه‌ریا هه‌ڵاژێت‌و وه‌نه‌وزی بێ !
ماڵپه‌ڕی سیروان
بابه‌عه‌لی
|