تـــــۆبه هه‌نسکه‌کانی خۆته‌وه‌و.. منيش به مشتێکی توڕه..گوڵدانی حه‌سره‌ت..ده‌شکێنم ئاوێنه‌ی به‌خت به تيله‌ی چاوێک.. ووردو خاش ده‌که‌م . هه‌ربه‌و ڕۆحه‌ناسکه‌ی تۆوه..ده‌نازم شمشێرێک له به‌رائه‌تی تۆ،هه‌ڵده‌گرم به‌مۆمی چاوه‌کانته‌وه.. به‌نێوشــه‌وه قه‌ترانيه‌کاندا.. به کۆڵانه‌کانی گۆماوی خوێندا.. به‌سه‌ردارو په‌ردووی..ئابڕودا ، تێده‌په‌ڕم ده‌ستم ئه‌ده‌مه ده‌ستی (بـــــــــــا ) ياخــی تر له‌بــا سنگم له به‌رديش ده‌نێم. له‌سوتماک..له کڵپه چاو سووره‌کانيش..ناترسم به‌فرمێسکه ته‌ڕه‌کانی تۆ.. سوێندم خواردووه .. که ته‌ڕترن له‌باران.. ................................. به بۆنخۆشــیی جوانی تۆ.. که بۆنی ده‌گاته بن چڵه قورسه‌کانی سێ‌و.. گوڵه هه‌ناره‌کان ڕه‌نگ ده‌که‌يت و.. له‌زه‌رده‌ی سنگت..ليمۆکان زه‌ردو..مزرو.. تـــه‌ڕ ده‌که‌ی. گوڵه هێرۆکان..ئيره‌يی ...به‌ڕه‌نگی چاوه‌کانت ده‌به‌ن. من که ڕۆحم به(بــــا) ده‌به‌خشـــم له تريفه‌ی کانيه‌کان..له‌خوڕه‌ی چه‌م، له‌نازی ڕوبارده‌نگی تۆهه‌ڵده‌گرم. که‌ده‌بمه بارانيش..تۆ..ته‌ڕ ته‌ڕم ده‌که‌يت و.. ئينسانێک له‌په‌ریی.. وه‌ک هه‌ڵۆيه‌کی سه‌رشانم توڕه تر..ياخی تر له باو ته‌ڕتر له باران.. هه موو په‌نجه‌ره‌کانی شيعر ده‌شکێنم که‌س وه‌ک با... خۆڵ ناکاته نێو چاوه کوێره‌کانی ئيره‌ييه‌وه که‌س وه‌ک باران دونيا له‌تاوانه‌کانی ناشواته‌وه هه‌موو ئاوێنه ته‌ڵخه‌کان وردوخاش ده‌کــه‌م وه‌ک با.. کۆڵانه‌کان خه‌به‌ر ده‌که‌مه‌وه وه‌ک باران.. دره‌خت وچيمه‌ن وشه‌قام و په‌نجه‌ره‌کانيش.. ته‌ڕ ده‌کــه‌م . پياوه‌کان له‌نیو کتێبه‌کاندا ده‌خوسێنم مره‌که‌بی سورو ڕه‌ش و شين..تێکه‌ڵ ده‌که‌م. حه‌رفه گه‌وجه‌کان ئه‌ده‌م به‌ده‌م ئــــــاوه‌وه لاپه‌ڕه‌ی سوره‌تی پياوه‌کان.. ئــــــه‌ده‌م بـــــــه‌ده‌م بــــــــــــــــــــــــــاوه . ******************************
|