11ی سه‌پتێمبه‌ر هه‌لگێڕو وه‌رگێڕێکی زۆری به سه‌ر ئێستای مرۆڤایه‌تی هێناوه‌و هێشتا زۆریشی به‌به‌روه‌ماوه .
مه‌هدی کاوانی
ئیمڕۆ شه‌ش ساڵ(11/09/2001) به سه‌ر کاره‌ساتی 11ی سه‌پتێمبه‌ر تێ ده‌په‌ڕی و ساڵ به دوای ساڵیش کارتێ کردنه‌کانی خۆی به سه‌ر نه‌زمی جیهانی دووباره ده‌کاته‌وه . ئه‌وه‌تا ئوسامه بن لادن له یاد کردنه‌وه‌ی ئه‌و بیره‌وه‌ریه‌و شانازی پێکردنی دووباره خۆی له شریتێکی وێنه‌گیراو به‌ده‌ر ده‌خاو ئه‌و 19 که‌سه‌ی که به‌شدار بوون له کاره‌ساته‌که به شه‌هیدی ئیسلامیان ده‌داته قه‌له‌م و له لایه‌کی تریشه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج ده‌بلیوو بۆش ده‌یه‌وێت ئه‌و شریته‌ی ئوسامه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی وه‌به‌ربێنێ به تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌له‌فی عیڕاق و ئه‌فگانستان و ئه‌وه بڵێ که قاعیده ئێستاشی له گه‌ڵ دابێ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه له سه‌ر ئاسایشی ئه‌مه‌ریکاو ده‌بێ ئێمه هه‌موو توانای خۆمان به‌کاربێنین بۆ له‌ناو بردنیان و دیموکراته‌کانیش ده‌ڵێن له لایه‌که‌وه ئه‌و شریته ته‌نیا خۆ به‌ده‌رخستنی ڕاگه‌یاندنه‌و هیچی تر ،له لایه‌کیتریش ده‌ڵێن که 11ی سه‌پتێمبه‌ر ڕووی دا قاعیده له عیڕاق نه‌بوون و که په‌یداش بووینه له به‌ر که‌م و کورتی سه‌رۆک بۆش و بێتواناییه‌وه‌یه. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر له کوشندیی و مه‌ترسی ڕووداوه‌ه‌که بکۆڵینه‌وه زۆر زۆر له خوار کاره‌ساتی هیرۆشیماو ناکازاکی و قه‌تلوعامی ئه‌رمه‌نیه‌کان و هۆلۆکۆستی یه‌هودیه‌کان وژه‌هری کیمیاو ئه‌نفال و گۆڕه به کۆمه‌ڵیه‌کانی کورده‌کانه‌وه بێت . به‌ڵام شوێنی ڕووداوه‌که‌و سه‌نگی ئه‌و وڵاته‌ی که کاره‌ساته‌که‌ی سه‌پتێمبه‌ر گرتیه‌وه زیاتر ده‌که‌وێته ناو باس و خواسه‌کان . پێش 11ی سه‌پتێمبه‌ر سه‌رده‌م سه‌رده‌می نه‌مانی شه‌ڕی سارد‌و داڕمانی بلۆکی سوسیالیستی یان به‌ناو سوسیالیستی و تاک جه‌مسه‌ری ئه‌مه‌ریکی بوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان . سه‌رده‌مێک بوو سۆڤیه‌تی پێشوو وێڕای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌و نابووت بوونی که‌وتبوه ناو باری سه‌ختی قه‌رزو قه‌رزاری،له سایه‌یا نه‌ک نه‌ی ده‌توانی سه‌ری خۆی بوخرێنێ، به‌لکو له کێشه‌جیهانیه‌کانیش تا زۆر ڕاده به‌ته‌واوه‌تی هه‌لپه‌سێردرابوو . له‌مێژ نه‌بوو عه‌بدولا ئۆجه‌لانی سه‌رکرده‌ی دیاری بزاڤی نیشتمانی کورد له ڕێگای هه‌وڵگری ئه‌مه‌ریکیی و ئیسڕایلی ڕفێندراو ته‌سمیل به تورکه‌کان کراو له ڕێگایه‌وه تارماییه‌کی ڕه‌ش به سه‌ر هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان داهات . هاوکات کوردی باشوور له ناو گه‌رمه‌ی شه‌ره‌ناوخۆیه‌کان و له‌تکردنی ده‌سه‌ڵات و کۆڕه‌وی کۆچ کردن به‌ره‌و هه‌نده‌ران بوون . له‌مێژ نه‌بوو یوگسلاڤیا وێران کرابوو و خه‌ریکی ئه‌وه‌بوون که به دوایه‌وه به ته‌واوه‌تی هه‌ڵی وه‌شێننه‌وه . به‌ڕاستی ئه‌و سه‌رده‌می نه‌ک کامپی سۆڤیه‌ت و دار‌و ده‌سته‌کانیان له وڵاتانی تر به جارێ تۆقیبوون له ترسی ئه‌و ڕه‌شه بایه‌و ڕاماڵینیان ، ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و یابانیش مه‌ترسی لێیان نیشتبۆوه که مه‌دی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وانیش بگرێته‌وه . به‌ڵێ 11ی سه‌پتێمبه‌ر له‌و ئان و ساتاندا کاری خۆی کرد . به‌ڕاستی کاره‌ساتێکی وه‌ها له ناو جه‌رگه‌ی به‌هێزترین وڵاتی جیهان و له ماڵێانه‌وه که ده‌کاته سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی به‌و دوو یان سێ ته‌لاره هه‌ره به‌رزه‌یان که یه‌کێکیان 106 قات بوو ،له گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بکرێن ؛ به‌ڕاست کاره‌سات بوو و خه‌لک هه‌رچه‌ندی لێکی ده‌دایه‌وه نه‌ی ده‌توانێ قه‌ناعه‌ت به خۆی بێنێ که ئه‌مه کارێک بێت له لایه‌ن مرۆڤه‌کانه‌وه ئه‌نجام درابێ . ئێستاش له گه‌ڵ دابێ خه‌لکانێکی زۆر هه‌نه بۆ کاری ئیلاهی ده‌یگێڕنه‌وه . ده‌زگای فه‌ڕمی ئه‌مه‌ریکی و تا زۆر ڕاده جیهانیش ، قاعیده‌و ئوسامه بن لادن و ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری تاوانبار ده‌که‌ن که له پشت ئه‌و ڕووداوه بن . به‌ڵام هه‌شن و که‌میش نینه ئه‌وانه‌ی وا بیر ده‌که‌نه‌وه که بڵێن کاری ژێراو ژێری ئه‌مه‌ریکیه‌کان و ئیسڕایلیه‌کانیشی پێوه‌یه تا وه‌کو بکه‌نه بیانگۆ به ناوی له ناو بردنی کاری تیڕۆڕستی و تۆڕی قاعیده، به دوایه‌وه خۆیان بگه‌یننه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌نده‌ک هه‌لگێڕو وه‌رگێڕی تیا بکه‌ن تا وه‌کو به ته‌واوه‌تی کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچه نه‌وتیه‌و ستراتیجیه بکه‌ن . ئێستاش که ڕژێمی تاڵیبانی ئه‌فگانستان و سه‌دامی عیڕاق نه‌ماوه‌و ئه‌و دوو وڵاته له‌ناو بازنه‌ی کۆنتڕۆڵی ئه‌مه‌ریکی دانه وپاشکشه‌شیان به هێزه‌کانی سوریا کرد و ناچاریان کردن که له لوبنان بکشێنه‌وه، به‌ڵام ئێستاکه به دانپیانانی ئه‌مه‌ریکا ،قاعیده زۆر له 11ی سه‌پتێمبه‌ر به‌هێز تره ، کاری خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی تیڕۆڕستی جگه له عیڕاق و ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستای ئیسڕایل که هه‌ر کاره‌ساته ،به‌لکو هه‌موو کون و قوژبنێکی جیهانی گرتۆته‌وه‌و خۆته‌قینه‌وه‌کان 50به‌رامبه‌ر به زیاتریشه‌وه ئه‌گه‌ر به‌راورد بکه‌ی له گه‌ڵ کاته‌کانی پێش 11ی سه‌پتێمبه‌ر ،زیادی کردووه . ئه‌مه‌ریکا ڕاسته توانی ئه‌فگانستان و ئیراق به ماوه‌یه‌کی کورت بیخاته ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی ،به‌ڵام به دانپیانانی خۆیانه‌وه ، پێیانه‌وه تووشی وه‌ڕته هاتوون و خوا خوای ئه‌وه‌یانه جۆره کاردانه‌وه‌یه‌کی وه‌ها بکه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بێ به ڕوو سوری له ناو باره‌که ده‌رچن . ڕژێمی تورکی ئێستا ڕاسته له گه‌ڵ جۆری قاعیده‌و ئێران تێک ناکاته‌وه، به‌ڵام چۆنی لێک ده‌یته‌وه ڕژێمێکی ئیسلامینه‌و کۆتایه‌که‌شیان دیار نیه ،له ڕێگه‌یه‌وه نه‌ک ئه‌مه‌ریکا به‌لکو ئه‌وروپاو ڕووسیاو چینیش به حیسابی جیا له جاران مامه‌له‌ی له گه‌ڵ دا ده‌که‌ن و هه‌میشه ترسی ئه‌وه‌ش له دڵیان نیشتۆته‌وه نه‌وه‌کا ئه‌وانیش له دوا جاردا به ته‌واوه‌تی به لای دین دا بشه‌کێنه‌وه و کاری وه‌هاش بۆ ئه‌وان به‌ره‌و دواوه چوون ده‌گه‌یه‌نێ . پاکستان که به‌هێزترین بنکه‌ی ئه‌مه‌ریکا بوو . له شه‌ڕی ساردیش ڕۆژئاوا حیسابی تورکیا‌و ئێرانی سه‌رده‌می شایان بۆ ده‌کرد . ئه‌وان وێڕای کوده‌تای سه‌ربازی به سه‌ر نه‌واز شه‌ریف و پێشتریش لادانی چه‌ند جاری به‌نه‌زیر بۆتۆی سه‌رۆکی پارتی گه‌لی پاکستان که پارتێکی مه‌ده‌نی و عه‌لمانی بوون ، که‌چی ئێستاکه له لایه‌که‌وه پاکستان له ناو دین غه‌رق بووه‌و به کاری تیڕۆڕستی و خۆ پیشان دان و خۆ ڕێک خستنه‌وه‌ی دینی وا خه‌رکه هه‌ناسه له به‌ر حکومه‌ته عه‌سکه‌ریه‌که‌ی (به‌روێز موشه‌ڕه‌ف)ده‌بڕن و هێزه‌کانی قاعیده‌ش ده ئه‌وه‌نده‌ی جاران له ناویان به‌هێزتر بووه‌و نه‌یاره کۆنه‌کانیشیان له بابه‌ت به‌نه‌زیر بۆتۆ و نه‌واز شه‌ریف ئیمڕۆ یان سبه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و گه‌له کۆمه‌کی سیاسی و وه‌رگرتنی ده‌سه‌لات له سه‌ر حکومه‌ته عه‌سکه‌ریه‌که زیاتر ده‌بێت . لوبنان و ته‌قسیمی سیاسی و سه‌ربازی و حوکم ڕانیان ڕاسته هێشتا به ته‌واوه‌تی به فه‌ڕمی نیه به‌ڵام هه‌ریه‌که‌یان له جیهانێک ده‌ژین . ساڵ پار ئیسڕایل به‌و هه‌موو به‌هێزه‌ی خۆی له سه‌رده‌ستی حیزب‌و لا شکستی هێنا یان ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بێ نه‌ی توانی به سه‌ریان دا زاڵ بێت . به حیساباتی ئێمه‌و زۆرێکی تری سیاسه‌ت مه‌داران وه‌ها مه‌زنده ده‌کرا که له پاش عیراق ده‌بێ ئێران و سوریه ڕێزبه‌ندی بکه‌ن کاخوانه‌کینێ که‌نگی ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌وانیش ده‌قه‌ومێنێ و ده‌یان ڕووخێنێ . هه‌نده‌ک جار سعودیه‌و مسریش به‌ر لافاوی ئیحتمالی هێرش بردن بۆ سه‌رایان یان گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له ناویان خۆی گه‌یاندبووه ناو ڕاگه‌یاندنی زۆر شوێنه‌وه.که‌چی ده‌بینین ئێران دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر به قوه‌ت بووه‌و ئه‌ویشه ئێستا به‌رد له ماڵی ئه‌مه‌ریکیه‌کان له عیڕا ق و لوبنان و هه‌تا فه‌له‌ستین و ئیسڕایلیش ده‌گرێ و سووریاش له گه‌ل ئه‌و هه‌موو داوایانه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری و نادیموکراتی ڕژێمیان و پێشێلکردنی یاسا‌و به یه‌کێکیش له مۆلگه‌کانی تیڕۆڕستی حیساب ده‌کرێ ، لوبنانیشیان پێ به‌چی هێشت که‌چی نه‌فه‌سی له ڕێگای حیزب‌و لاو ڕێکخراوه تیڕۆڕیستیه‌کانی عیڕاق ڕۆژبه‌ڕۆژ درێژ تر ده‌بێ . له ناو فه‌له‌ستینیه‌کانیش بینیمان که حه‌ماس هه‌لبژاردنی له فه‌تح برده‌وه‌و پاشانیش له هه‌رێمی غه‌زه کوده‌تای سه‌ربازی به سه‌ر فه‌تح کرد . ده‌بێ ئاگاشمان له ئیخوانی موسلمین هه‌بێت که له میسر‌و ئوردن له گه‌شه‌کردن دانه . له میسر به گه‌مه‌ی هه‌لبژاردنی دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر زۆر چوونه پێشه‌وه . ده‌نگ و باسه‌کانی ئێستاش له ئوردن ئه‌وه نیشان ده‌دا که مه‌ترسی گه‌شه‌کردنی ئیخوان له‌و کات وساتانه‌دا مه‌ترسیه‌کی گه‌وره بۆ ده‌اسه‌ڵاتدارانی ئوردن دروست ده‌که‌ن . ته‌قینه‌وه‌و کاری تیڕۆڕستی دینی له مه‌غریب و جه‌زایر ده‌بینین ڕۆژبه‌ڕۆژ له زیادموون دایه . ئه‌گه‌ر له مه‌ڕ ته‌قینه‌وه‌خۆ کاژیه‌کانیش ته‌ماشای به‌شه‌کانی تری جیهان بکه‌ین ده‌بینین له به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌ناساو ئه‌سپانیاو وڵاتی تری ئه‌وروپیش به‌شی دیاری کراوی خۆیان به‌رکه‌وتووه . ئه‌نده‌نۆسیاو تورکیا‌و پاکستان و زۆر وڵاتانی تری ئیسلامیش هه‌ر یه‌که‌یان به قه‌واره‌یه‌که‌وه به‌شی جموجۆلی کاری تیڕۆڕستی و خۆ ته‌قاندنه‌وه‌یان به‌ر که‌وتووه . له ده‌ره‌وه‌ی تیڕۆڕستی ئیسلامیش ،ئه‌مه‌ریکا له سه‌ر ئاستی جیهان پاش 11ی سه‌پتێمبه‌ر هه‌نده‌ک پاشه کشه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه به تایبه‌تی له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی . له بواری ئابووریش به‌س خه‌رجیاتی ئه‌مه‌ریکا له عیڕاق و ئه‌فگانستان له نیو ترلیۆن دۆلار تێپه‌ڕێوه . ئه‌وه جگه له زیانی مرۆیی که له سه‌رووی پێنج هه‌زار کوژراویان له‌و دوو وڵاته هه‌یه.له بواری ڕێژه‌ی گه‌شه‌کردنی ساڵانه‌شیان زۆر له خوار پێش 11ی سه‌پتێمبه‌ره‌و دۆلاریش له سه‌ر ئاستی جیهانی 30-35%ی به‌هاکه‌ی هاتۆته خواره‌وه . که‌شتی گه‌لی ئه‌مه‌ریکیش بۆ ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی که‌نداوی هرمز به‌ڕێوه‌یه و له ڕێگایه‌وه ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی هه‌ر شه‌ڕێکی سه‌ربازی تر ببیته‌وه‌و له گه‌ڵ ئێران، یان ئیسڕایل له گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان له ڕێگایانه‌وه خه‌رجیاتی ئه‌مه‌ریکی جگه له زیانه‌کانی تر دوو ئه‌وه‌نده‌ی جاران زیاد ده‌کات . له ڕووی نه‌یاره به هێزه‌کانیشیه‌وه به تایبتی ڕووسیاو چین هه‌ستانه‌وه پێیانه‌وه دیاره . ڕووسه‌کان توانیان قه‌رزه‌کانیان بده‌نه‌وه‌و له بواری ئابووریش پێشکه‌وتنی به‌ر چاو له پاش 11ی سه‌پتێمبه‌ره‌وه به خۆوه ببینن . ئه‌وان له ڕێگه‌ی به به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، توانیان سیوله‌یه‌کی نه‌قدی باشیان ده‌ست بکه‌وی و هه‌ندێ له برینه کانی داڕمانه‌که‌یان پێ پڕکه‌نه‌وه ئه‌وه جگه له‌و چه‌ک فرۆشتنه جیهانیه فراوانیه‌ی ئه‌وان بۆ ئێران و زۆر وڵاتانی عه‌ره‌بی وه جیهانی . چینێش له پێش هه‌موو جیهانه له گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی ئابووریان . ئه‌وروپاش پاش 11ی سه‌پتێمبه‌ر ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌رز بوونه‌وه‌ه‌ی نرخی یۆڕۆ بکه‌ین له چاو دۆلار ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و هه‌قه‌یان پی بده‌ین که له ڕووی ئابووری له‌و ماوه‌یه‌دا له ئه‌مه‌ریکیه‌کان زیاتر گه‌شه‌یان کردووه . دیسان هه‌نگاوه‌کانی زیاد بوونی قه‌واره‌ی ئه‌وروپا که بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاش درێژ بووه‌ته‌وه هه‌ر هه‌مووی دوای 11ی سه‌پتێمبه‌ره‌وه بوون . له ترسی دابه‌زینی به‌رده‌وامی دۆلار، زۆر وڵاتانی جیهان هه‌نه به تایبه‌تی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی له سه‌ین و به‌ینی ئه‌وه دانه که یۆڕۆ له جیاتی دۆلار له ده‌ست نیشان کردنی نرخه‌کان به‌کار بهێنن . ئه‌و هه‌لگێڕو وه‌رگێڕه‌ی11 ی سه‌پتێمبه‌ر به سه‌ر ئه‌مه‌ریکیه‌کانی کرد ،ئۆ ئه‌وانن له ڕێگه‌ی ئه‌و بنکه ئابووریه هه‌ره به‌هێزه‌یان توانیویانه خۆی بۆ ڕاگرن ئه‌گه‌ر وڵاتی تر بوایه‌و وای به‌سه‌ر هاتبایه هه‌ره‌سی به‌ر ده‌که‌وت ڕه‌نگه ئاماژه‌کان ڕه‌شبینی لێ بکه‌وێته‌وه‌و ، به‌ڵام من به‌و مه‌به‌سته سه‌یری جیهان ده‌که‌م و ئه‌وه ده‌ڵێم ئه‌لقه‌ی یه‌که‌می سیسته‌می نوێی جیهانی له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات ده‌استی پێ کرد‌و و ئه‌لقه دووه‌مه‌که‌ی 11ی سه‌پتێمبه‌رو سێیه‌میش وا به سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌یه‌و زنجیره‌کانی به‌ره‌و دوایه‌وه‌شی دیار نیه ڕوو له کوێ ده‌کات . گرنگ ئه‌وه‌یه جیهان به تێکڕا له نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو پێگوازه‌ی خۆی کردووه‌و تا به‌ته‌واوه‌تیش نه‌مه‌یته‌وه ،ڕاناوه‌ستێ . که‌سیش تا ئێستا سه‌ره‌ده‌ری به‌ته‌واوه‌تی له‌و گۆڕانه خێرایانه نه‌کردووه کاخوانه‌کێ کێ سوود مه‌ند ده‌بی کێ زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێ . کاتێ ئه‌مه‌ریکیه‌کان سه‌مایان بۆ هه‌ره‌سی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرد کاره‌ساتی 11ی سه‌پتیمبه‌رو شه‌ڕی عیڕاق و ئه‌فگانستانیان به‌سه‌ردا ڕوویدا . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای دلخۆشیه له سه‌ر ئاستی جیهان وێڕای کاره‌ساتی هه‌موو شه‌ڕه‌کان و دیارده ناله‌باره سروشتیه‌کان و نه‌خۆشیه ترسناکه‌کان و زۆر دیارده‌ی ناله‌باری تر که‌چی ڕێچکه‌ی گه‌شه‌کردن و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی جیهانی له ڕووه پۆزه‌تیڤه‌که‌ی له‌وانه له هه‌موویان سه‌نگین تر بووه . مرۆڤ وێڕای کاره‌ساته‌کان ، له داهێنان و به‌ره‌و پێشچوون نه‌وه‌ستاوه. بۆیه به قه‌ناعوه‌تی خۆم ئه‌و پیگوازه نوێیه‌ی جیهانیش وێڕای کاره‌ساته مه‌ترسی داره‌کانی به‌ڵام به‌دیه‌وه‌که‌ی تر هه‌م دیسان مرۆڤ به سه‌رکه‌وتوانه‌و پێنانه قۆناغێکی مرۆڤایه‌تی له پێشتر ده‌چێته پێشه‌وه. 11/09/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|