یه‌کێک له
خێروبیره‌کانی گه‌نده‌لیی پاراستنی یه‌کڕیزیی
هاوپه‌یمانه‌کانه!

مسته‌فا رابه‌ر
له چه‌ند رۆژی رابردودا کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان 41 قه‌واره‌ی
سیاسی په‌سه‌ند کرد تاوه‌کو به‌شداربن له‌هه‌ڵبژاردنی خولی سێهه‌می
په‌رله‌مانی کوردستان. سه‌رۆکی هه‌رێم کاک مه‌سعود بارزانی رۆژی ٢٥/
ته‌موزی ٢٠٠٩ بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ست نیشان
کرد.
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژادن و وورده هه‌ره‌شه له‌سه‌ر روبه‌ری رۆژنامه‌و
سایته‌کان ده‌ستی پێکردوه بۆ نمونه رێزدار سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی
سه‌رکردایه‌تی ی ن ک دان به‌وه‌دا ئه‌نێت که هه‌مو لایه‌ک له حیزبایه‌تی
و حوکمڕانی که‌م و زۆر هه‌ڵه‌یان کردوه ده‌ڵێ که‌سێک نییه بتوانێت
بڵێت که‌واکه‌ی من سپییه‌و هیچ په‌ڵه‌ی ره‌شی پێوه نییه که‌واکه‌ی
هه‌مومان تاک و ته‌را په‌ڵه‌ی پێوه‌یه هه‌روه‌ها دوکتۆر که‌مال
فوئادیش ده‌لێ: ئه‌ندامی یه‌کێتی ده‌بێ یه‌کێتی بێت ، نه‌ک له‌سه‌ر
یه‌کێتی بژی و که‌چی ده‌نگی به‌ده‌ست لایه‌نی تره‌وه بێت . له‌لایه‌کی
تره‌وه ماڵپه‌ری چاکنیوز ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی هه‌لبژاردوه باسی ئه‌وه
بکات گوایه له دادگای تاوانه‌کانی سوید له لایه‌ن چه‌ند ڕێکخراوێکی
کوردستانی رۆژهه‌ڵات له سه‌ر کوشتنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبی
دیموکرات کۆمه‌له ده‌عوایه‌ک تۆمارکراوه بۆ ده‌ست گیرکردنی کاکه حه‌مه‌ی
حاجی مه‌حمودی گوڵه‌خانه ، هه‌روه‌ها بۆ ته‌مێکردنی رێزدار قادر عه‌زیز
باڵێکیان لێکرده‌وه حیزبه‌که‌یان لێ سه‌قه‌ت کرد بێگومان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش
هه‌یه له‌کاتی هه‌ڵبژاردن توند‌و تیژی روبدات ئه‌گه‌ر هێزه‌کی ده‌ره‌کی
سه‌رپه‌رشتیان نه‌کات چونکه لایه‌نه هێزداره‌کان هێشتا ڕانه‌هاتون
له‌هه‌ڵبژاردن دۆران قه‌بوڵ بکه‌ن.
ئامۆزایه‌کی رێزدار مه‌سعود بارزانی به‌ناوی دوکتۆر عه‌بدولمسوه‌ر کوڕی
شه‌هید شێخ سلێمان که ده‌ر‌چوی کولێژی پۆلیسی به‌غدای ساڵه‌کانی حه‌فتایه
که‌سایه‌تیه‌کی ژیر‌و خاوه‌ن ئیراده‌و به‌توانایه لیستێکی به‌ناوی
لیستی (بزوتنه‌وه‌ی چاکسازی کوردستانی) ساز کردوه به‌نیازه به‌ختی
خۆی له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا تاقیبکاته‌وه به‌ڵام کاک مه‌سعود هه‌ره‌شه‌یه‌کی
دیبلۆماسیانه‌ی سوکی لێکردوه . کاک نۆشیروان مسته‌فا ئه‌مین که
لیستی گۆرانی راگه‌یاندوه به‌ته‌مایه ئه‌م دزی و گه‌نده‌لیه‌ی ناو
حیزبه‌کانی کوردستان و حکومه‌ت بقۆزیته‌وه و سه‌که‌وتنێکی به‌رجاو وه‌ده‌ست
بینی.
هه‌روه‌ها به‌رێز کاک فازیل میرانی مڵی ده‌به‌ر ملی ریزدار جه‌وهه‌ر
نامیقی کویخا سالمی به‌رلوتی ناوه که ئه‌وێش به‌ته‌مایه به‌لێستێک
دابه‌زیت ، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌کات فایله‌کانی بڵاوبکاته‌وه و به
پینه دۆز ناوی ده‌بات که‌پێشه‌یه‌کی کۆنه و زۆر ئیدیۆمی له‌سه‌ره
وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌لێن خۆی پینه دۆزه‌و کوڕه‌که‌ی به پێخاسی ده‌روات له‌هه‌موی
سه‌یتر ئه‌وه‌یه کاک جه‌وهه‌ر پێی وایه ئه‌گه‌ر خۆی نه‌گه‌ڕیته‌وه
مه‌یدان ره‌نگه گه‌نده‌لی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی کوردستان به‌ده‌ردی مۆبایله‌که‌ی
کابرای کینیا ببات که پاشان باسی ده‌که‌ین.
وێرای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک
دیاری و پاره‌و پول ده‌به‌خشرێته‌وه قه‌وانه‌کانی فه‌رهاد سه‌نگاویه‌کان
لێ ئه‌درێته‌وه ئه‌مجاره‌ش حیزبه زڵهێزه‌کان ده‌نگه‌کان بۆخۆیان
مسۆگه‌ر ده‌که‌نه‌وه مه‌ترسیه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر نیه بێگومان له
هه‌مو هه‌ڵبژاردنیک پرۆپاگه‌نده‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره
بۆ هه‌ڵبژاردن کراوه بۆ نمونه به‌رێز شیرزاد شیخانی له ماڵپه‌ری
ئیلاف له سالی ٢٠٠٥دا ووتارێکی به‌ناوی نۆکته‌کانی هه‌ڵبژاردن
بڵاوکردوته‌وه له‌گه‌ل ئه‌م پارچه هه‌ڵبه‌سته به زمانی کوردی:
ده نک بده به حه وت سه د و سى
مونیکا ئه که ین به تاکسى
حوتیش ئه که ین به ماسى
کاره با ئه که ین به شه مسى
که ى بردیه وه حه وت سه د و سى
دابه ش ئه که ین فانتا و بیبسى
تو خوا با بیبه ینه وه شه رى کورسى.
شه‌ڕی راگەیاندنی هەڵبژاردن بۆ هوشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌لانی خه‌ڵک سودی
زۆره ئه‌وه‌ی هه‌تا ئیمڕۆ باسی نه‌کراوه له‌مه‌و دوا به نهینی و به
ئاشکرا باسی ده‌کرێت وای لێده‌که‌ن مناڵی ناو لانکانیش بزانی کێ خائنه
کێ دز و گه‌نده‌له خۆیان په‌ڵه ریخه‌کانی سه‌ر که‌وای یه‌کتر ده‌ست
نیشان ده‌که‌ن بێگومان له‌م دوو مانگه‌دا لایه‌نه‌کان خۆیان شه‌رعی
خۆیانمان بۆ ده‌که‌ن هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و چاوسور کرنەوه ئه‌گه‌ر نه‌گاته
شه‌ڕی نه‌فام کوژی زۆر خۆشه. وێده‌چی ئه‌مساڵ خێلی ئیسلامی سیاسی له‌و
ناوه زه‌ره‌ر مه‌ندبن که‌م که‌س گوێ له به‌ندو بالۆره‌کانیان بگریت
مه‌لا کریکار دور به‌دوری هه‌مو نوشته و جادوه‌کانیان به‌تاڵ ده‌کاته‌وه
شه‌و و رۆژ له پاڵتاک هاوار ده‌کات ده‌لێ بڕوایان پێمه‌که‌ن کلیله‌کانیان
ژه‌نگی هه‌ڵهیناوه نه‌ک ده‌گای به‌هه‌شت بگره ده‌رگای جه‌نه‌میشیان
پی ناکرێته‌وه ، ده‌نگده‌ره هوشیاره‌کان ئه‌وانه‌ی نه‌بونه‌ته ده‌روێش
یان وازیان له ده‌روێشی هیناوه له مه‌ودوا به ده‌سته‌واژه‌ی ( له‌شاخ
باری که‌رێک پێلاوی لاستیکی دڕیوه ) فریو ناخون چونکه به‌چاوی خۆیان
ناعه‌داله‌تی ده‌بینن ، خه‌ڵک رێ وبان و جاده‌ی هه‌موارکراوی ده‌وێت خه‌ڵک
ئاو کاره‌باو چه‌سپاندی سه‌روه‌ری یاسای ده‌وێت خه‌لک ژیان و خانوێ ده‌وێ
حه‌قه ئه‌وکه‌سه‌ی له خۆی ڕانابینی کاری باش بکات پیاوانه پاشه‌کشه‌ی
لێبکات یان باشتر وایه حیزبه‌که‌ی خۆی نه‌یخاته ناو لیستی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
متمانه‌ی خه‌ڵک،
متمانه له شه‌و و رۆژێکدا دروست نابیت رۆژو مانگ و ساڵی ده‌وی
پێویسته به‌رده‌وام پشتگیری خه‌لک بکه‌یت هه‌ندێک ده‌سته‌لاتیان پێ
بسپێری داواکاریه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌یت ده‌بی له‌مه‌ودوا کورده
چاوکراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ولات و رۆژنامه سایته ئازاده‌کان هه‌ول بده‌ن
ئه‌وه‌ی له‌بن به‌ڕه‌که‌یه بێته سه‌ر به‌ڕه.
درۆکردن شتێکی به‌ربڵاوه نه‌ک هه‌ر له‌ناو کۆمه‌لگا بگره له ناو
حیزبه‌کان ، حکومه‌ته‌کان ، کۆمپانیه‌کان به‌لام درۆی هه‌ره مه‌ترسیدار
ئه‌وه‌یه بۆ ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی بکرێت ، بۆ ده‌ست به‌سه‌را گرتنی پێ
داویسته‌کانی ژیان خه‌ڵک بیت ، هه‌ندی که‌س درۆ ده‌کات بۆ فریو دان و
کۆنترۆل کردنی مێشکی خه‌ڵکی ساده بۆ ئه‌وه‌ی چی بیه‌ویت پێ یان بکات
دزه‌کان درۆ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مالی خه‌ڵک بدزن هه‌ندێ که‌س بێ ئه‌وه‌ی
گوێ بده‌نه ده‌ره ئه‌نجامه‌کانی درۆ که دواجار ملی خۆیان ده‌گرێته‌وه
له هه‌ڵبژاردن پیاده‌ی ده‌که‌ن.
باشوری کوردستان ئیمڕۆ هه‌رێمیکی نیمچه سه‌ربه‌خۆیه ره‌نگه له‌ده‌رفه‌تێکی
نزیکدا دان به‌سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌رێمه بنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی
گرینگه‌و زه‌نگین و به پیت و به‌ره‌که‌ته و مه‌رجه‌کانی بونه ده‌وله‌تی
سه‌ربه‌خۆی تیا دروست بوه دوست و دوژمن هه‌ستی به پێشکه‌وتنی کردوه
، سه‌ر‌کرده‌کان کار بۆ سه‌قامگیری ده‌که‌ن پێویسته پێکهاته سیاسیه‌کان
له‌ناو خۆیان کۆکتر بن خێرۆ بیری ولاته‌که‌یان که‌می بۆ خۆیان و زۆری
بۆ خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیان ته‌رخان بکه‌ن به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر نمونه‌ی
حوکمڕانی کوردستان له روی گه‌نده‌لێه‌وه له گه‌ل کینیا به‌راورد بکه‌ین
جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نیه له کینیاش ئیراده‌ی سیاسی نیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی
گه‌نده‌لێ له‌وێش فڕان فڕان که‌س به‌که‌س نیه ، به‌یه‌که‌می ولاتانی
دونیا ده‌ر‌چوه له‌و بواره‌دا بۆ نمونه به‌بۆنه‌ی بلاو بونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆوه‌نزای
به‌راز حکومه‌تی کینیا رایگه‌یاند نه‌ک توانای چاره‌سه‌کردنی ئه‌و نه‌خۆشیه
کوشنده‌یان نیه بگره ناتوانن ده‌ست نیشانیشی بکه‌ن باوکی باڕاک
ئۆبامای سه‌ره‌ک کۆماری ئیستای ئه‌مریکا خه‌ڵکی ئه‌و کینیایه ئۆباماش
له‌خۆی رانابینی کارێکی وا‌بکات گه‌نده‌لی وولاته‌که‌ی باوکی هه‌ندێک
سوک بکات چونکه له‌وێش خه‌ڵک بێده‌نگه‌و له‌وێش یاسا و لێپرسینه‌وه
سست و لاوازه.
بیگومان له کینیا یه‌ک شت هاوپه‌یمانیه‌تی حیزبه‌کان ده‌پارێزی ئه‌ویش
دزی و گه‌نده‌لیه ده‌نا هیچ شتێک به‌یه‌که‌وه‌یان نابه‌ستیته‌وه بۆیه
ره‌نگه گه‌نده‌لی ئه‌و خیر و به‌ره‌که‌ته‌ی هه‌بیت که ڕێگه‌ی لێک
ترازانی گرتوه!
خه‌ڵکی کینیاش به‌دبه‌ختن به‌هۆی هه‌ژاری و که‌مده‌رامه‌تی په‌نا بۆ
هه‌مو کارێک ده‌به‌ن.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر ئاژانسی رۆیتێر له زاری په‌یامنیریه‌وه له (نایرۆبی)
رایگه‌یاند که سێ هاولاتی کینایی به‌هۆی مۆبایلێک گیانیان له‌ده‌ست دا،
له‌کاتێکدا خاوه‌نی مۆبایلێک خه‌ریک بو له ئاوده‌ستێکی سه‌ر کراوه ده‌ست
به ئاو بگه‌یه‌نیت مۆبایله‌که‌ی له‌گیرفان ده‌خزی و ده‌که‌ویته ناو
بیره‌که ، خاوه‌نه‌که‌ی زۆر په‌رۆشی ده‌بیت ده‌لێ هه‌زار شلن ئه‌ده‌م
به‌وکه‌سی بۆم ده‌ربینیت (هه‌زار شلنی کینیا ده‌کاته ١٣ دۆلار رۆژنامه‌ی
دێلی نه‌یشن ده‌نوسی نیوه‌ی خه‌ڵکی کینیا که دانیشتوانه‌که‌ی خۆی له
٣٨ میلیۆن ئه‌دات رۆژانه‌یان له یه‌ک دۆلار که‌متره). به‌هۆی که‌م ده‌رامه‌تی
وه‌ستایه‌کی رادیۆ ته‌من ٣٠ساڵ به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه
ئاماده‌ی خۆی نیشاندا به په‌یژه‌یه‌کدا شۆڕ بۆوه به‌ڵام سه‌رکه‌وتو
نه‌بو نقوم بو گیانی له‌ده‌ستدا ، یه‌کێکی تر بۆ رزگار کردنی وه‌ستا
خۆی شۆڕکرده‌وه و پێی هه‌ڵخلیسکاو ئه‌وێش دیار نه‌ما که‌سێکی تریان به
گوریس (په‌ت) شۆڕکرده‌وه به‌لام به‌هۆی ژه‌هراوی بونی چڵکاوی ناوی
بیره‌که سه‌ری گێژ ده‌بی و خه‌ڵکه‌که ڕایان کێشا سه‌ره‌وه و به‌په‌ڵه
به‌ره و نه‌خۆشخانه‌یان برد به‌ڵا له رێگه ئه‌وێش گیانی له‌ده‌ست دا
بریکاری پۆلیس پیته‌ر نیجینگا رێگه‌ی نه‌دا چوارم که‌س خۆی شۆڕکاته‌وه
بۆ ناو بیره‌که ، هه‌روه‌ها گه‌رانیشی به‌دوای مۆبایله‌که به‌ته‌واه‌تی
قه‌ده‌غه‌کرد.
کۆماری کینیا ده‌که‌ویته رۆژه‌لاتی ئه‌فریقیا له‌سه‌ر رۆخی ئۆقیانوسی
هینده هاو سنوره له‌گه‌ل ئیسیۆپیا و سۆمال و تانزانیاو ئۆگه‌نده‌و ده‌یاچه‌ی
ڤیکتۆریا و سۆدان (نایرۆبی) پایته‌ختی یه‌تی دانیشتوانی خۆی له ٣٨
میلیۆن ئه‌دات له ١٢ /١٢/١٩٦٣ سه‌ربه‌خۆی له شانشینی به‌ریتانیا وه‌رگرتوه
روبه‌ری کینیا ٥٨٠/٣٦٧ کیلۆمه‌تری دووجایه.
هه‌ر له کینیا بو ئاپۆ ده‌ستگیر کرا،
رێزدار ئاپۆ ( عه‌بدولا ئۆجه‌لان ) له ٤ /
مانگی نیسانی سالی ١٩٤٨ له ده‌ڤه‌ری ئۆرفه له باکوری کوردستان له
دایک بوه له سالی ١٩٧٦ پارتی کرێکارانی کوردستانی (پ ک ک) ی دامه‌زراندوه
له ١٥ مانگی شوباتی سالی ١٩٩٩ له نایرۆبی پایته‌ختی کینیا له‌پڕۆسه‌یه‌کی
هاوبه‌شی ئه‌ژانسی هه‌واڵگری نیشتمانی تورکی (میت) و ده‌زگای سیخوری ئه‌مریکی
(سیا) و مۆسادی ئیسرائیل ده‌سگیر کرا ، تا ئیستاش له دورگه‌ی ئیمڕالی
له ده‌ریای مه‌رمه‌ڕه به‌نده ، به‌هۆی بانگه‌شه‌ی ئاپۆ بۆ ئازادی و
رزگاری وولات کورده‌کان وه‌کو بت ده‌یپه‌رستن.
تێبینی: هه‌ندێ په‌ره‌گرافی ئه‌م نوسینه له زمانی ئینگلیزی وه‌رگیراوه
و لێک ترازانی تێدایه.
|