یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌ی کۆشکی سه‌ربه‌خۆیی که‌وته بازار .
سه‌ردار پشده‌ری
نه‌وتی کوردستان به‌شێک بووه له خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و هه‌ڵوه‌شانی ئیمپڕاتۆری عوسمانی و سه‌فه‌وی و به‌دیهێنانی سنور‌و جوغرافیایه‌کی تازه له ناوچه‌که، لێنه‌زانی کورد له بایه‌خ و ماماڵه‌ی نه‌وت، بوو به هۆی پشت گوێ خستنی کورد‌و دابه‌شکرانی ووڵاته‌که‌مان، وا نزیکه‌ی هه‌شتا ساڵه هه‌رسێک نه‌ته‌وی عه‌ره‌ب و تورک و فارس نه‌وتی کورد بۆخۆیان ده‌فرۆشن و به به‌شێک له داهاتی نه‌وته‌که چه‌ک ده‌کڕن بۆ سه‌رکوت کردنی کورد، ئه‌گه‌ر به وردی بڕوانیه هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و داگیرکه‌رانه، ده‌بینین عه‌ره‌بێکی صۆمالی و فه‌له‌ستینی زۆر زیاتریان پێ براوه له نه‌وتی کورد.
ئه‌و هۆکارانه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه له ساڵی 1991 سه‌نگه‌ری نه‌وت هه‌ڵکه‌نین و له‌و سه‌نگه‌ره‌وه شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ین، له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو دژایه‌یه‌ی حیزبه کوردستانیه‌کان، سه‌نگه‌رمان چۆل نه‌کردو رۆژ به‌رۆژ پڕۆژه‌که‌مان به‌ره‌و پێش برد‌و کورد ئۆیه‌ڵمان به دنیا ناساند.
وا ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌نگه‌ره کرایه کتێبێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تمدار و ئابوری ناسانی دنیای هه‌ژاند له پێناسه کردنی قه‌واره‌ی نه‌وتی کوردستانی گه‌وره‌و زوڵم و زۆری داگیرکه‌ران و به‌رز کردنه‌وه‌ی ده‌نگی راسته‌قینه‌ی کورد که ده‌نگی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه.
کتێبه‌که به شێوه‌یه‌کی زانستانه نوسراوه سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌رچاوه‌ی گرنگ به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ و ده‌شبێته یه‌کێک له‌و کتێبانه‌ی که له زانکۆکان ده‌رسی له‌سه‌ر بخوێنن، ناوه‌رۆکی کتێبه‌که بریتیه له مێژووی نه‌وت به گشتی و چۆن نه‌وتی کورد خراوه‌ته ژێر ده‌ستی عه‌ره‌ب و تورک و فارس و هه‌لوێستی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا له ئاستی نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و هه‌ندێک له پڕۆژه‌کانی ئێمه بۆ دابه‌ش کردنی وڵاته داگیرکه‌ره‌کان یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستان و دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی.
بایه‌خدانی چاپخانه ئه‌مریکایه‌که به کتێبه‌که، بۆته هۆی چاوتێبڕینی سیاسه‌تمه‌داران و ئابوری ناسانی دنیا، تاکو ئێستا زیاتر له په‌نجا ئیمێلی ده‌ستخۆشیکه‌رمان پێگه‌یشتووه له سیاسه‌تمه‌دارانی دنیا به تایبه‌تی له سه‌ناتۆر و کۆنگرۆسی ئه‌مه‌ریکاوه، ئێستا کتێبه‌که گه‌یشتۆته کتێبخانه گه‌وره‌کانی دنیا‌و ده‌توانن له‌و لینکانه‌ی خواره‌وه‌دا کتێبه‌که ببینن:
http://www.authorhouse.co.uk/BookStore/ItemDetail~bookid~45625.aspx http://search.barnesandnoble.com/booksearch/results.asp?WRD=sardar+pishdare&z=y
بێجگه له‌و کتێبه‌ی سه‌ره‌وه‌ش وا دوو کتێبی ترمان به رێگاوه‌یه‌و ره‌نگه له یه‌ک دوو مانگی داهاتوو بکه‌ونه بازاره‌و، کتێبێکیان ته‌واو که‌ری ئه‌و کتێبه‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌و پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵ و پڕۆژه‌ی نه‌وتی کوردستان و داوای دابه‌ش کردنی عێراق به خۆیه‌وه ده‌گرێ، کتێبت دووهه‌میش به عه‌ره‌بیه‌و ناوه‌رۆکی هه‌ردووک کتێبه ئینگلیزیه‌که به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
له‌نده‌ن 4 – 2 – 2008
|