که‌تۆ هاتی جاڵجاڵۆکه لیکنه‌کانی نه‌هامه‌تی بست به‌بستی سوچ و پایه‌و ڕایه‌ڵ و دیواره‌کانی دڵمیان ، به‌تۆڕی غوربه‌ت لێ ته‌نی بووم وه‌لێ .. ئه‌ی تاڤگه‌که‌ی روحم یه‌که‌م چرپه‌ی نیانی تۆ له‌چاو تروکاندنێکا له‌نێوانی هه‌ناسه هه‌ڵکێشانێک و دانه‌وه‌ی دا نه‌ک هه‌ر دڵم دانه دانه‌ی گه‌ردیله‌کانی جه‌سته‌می گوڵاو پرژێنی ماچێکی ئه‌به‌دی کرد ئه‌تووت کۆرپه‌یه‌کی تازه له‌دایک بووی ڕووت و قووتم پڕ به‌گه‌رووی کپ کراوم ، قریشکاندم نه‌م ئه‌زانی گریه بکه‌م به‌گۆرانی ، یان پێکه‌نین نه‌م ئه‌زانی تاوی ئه‌سپه‌شێی دڵم به‌م بۆ غاری پێده‌شتی ئومێد یاخو ناخم .. پیری موغان له‌سوچێکی مه‌یخانه‌دا هه‌ڵبکوڕمێ ، مات و سه‌نگین که‌تۆ هاتی زه‌مه‌ن لای من بێ به‌ها بوو خه‌زان هاوینی ڕاو ئه‌ناو هاوین ، به‌هار ڕۆژه‌کانم ڕه‌دوکه‌وتووی سه‌رابێ بوون سرک و یاخی و بێ شه‌رم و عار مانگه‌کانم له‌ئاسمانی خه‌یاڵیش دا چه‌ن هه‌سارێکی بێ ئۆقره‌ی بزێو و هار ساڵه ڕیش چه‌رمووه‌کانیشم چرایه‌کی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوی ژێر ده‌وار وه‌لێ ئه‌ی فریشته‌ی نه‌جات که‌تۆ هاتی بیابانی ووشکی عومرم سه‌رتاسه‌ری بوو به‌گوڵزار فلیمی تراژیدیای خه‌میش خه‌می مردوویه‌کی زیندوو کۆتایی هات.
|