په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١٠\٢٠٢٦

چیڕۆک بـۆ منـداڵان:

یەکـەم دیـداری خـۆر و زەوی و مانـگ.


رەزا سـاڵح        


مـینا لە پـۆلی شەشی قـوتابخـانەی بنـەڕەتی دایـە. کچـۆڵەیەکی زیـرەک و رووخـۆش و خەیاڵخـۆشە. کـنجکاوی و زۆرپـرسە. دەیەوێـت زۆرتریـن شت و نهـێـنییەکان بـزانێـت. بە باشی ئامـێرە دیجـیتاڵـییەکان بەکـاردەهـێنێـت و سوودێـکی زۆری لـێيان وەرگـرتووە. هەرگـیز لە بیـرکـردنەوە و خەیاڵکـردنیـش بـێـزار نابـێـت.
رۆژێـک مـیـنا خەیـاڵ بـردییـەوە.. لەبـەر خـۆیـەوە، وتـی:"حـەزدەکـەم بـۆ یەکـەم جـار بانگی خـۆر و زەوی و مانگ بکەم و ببـن بە میـوانـم" بـۆ ئەم مەبەستەش، نامەیەکی بانگهـێشتی میوانداریی بۆ هەرسێکیان نارد. کە نامەکەیان پێگەیـشت، خۆر و زەوی و مانـگ، هـێـندە بە کـوڵ پـێکەنـین، خەریـک بـوو ببـوورێـنەوە.
خـۆر و زەوی و مانـگ: مـیـنـا خـان، تـەنـدروسـتـیـت باشـە؟ یان وڕێـنـە دەکـەیـت؟!
مـیـنـا: تەنـدروستـیـم زۆر باشـە و وڕێـنـەش ناکـەم .
خـۆر و زەوی و مانگ: ئەی ئەوە بەڕاسـتە، کە دوو هـەسارەی گەورەی وەک خـۆر و زەوی و تەنێکی وەک مانگ، ببن بە میوانت؟! دەبێت ژووری میوانتان چەند فـراوان و گەورە بێـت؟ کە بانگهـێـشتی هەرسێکـمانت کردووە، کە پـێکەوە میوانداریـت بکەیـن؟
مـیـنـا: بەڵی بەڕاستـمە. میـوانخـانەکەشـمان ژوورێـکی ئاساییـە.
خـۆر: ئـەی ئەوە نازانیـت، کە مـن لە ئاگـرم؟ ئەگـەر زۆر لـێـتانەوە نـزیک بـبـمەوە، بە تینی گـڕی ناوازەم، هەمـووتان دەسووتێـن، ئاوی هەموو زەریا و دەریـا و رووبـارەکان وشک دەبـن. تەنـانەت زەوی و مـانگـیـش، بە گـڕی زۆر گـەرمی بێـوێـنەم دەتـوێـنەوە. نە ژیـان دەمـێـنێـت و نە هـیچ شـتـێک دەمـێـنـێـت؟
مـیـنا: بەڕێـزم، مـن نـەزان نیـم و ئـەم راسـتـیـیانـە دەزانـم.
زەوی: وا دیـارە نیـازت خـراپـە و دەتەوێـت مـن و مانـگ، لە گەڵ خۆتـدا لەناوبچـیـن؟
مانـگ: واز لەم خەیاڵە پووچانەت بهـێـنە و بـڕۆ ئەرکەکانی قوتابخانەت جـێبەجێ بکە.
مـیـنا (بە زەردەخەنەیەکی ناسکەوە): نەخێر نیازم خـراپی نییە. ئەرکەکانیشم جـێبەجێ کـردوون. بە هـەڵـەش لـێـم تـێـمەگـەن، مەتـرس هـیچـیـشـتان لەنـاونـاچـن.
خـۆر و زەوی و مانگ: مینا خان کە ئەم راستییانە دەزانیت، بۆ بانگێشتی میوانداریمان دەکەیـت؟ کـوا لە گەردوونـدا ـ جگە لە ئاسـمان ـ شـوێـنـێکی هـێنـدە فـراوان هـەیە، کە جـێی هـەرسـێکـمانی لێ بـبـێـتەوە؟ ئـەم قـسە هـەلـەق و بەلـەقــانە چـین دەیـانکەیـت؟! یان گاڵـتەمـان پـێـدەکەیـت؟
مـیـنا: قسەکانم هەلەق و بەلەق نین و گاڵـتەشتان پـێـناکەم.. ئێـوە زۆر خوشەویـستن و ژیـانتان پــێبەخـشیـویـن. بـەڵی ئـەو شـوێنـە لـەلای مـن هـەیە. قـەوارەی شـوێـنەکەش بـە قـەی پەرتـوکـێکە، جـێی ئێـوە و لە ئێـوەش زەبـەلاحـتری لـێـدەبـێـتەوە.
خـۆر و زەوی و مانگ، هـێندەی تر سەریـان سـووڕما. شوێنێک رووبەرەکەی بەقـەی بەرگی پەرتوکـێک بێـت.. چـۆن شوێنی ئێـمە و لە ئێـمەش زەبەلاحـتری لێـدەبێـتەوە؟!
مـیـنـا: بەڕێـزانـم، ئـەو شـوێـنـە ئـۆنـلایـنە.. ئـۆنـلایـن (ئـیـنـتەرنێـت).
خۆر و زەوی و مانگ: ئۆنلاین؟ شوێنێکی هێندە فراونە جێی هەرسێکمانی لێدەبێتەوە؟
مـيـنـا: بـەڵێ، مـن دەتـوانـم لە ئـۆنـلایـنـدا، هـەرسـێکـتان بەیـەک بگەیـەنـم. ئـۆنـلایـن ئامێـرێکی سـوودبەخـشە و زانـایانی داهـێـنەر دایانهـێنـاوە. گـوێـم لـێبگـرن بـە کورتی باسی ئـۆنـلایـنـتان بـۆ دەکـەم.
کە خـۆر و زەوی و مـانـگ، بـۆ یـەکـەم جـار لە ئـۆنـلایـنـدا، پـێـکەوە دەرکـەوتـن، زۆر دڵخـۆشبـوون. دەستخـۆشـییەکی زۆریـان لە زانـا داهـێـنەرەکان کـرد. چەپـڵەیـەکـیـشیان بـۆ مـیـنا خـان لـێـدا.


٢٠٢٦ - نەرویـج

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک