په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٦\٢٠١١

یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان لە رانیە بەڕێوەدەچێ.

 

مه‌نسوور جیهانی


بە نمایشی 21 کورتە فیلم لە دەرهێنانی سینەماکارانی لاوی کوردستان، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیە بە بۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە لە دوو بەشی پێشبڕکێی و دەروەی پێشبڕکێی کاتژمێر 5ی دوانیوەڕۆی رۆژانی 12 تا 15ی جوونی 2011 لە هۆڵی 5ی ئازار لە شاری رانیە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.


بە پێی ڕاپۆڕتی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیە، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیە بە چاودێری قائیم مقامییەتی قەزای رانیە، و لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هونەری سینەما، بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری منداڵانی رانیە بەڕێوەدەچێت و تیایدا 21 کورتە فیلمی لە دەرهێنانی سینەماکارانی لاوی هەرێمی کوردستان و کوردستانی ئێران نمایش دەکرێن.


ئەندامی لێژنەی ناوبژیوانی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیە بریتین لە: تاهیر عەبدوڵڵا ـ دیپڵۆم لە هونەری نواندن و شارەزا لە بواری منداڵان، تەها کەریمی ـ دەرچووی بەکالۆریۆسی دەرهێنەری سینەما و دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "کوێستانی قەندیل"، گۆنە حەمە ساڵح ـ دیپڵۆم لە بواری ئەکتەری و ئەکتەر لە بواری فیلمسازیدا، سۆسەن سومەر ـ دیپڵۆم لە بواری هونەری و چالاکڤانی بواری هونەری منداڵان و سەلار فەتاح ـ بەکالۆریۆس لە کۆمەڵناسی و دەرهێنەر لە بواری فیلمسازی.


12 کورتە فیلمی چیرۆکی لە دەرهێنانی سینەماکارانی شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی ئێران کە لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیە نمایش دەکرێن، بریتین لە: کورتە فیلمەکانی "لە خولیای قوتابخانە" لە دەرهێنانی بیژەن زەمان پیرا بە ماوەی 11 خولەک، "هێلانەیەک لەسەر بەرد" لە دەرهێنانی جەعفەر نوورمحەمەدی بە ماوەی 17 خولەک، "کوڕە جوانەکەی من دەبێتە پاشا" لە دەرهێنانی سالم سڵەواتی بە ماوەی 10 خولەک، "زەوی فۆتبۆڵ" لە دەرهێنانی جەلال نەسیری هانیس بە ماوەی 14 خولەک، "هەوری" لە دەرهێنانی ئەکبەر شەهبازی بە ماوەی 25 خولەک، "چنینی بەر بەیان" لە دەرهێنانی تەیموور قادری بە ماوەی 14 خولەک، "بێدەنگی تاڵاوەکان" لە دەرهێنانی فاتمە دەستمەرد بە ماوەی 6 خولەک، "سۆنەکەی من" لە دەرهێنانی زانیار تەهماسبی بە ماوەی 8 خولەک، "گوڵ" لە دەرهێنانی ئەسکەندەر فەتحوڵڵاهی بە ماوەی 28 خولەک، "تەنگاو" لە دەرهێنانی لاوان حوسێنی بە ماوەی 14 خولەک، "ماڵی خەیاڵاویی" لە دەرهێنانی ئەهوورا زەمان پیرا بە ماوەی 30 خولەک و "هەنار میوەی بەهەشت" لە دەرهێنانی تەیموور قادری بە ماوەی 15 خولەک.


هەروەها 9 کورتە فیلمی چیرۆکی لە دەرهێنانی سینەماکارانی شارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان کە لەم فیستیڤاڵەدا نمایش دەکرێن، برْتْن لە: کورتە فیلمەکانی "بێکەس" لە دەرهێنانی کارزان قادر بە ماوەی 30 خولەک، "لەوپەڕی بەهرەکان شارێک هەیە" لە دەرهێنانی هێمن باجەڵانی و ئەوین بەجەڵانی بە ماوەی 18 خولەک، "فرۆکەی ڕەش و سپی" لە دەرهێنانی حوسێن زێڕین بە ماوەی 7 خولەک، "مناڵان و پاسکڵ" لە دەرهێنانی مەزەن مێهدی شێرەبەیانی بە ماوەی 15 خولەک، "بە پەنجەکانم دەخوێنم" لە دەرهێنانی سەروەر مەمەد ئەمین بە ماوەی 6 خولەک، "هەموو رۆژێک بۆ ئەگریم" لە دەرهێنانی شوان زانا حەمە غەریب بە ماوەی 7 خولەک، "گوێز" لە دەرهێنانی سۆران ئیبراهیم بە ماوەی 8 خولەک، "راز" لە دەرهێنانی سەهەند سەرو بە ماوەی 22 خولەک و "کاوە دەفڕێت" لە دەرهێنانی محێدین رەزا حەمە ئالان بە ماوەی 9 خولەک.


ئەندامانی لێژنەی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیە بریتین لە: ئازاد سەوزە ـ بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ، ئەکرەم حەمەد ئەمین سومەر، گۆنا حەمە ساڵح، سەوسەن سومەر نوورە، فیریاد عەبدولڕەحمەن، کامران نووری و رێبوار حەمە هەورامی.


ئەندامی لێژنەی راگەیاندنی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیە بریتین لە: "ئومێد محەمەد، کاوە عەبدوڵڕەحمان، سەروەر محێدین ئەمین، مەنسوور جیهانی و سەفین ئیسماعیل.


ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی ئەم فێستیڤاڵە بریتین لە: کاوە عەبدوڵڵا، رێبوار هەورامی، حەمەد حەمە ساڵح، محێدین رەزا حەمە ئالان و کەریمۆک.
 


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیە

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک